ناوهڕۆك
ناساندن
زاراوەی ڕامیاری دارایی بە شێوەیەكی گشتی ئەوە دەگەیەنێت كە میری هەڵدەستێت بە نەخشەدانان بۆ خەرجییەكان و دابینكرنی ڕێگەكانی پارەداركرندنیان، لە ئامڕازە ناسراوەكانیشی (باجەكان و بوجە و قەرزە) كە لە ڕێگەی باجەكان و كورتهێنان و سەرڕێژی بوجەوە دەوڵەت چەند بوارێكی فراوان دەهێنێتە كایەوە بۆ ئاڕاستەكردنی خواستی كاریگەر (الطلب الفعال) و نزیك كردنەوەی داهاتی كەسەكان و ڕاستكردنەوەی بنەماكانی ئابووری تا ڕێگە خۆش بكات لە بەردەم پێشكەوتن و گەشەسەندن دا.
ئامانجەكانی ڕامییاری دارایی
ڕامیاری دارایی هەوڵ دەدات چەند ئامانجێك بە دەست بهێنێت كە گرنگترینیان ئەمانەیە
- گەیشتن بە ئاستی خستنەگەڕی تەواوەتی.
- گەیشتن بە تێكڕای ڕوو لە زیادبوون لە پەرەپێدانی ئابووری دا.
- بەدیهێنانی جێگیربوون لە ئاستی گشتی نرخەكاندا.
- كاركردن بۆ خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە و دووبارە دابەشكردنەوەی داهات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.
سەرچاوەکان
5106 بینین