تەکنەلۆژیای DNA

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-18-19:06:00 - کۆدی بابەت: 521
تەکنەلۆژیای DNA

ناوه‌ڕۆك

تەکنەلۆژیای DNA

ئەمڕۆ زانایان دەست بەسەر DNA دادەگرن بۆ چەند مەبەستێکی بەدیھێنان، بە پشت بەستن بە تەکنیککاری، کە بە سرجەمیان دەڵێن تەکنەلۆژیای DNA ، بۆ نموونە دەتوانرێت تەکنەلۆژیای DNA وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەنجامدەری تاوان بەکار بھێنرێت، بە ناسینەوەی DNAی کە لە شوێنی تاواندا ھەیە. ھەروەھا زانایان ئەم تەکنەلۆژیایە، بەکاردەھێنن بۆ چاککردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، و دیاری کردنی ئەوەی ئەگەر کەسێک بۆماوە ماددەی بەرسیاری ھەندێک نەخۆشی ھەڵبگرێت، دەرکەوتنی نیشانەکان، ئەمەش بۆ ڕابوون بە توێژینەوە دەربارەی شێوازەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشیە بۆماوەییەکان وە چاکبوونەوە لێیان. ئەم بەندەش لە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیای DNA دەکۆڵێتەوە، وە چۆنییەتی پشتبەستن بەو ئامرازانەی لەلایەن زانایان بۆ لێکۆڵینەوەگ تەواوی جینۆم و چۆنیەتی بەکارھێنانی بۆ چاککردنەوەی ژیانی مرۆڤ.

 

ناسینەوەی DNA

ناکرێت دوو کەس لە جیھاندا بۆماوەییانە لەیەکبچن جگە لە جمکە لێکچووەکان. زۆربەی DNA لە ھەموو خەڵکدا لێکچوون، بەڵام نزیکەی %0.10 لە ڕێژەی جینیۆمی مرۆیی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە.بەھۆی ئەم جیاوازیە سنوردارەش زانایان دەتوانن بە پشتبەستن بە DNA تایبەت بە ھەر کەسێک، ئەو کەسانە بناسنەوە. بۆ ناسینەوەی DNA بەراوردی سمپڵەکانە DNA دەکرێت، لە بەشەکانی کرۆمۆسۆمدا کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. ناسینەوەی DNA بۆ چەند ئامانجێک بەسوودە،لەوانە دیاریکردنی باوانیەتی کەسێکی دیاری کراو، وە ناسینەوەی بەشە بەجێماوەکانی کەسێک، وە پێشکەش کردنی بەڵگە لە کێشەکانی تاواندا.

 

‏DNA نابەرپرس لە دروست کردنی پرۆتین

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە %98 ی بۆماوە ماددەکەمان DNA بەرپرس نیە لە دروستبوونی ھەر پرۆتینێک. ئەم DNA یەش درێژی فرەشێوەی Length polymorphisms تێدایە. واتە جیاوازی لە درێژی گەردی DNA کە دەکەوەێتە نێوان دوو بۆھێڵی ناسراوەوە، ھەندێک درێژی فرە شێوە لە بەشە نابەرپرسەکانی دروستبوونی پرۆتیندا، لە ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکانی DNA پەیدا دەبن، بۆ نموونە دەتوانرێت ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدە دووبارەکان -CACACA بێت، وە بەم شێوەیەش. لەوانەیە ئەم ڕیزبەندیانە دووبارە ببنەوە کەم یان زۆر بە شێوەی بەدوایەکدا ھاتن (یەک بە دوای یەک ) پێیدەڵێن ھاوتا دووبارەبوونەوەی ژمارە گۆڕاو (VNTR).  ژمارەی ڕیزبەندی دووبارەبوونەوەی نیوکلیۆتایدەکان لە شوێنی دیاریکراوی DNA د جیاوازە لە نێوان تاکەکاندا. لە ھەر شوێنێکی فرە VNTR ی DNA کەسێکی دیاریکراودا ژمارەیەکی دیاریکراو لە ڕیزبەندی نیوکلیۆتایدەکان ھەیە.

