وەرگێران (دروستبوونی پڕۆتین)

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-17-22:11:00 - کۆدی بابەت: 518
وەرگێران (دروستبوونی پڕۆتین)

ناوه‌ڕۆك

وەرگێران (دروستبوونی پڕۆتین)

ھەرچەندە کە زانیاری تایبەت بۆ دروستبونی پرۆتینێکی دیاریکراو لە DNAەوە لەبەر دەگیرێتەوە بۆ mRNA ،لەگەڵ ئەوشدا ھەرسێ جۆرە سەرەکیەکەی RNAھەموویان بەشداری لە وەرگێڕانەکەدا دەکەن ، واتە لە دروستبوونی پرۆتیندا.

 

پێکھاتەی پرۆتین

ھەر پرۆتینێک لە فرە پیپتیدێک یان زیاتر پێکدێت.فرە پیبتیدەکان، زنجیرەی ترشە ئەمینیەکانن، بە پیبتیدە بەندەکان بە یەکەوە بەستراون. لەپرۆتینەکانی زیندەوەراندا 20 ترشی ئەمینی جیاواز ھەن، وە زنجیرەی فرە پێبتید، لە سەدان یان ھەزاران لەو 20 ترشە ئەمینیە جیاوازانە پێکدێت، کە ڕێکخستراون بە پێی ڕیزبەندی تایبەت بە ھەر پرۆتینێک. ڕیزبەندی ترشە ئەمینیەکان چۆنیەتی چەمانەوەو لێک ئاڵانی فرە پیبتیدەکان دیاری دەکەن بۆ پێکھێنانی پێکھاتەیەکی سێ دووری لە پرۆتیندا. بۆیە شێوەی پرۆتین کاریگەریەکی گرنگی لە فەرمانەکەیدا ھەیە.

 

هەنگاوەکانی وەرگێڕان

کرداری وەررگێڕان لە کاتی دروسبوونی فرە پیتێدەکان پێنج هەنگاو دەگرێتەوە:

 

هەنگاوی یەکەم/ دەسپێک

هەردوو یەکەی پێکهاتنی ڕایبۆسۆم و tRNA و mRNA لەگەڵ یەکتردا دەبەسترێن. لە سەرەتادا ئەنزیمی دیاریکراو ترشە ئەمینیەکی دیاریکراو بە لایەکی گەردی tRNAـەوە دەبەسترێت. بەپێی ببۆماوە پەڕلەکە بەڵام لایەکی دیکەی tRNA، دژە کۆدۆنAnticodon ی تێدایە واتا سێ نیوککلیۆتاید tRNA تەواوکەر بۆ ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکان لە کۆدۆنی mRNA دا. ناوکەترشی tRNAکە لە لایەکەوە ترشیی ئەمینی میثۆنین هەڵدەگرێت لە لاکەی دیکەوە دژە کۆدۆنی AUG هەڵدەگرێت، کە لەگەڵ  کۆدۆنی دەستپێکAUG لە لاکەی دیکەوە دژە کۆدۆنی دەبەسترێت لە mRNAدا. یەکەم ترشی ئەمینی لە هەر فرە پیپتێدێکدا نزیکە، مسیۆنین بێت، بەڵام ئەم ترشە ئەمینیە لەوانەیە لە داهاتوودا لاببرێت.

 

هەنگاوی دووەم/ درێژبوونەوە

ترشە ئەمینیەکان لە زنجیرەی فرە پیپتێدا بەیەکەوە یەک بە دوای یەک دەبەسترێن. ئەو دژە کۆدۆنەی لە tRNA دایە کە ترشە ئەمینی گونجاو هەڵدەگرێت، لەگەڵ دووەم کۆدۆنی mRNAجووت دەبێت. پاشان ڕابۆسۆم مسیۆنین لە tRNA یەکەم جیادەکاتەوە،وە پیپتیدە بەند لە نێوان مسیۆنین و ترشە ئەمینی دووەم پێکدێت. پاشانtRNa یەکەم،  ڕایبۆسۆم بەجێدەهێڵێت و ڕآیبۆسۆمیش بە درێژایی mRNAدا ماوەی یەک کۆدۆن پێشدەکەوێت.

