کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەڵاوسان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-26-14:24:00 - کۆدی بابەت: 418
کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەڵاوسان

ناوه‌ڕۆك

كاریگەرییەكان

هەڵاوسان چەندین كاریگەری ئابووری و كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە، كە دەتوانین بەم شێوەیەی خوارەوە پوختەكانیان بخەینەڕوو

  1. هەڵاوسان لاسەنگی لە تەرازووی پارەدان دروست دەكات و بەرەو كورتهێنانی دەبات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە خواست زۆرە لەسەر هێنراوەكان و قەبارەی نێردراوەكان كەم دەكات، چونكە ئەو زیادەی هەڵاوسانەی لە خەرجی میرییدایە زیادبوونی خواستی لێدەكەوێتەوە كە تەنها شمەكە بەرهەم هێنراوەكانی ناوخۆ ناگرێتەوە، بەڵكو هێنراوەكانیش دەگرێتەوە، هەڵاوسانەكە بەرەو بەرزكردنەوەی تێچوونی بەرهەمهێنانی ئەو شمەكانەش دەچێت كە بۆ ناردنە دەرەوەن، ئەمەش توانای بەربەرەكانی لە بازاڕە دەرەكییەكاندا لاواز دەكات، بۆیە خواستی دەرەكی لەسەر كەم دەكاتەوە و كورتهێنان دروست دەكات بۆ تەرازووی پارەدان.
  2. بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخەكان شڵەژان و پشێوی لە جێبەجێكردنی پڕۆژە ئابوورییەكاندا دروست دەكات كە مەحاڵە بتوانرێت تێچوونی دامەزراندنی پڕۆژەكان بە شێوەیەكی تەواوەتی دیاریبكرێت كە بەكارهێنراوەكانیان بە بەردەوامی لە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا بەرزدەبێتەوە، ئەمەش لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەندێك لە كەرتەكان نەتوانن دەرامەتی پێویست پەیدا بكەن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانیان.
  3. هەڵاوسان دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكان متمانەیان بە دراوەكانیان بێهێز بێت و هاندەری پاشەكەوت كردنیشی لاواز دەبێت، چونكە ئەگەر بەهای پارە بەرەو دابەزینی بەردەوام ڕۆیشت، ئەوا ئەو ئەركە لە دەست دەدات كە كۆكەرەوەی بەهایە، ئەمەش حەزی هەڵگرتنی شمەكیان لە لا زیاتر دەكات بەرامبەر بە دراو، بەمەش ئارەزوویان بەرەو خەرجكردنی بەكاربردن دەڕوات، ئەوەشی كە دەمێنێـتەوە لە دراو دەیگۆڕنەوە بە زێڕ و ئەو دراوە بییانییانەی بەهاكانییان جێگیرە یان ئاڕاستەی كڕینی شمەكی تەمەن درێژ و زەوی و زار دەكەن.
  4. هەڵاوسان دەبێتە هۆی دووبارە دابەشكردنەوەی داهات: بەرزبوونەوەی ئاستەكانی نرخ دەبێتە هۆی دابەزینی هێزی كڕین لای ئەو كەسانەی داهاتەكانیان دیاری كراوە كە زۆرینەی كۆمەڵگە پێكدەهێنن لە كاتێكدا خاوەن زەوی و زار و خانوبەرە و پیاوانی كار كە كەمینەن لە كۆمەڵگەدا هەڵاوسانەكە كە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهاتەكانیان و دابەش كردنەوەی داهاتەكە بە شێوەیەك دەبێت كە لە بەرژەوەندیان بێت.


سەرچاوەکان



5267 بینین