ناوهڕۆك
ناساندن
مەبەست لە ڕامیاری كشتوكاڵی ئەو كار ڕاپەڕاندنانەیە كە دەوڵەت ئەنجامی دەدات و چەندین ڕێگە و شێوازی چاكسازی كشتوكاڵی گونجاو دەگرێتە خۆی كە دەتوانێت بەهۆیانەوە بەرزترین ڕادەی خۆشگوزەرانی بۆ كارگەرانی كەرتی كشتوكاڵ لە ڕێگەی زیادكردنی بەرهەم و چاكتركردنی جۆرەكانیان و بەردەوام بوون لەسەر ئەو چاكتر كردنانە دابین بكات.
ئامانجەكانی ڕامیاری كشتوكاڵی
- چاكتركردنی ئابووری كشتوكاڵی بە ئامانجی بەشداریكردنی گەرەتر و بە بایەختر لە ئابووری نەتەوییدا.
- بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی ژیانی كاركەرەكانی ئەم كەرتە.
- دابینكردنی پێداویستییەكانی كەرتی پیشەسازی لە كەرەستەی خاوی كشتوكاڵی.
- ناردنە دەرەوەی بەشێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی دراوی بیانی كە بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو شمەكانەی لە كرداری پەرە پێدانی ئابووری پێویستن.
پێداویستییەكانی ڕامیاری كشتوكاڵی
- ڕامیاری كشتوكاڵی ناتوانێت ئامانجە دیاریكراوەكانی خۆی بەدەست بهێنێت ئەگەر ئەم پێداویستییانەی بۆ دابین نەكرێت
- پێویستە ڕامیاری كشتكاڵی ئامانج و مەبەستی دیاریكراوی خۆی هەبێت و هەوڵی بەدەست هێنانیان بدات ، كە ئامانج و ئارەزووی زۆرینەی خەڵك بنوێنێت.
- ڕامیاری كشتوكاڵی پێویستی بە ئامڕازی دیاریكراو هەیە تا ئامانجەكانیان بە كەمترین ئەرك و تێچوون بەدی بێنێ.
- لەكاتی دیاریكردنی ئامڕاز و كار ڕاپەڕاندنەكان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان ،پێویستە ڕەچاوی ئەو هەلومەرجە ناوخۆییانە بكرێـ كە ڕێگر دەبێت لە بە جێبەجێكردنی بەرنامەكەدا.
سەرچاوەکان
3150 بینین