 

هەنگاوی سێیەم/بەردەوامی درێژبوونەوە

کاتێک ڕآیبۆسۆمم بە درێژایی mRNA بەرەوپێش دەچێت ،زنجیرەی فرە پیپتیدیش گەەکردنی بەردوام دەبێت.tRNA یەکی نوێ ترشێکی ئەمینی هەڵگرتووە دەچێتە ڕایبۆسۆمەوە بۆ کۆدۆنی دادێت لە mRNA. زنجیرە فرەپیپتیدە گەشەکردووەکە لە tRNAوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو ترشە ئەمینیەی کە tRNAی دادیت هەڵیدەگرێت. بەستنی ترشە ئەمینیەکان بە زنجیرەی فرە پیپتیدەوە بەردەوام دەبێت، یەک بە دوای یەک هەتا ڕایبۆسۆم دەگاتە وەستانە کۆدۆن.

 

هەنگاوی چوارەم/ کۆتاییهێنان

کەتێک ڕایبۆسۆم دەگاتە وەستانە کۆدۆنUAAیان UAGیان UGA، لەسەر زنجیرەیmRNA. ئەو زنجیرە فرەپیپتیدەی کە دروستبووە لە دوا tRNA جیادەبێتەوە. وە لە سایتۆپلازمدا بەرەڵلا دەبێت. دوا tRNAیش ڕآیبۆسۆم بەجێدەهێڵێت.

 

هەنگاوی پێنجەم/ جیابوونەوە

هەردوو یەکەی پێکهاتنیی ڕایبۆسۆم لە یەکتری جیادەبنەوە، ڕایبۆسۆمیش لە mRNAدوردەکەوێتەوە. لە توانا دادەبێت وەرگێڕانی mRNAەکە خۆی یان mRNA یەکی دیکە بکرێت.

 

جینۆمی مرۆیی

لە ساڵانی دوای دۆزینەوەی واتسۆن کریک بۆ پێکھاتەی DNA،زانایان ھەنگاوی گەورەیان ناوە لە بواری جێبەجێکردنی ئەم زانیاریە ، لە زیندەزانی مرۆڤدا ،ئێستا ڕیزبەندی ھەموو بۆ ھڵەکان بۆ جینۆم Genome ی مرۆڤ بە تەواوی زانراوە.

زیندەزانان نھێنی ڕیزبوونی 3.2 ملیار لا جووتە تفتە نایترۆجینیەکانی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤیان لێکداوەتەوە.

جینۆمی مرۆیی زۆر گەورەیە،بە شێوەیەک کە خوێندنەوەی ڕیزبەندی تەواو تێیدا بە دەنگی بەرز نزیکەی دەساڵی پێویستە.

بەڵام ڕکابەری ئێستا بریتیە لە زانینی ئەو زانیاریانەی کە ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکانی DNA بە ڕاستی دیاری دەکەن. بەڵام ئیستا بوارێکی نوێی گرنگ ھەیە، پێی دەڵین زیندە زانیاریەکان Bioinformatics کە کۆمپیتەر بەکار دەھێنت بۆ بەراورد کردنی ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکانی DNA جیاواز. زانایان دەتوانن بە پرۆگرامکردن کۆمپیتەر بەکار بھێنن بۆ یارماتیدانیان لە شیکرنەوە و لێکدانەوەی زۆربەی ڕیزبەندی نیوکلیۆ تایدەکانیDNA بۆچونی شوێنی ھەبوونی بۆھێڵەکان بە درێژای DNA.

ئەگەر بزانین لە کوێ و کەی خانەکانی مرۆڤ ھەر پرۆتینێک بەکار دەھێنن لە نزیکەی25,000 بۆھێڵ لە جینیۆمی مرۆیی،ئەوا ئەم کارەش پێویست بە بڕێکی زۆر گەورەتر لە شیکردنەوە ھەیە.ئەم زانیاریانە گرنگن چونکە زانینی ھەر ڕیزبەندیەکی بۆھێڵی، دستدەگرێتە سەر زیندە فەرمانە دیاریکراوەکاندا،کە لەوانەیە لە داھاتوودا بەشداری لە دستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تێکچوونە بۆ ماوەییەکان و شێرپەبجە و نەخۆشە درمەکان بکەن،وە خۆپاراستن لێیان.

 


سەرچاوەکان

36 بینین