پاقلاوە بە گوێز

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-09-13-10:57:00 - کۆدی بابەت: 464
پاقلاوە بە گوێز

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

گوێزی ورد كراو 

نانی پاقلاوه‌ 

شیله‌ 

ڕۆنی میو 

سمنه‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- نانه‌كان ده‌كه‌یت به‌دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێكی بۆ ژێره‌وه‌ یه‌ك یه‌ك چه‌وریان ده‌كه‌یت 

2- گوێزه‌ وردكراوه‌كه‌ ده‌كرێت به‌یه‌كسانی 

3- به‌شه‌كه‌ی تری نانه‌كه‌ یه‌ك یه‌ك نانه‌كان داده‌نرێت و چه‌ور ده‌كرێت پاشان ده‌بڕدرێت 

4- ده‌كرێته‌ فڕنی گه‌رم كراو له‌سه‌ر پله‌ی 200 هه‌تا ده‌برژێت 

5- شیله‌ : دوو په‌رداخ شه‌كر و به‌ك په‌رداخ ئاو و یه‌ك كه‌وچك ئاوی لیمۆ ده‌كوڵێنی هه‌تا كه‌مێك خه‌ست بێته‌وه‌ 

6-  پاقلاوه‌كه‌ به‌گه‌رمی له‌فڕن ده‌رت هینا یه‌كسه‌ر شیله‌ گه‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ر دا ده‌كه‌یت 


سەرچاوەکان

435 بینین