پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-18-10:54:00 - کۆدی بابەت: 520
پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی

ناوه‌ڕۆك

پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی

یەکێک لە بەجێهێنانە سەرسوڕهێنەرەکانی تەکنەلۆژیای DNA دیاریکردنی ڕیزبەندی نیۆکیلۆتایدەکانی جینۆنی تەواوی مرۆڤە. ئەم گەرتە گفتوگۆ دەکات لەسەر ئەوەی چۆن لێکۆڵەران ڕێگا نوێیەکانیان لە بۆماوە زانیدا بەکارهێناوە بۆ دیاریکردنی ڕیزبەندی نیوکیلۆتایدەکانی جینۆمی مرۆیی،هەروەا گفتوگۆی گرنگی ئەوانەی کە دۆزیویانەتەوە لە ماوەی سەدەی بیست و یەکدا بۆ زیندەزانی کۆمەڵگە.

 

دانانی نەخشەی جینۆمی مرۆیی

لە ساڵی ١٩٩٠ دا زانایانی بۆماوە لە هەموو بەشيکانی جیهاندا دەستیان خستە سەر گەوەرەترین پڕۆژەی ئاواتخواز لە مێژووی زانستدا، ئەویش پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی بوو. پڕۆژەی جینۆمی مرۆییHuman genome project ئەرکێکی لێکۆڵینەوەی گەورەیەی ئامانجەکەی دیاریکردنی ڕیزبەندی نیوکیلۆتایدەکانی هەموو DNA مرۆڤە، و دیاریکردنی شوێنی هەموو ڕیزبەندە گرنگەکان تێیدا لە ڕووی فرمانەوە هەر بۆ نمونەش بۆهێڵەکان.

مانای ئەمەش ئەوەیە کە پڕۆژەکە ئامانجی ٣.٣ مملیارە،هەروەها ئاماجی دانانی نەخشەیەکە بۆ شوێنی هەربۆهێڵێک لەسەر هەر کرۆمۆسۆمێک.ئەو زانیاریانەی کە پڕۆژەکە دابینی دەکات بەکاردێن لە تێگەیشتنی ڕێکخستنی جینۆمی مرۆیی و دەربڕینی بۆهێڵی گەشەی خانە لە مرۆڤدا.

پڕۆژەی جینۆمی مرۆیی زیاتر لە بیست تاقیگەی زانستی لە شەش وڵات بە یەکەوە دەبەستێت،لە سەرەتای ساڵی 2001 د ادوو وتاری دیا کە لە دوو گۆڤاری زانستی Nature و  Science بڵاوکرانەوە داڕشتنی ڕیزبەندی نیوکیلؤتایدەکانی جینۆمی مرۆیی دەرکەوت. وە ڕیزبەندی زۆر باش لە ساڵی 2003 دا تەواوکرا. ئەمەش بەر لە دووساڵ لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا.

 

دۆزینەوە گرنگەکان

ئەو زانایانەی لە پڕۆژەی جینۆمی مرۆییدا کاریان دەکرد سەرسام بوون بە هەندێک لەم دۆزینەوانەی کە بەدەستیان هێنابوو،لەوانەش:

  1. کەنزیکەی تەنها لە%2 لە جینۆمی مرۆیی بەرپرسیارە لە دروستکردنی پڕۆتینەکان.
  2. کرۆمۆسۆمەکان دابەشکردنێکی نایەکسانیان هەیە لە ئەکسۆنەکانExons دا هەیە واتە ڕیزبەندی نیوکیلۆتایدەکان کە لەبەردەگیرێنەوە و وەرگێڕانیان بۆ دکرێت.
  3. جینۆمی مرۆیی کەمترە لەوەی کە لەوەوپێش مەزەندە دەکرا.دەرکەوت کە تەنها لە نێوان20.000 هەتا25.000 لەو بۆهێڵانەن کە بەرپرسن لە دروستبوونی پڕۆتینەکان، ئەوەش زۆر کەمترە لە 100.000  ئەو ژمارەیەش کە لە پێشدا مەزەندەکراوە.زانایان ئەمڕۆ درکیان بەوەکردووە کە گەردەکانی RNA تەنها لە وەرگێڕانیDNA بۆ پڕۆتین بەکارناهێنرێن، بەڵکوو دەرکەوتووە کە زۆر لە گەردەکانی RNA پەیوەندیدارن بە ڕێکخستنی کرداری دەربڕینی بۆهێڵەکان.
  4. ئەکسۆنی بۆهێڵەکانی مرۆڤ بە گەلێک ڕێگە دەتوانرێت یەکبخرێن،بەجحرێک کە بۆهێڵەکە خۆی بەرپرسیار بێت لە شێوە جیاوازەکانی پڕۆتینێکی دیاریکراو. کۆمەڵەی تەواوی پڕۆتینەکانی زیندەوەرێک ناودەبرێت بە پڕۆتیۆمProtoeme. پڕۆتیۆمی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزە.
  5. نزیکەی نیوەی جینۆمی مرۆیی لە تێکەڵکردنی بۆهێڵە DNA لە شوێنێکی دیکە. وا دیارە کە بۆهێڵە جێگۆڕەکان ڕۆڵی دیاریکراویان نییە لە گەشە و پەرەسەندن یان زیندەفرمانەکاندا.
  6. نزیکەی 8ملیۆن لە تاکە نیوکیلۆتایدی فرەجێگە هەن ، کە ئەمانەش بریتین لە شوێنی بێهاوتا کە تێیدا کەسێک لە کەێکی دیکە جیاواز دەبێت لە تاکە نیوکیلۆتایدێکدا. (SNP) گرنگە لە دانانی نەصشەیی جینۆمی مرۆیی بۆ درێژەپێدانی زیاتر لە ناسینەوەی بۆهێڵەکانی نەخۆشی.


سەرچاوەکان



1809 بینین