 

ھەنگاوەکانی ناسینەوەی DNA

 ھەنگاوە سەرەکیەکانی ناسینەوەی DNA بریتیە لە:

(1) دابڕینی سامپاڵێک لە DNA و دووھێندەکردنی لە کاتی پێویستدا.

(2) پارچەکردنی DNA بۆ پارچەی کورتتر، کە ناوچەکانی VNTR ی تێدایە.

(3) جیا کردنەوەی ئەم پارچە DNA یانە بەپێی درێژیان.

(4) بەراورد کردنی درێژی پارچە سامپاڵە نەناسراوەکانی DNA.

ئەگەر سامپاڵی نەناسراو لگەڵ سامپاڵناسراودا ھاوتا بوون ئەو کاتە دەتوانرێت دڵنیانین لە ناسنامەی کەسەکە.

 

دووھێندەبوونی DNA: کارلێکی زنجیرەیی ئەنزیمی پەلمەرە

ئەو DNA یەی کە لە شوێنی تاواندا یان لە شانەیەکی لەشی مرۆڤ وەردەگیرێت زۆر جار بە بڕی زۆرکەمە. لەم جۆرە بارانەدا زانایان پێویستیان بە دووھێندەکردنی ھەیە تا بڕی پێویست لە DNA یان دەست بکەوێت بۆ بەکارھێنانی لە ناسینەوەی ئەو مرۆڤە. کارلێکی زنجیرەی ئەنزیمی پەلمەرە (PCR) بریتییە لە تەکنیکی خێرای بەرھەم ھێنانی لەبەرگیراوەی زۆر. لە بەشێکی DNA بەپێی ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە:

 

  • ھەنگاوی 1 PCR پێویستی بە قاڵبێک ھەیە ،واتا پارچەیەک لە DNA کە ڕیزبەندی ئەو نیوکلیۆتادانەی تێدابێت،کە زاناکە دەیەوێت دووھێندەیان بکات، ھەروەھا PCR پێەیستی بە دابین کردنی ھەر چوار نیوکلیۆتایدی DNA و ئەنزیمی پەلمەری DNA و دەستپێکەکان ھەیە. دەستپێکەکان Primers یش پارچە DNA دەستکردی تاک زنجیرەن لە نزیکەی 20 بۆ 30 نیوکلیۆتاید پێکھاتوون، پێویستە دابین بکرێن تاکو ئەنزیمی پەلمەری DNA دەست بە کرداری دووھێندەبوون بکات.دەستپێکەکان تەواوکەری ھەردوو سەری ئەو پارچە DNA یە دەبن،کە دەویسترێت دووھێندە بکرێت. کرداری دووھێندەبوون دەستپێدەکات کاتێک ھەموو پێکھاتووەکان پێکەوە دابین دەکرێن. گەرمی دەبێتە ھۆی ھەڵوەشاندنی بەندەکان،کە دوو زنجیرەکەی DNA پێکەوە دەبەستن ھەردوو دەستپێکەکە بە DNA وە دەبەسترێن،و ئەنزیمی ئەنزیمی پەلمەری DNA ڕادەبێت بە دووھێندە کردنی دوو زنجیرەکەی DNA.
  • ھەنگاوی 2 سارکردنەوە دوو دەستپێکەکە دەتوانن بە DNA وە ببەسترێن.
  • ھەنگاوی 3 ئەنزیمی پەلمەری DNA دەتوانێت ھەستێت بە دووھێندە کردنەوەی DNA جارێکی دیکە.
  • ھەنگاوی 4 بەجێھێنانی سوڕەکە دووبارە دەکرێتەوە.

لەگەڵ ھەر سوڕێکی نوێدا، ئەو DNA یە لە نێوان دوو دەستپێکەکەدا ھەیە بەیەکجار دوو ھێندە دەبێت.

 

پارچەکردنی DNA: ئەنزیمە کەرتکەرەکان

بۆ پارچەکردنی گەردە درێژەکانی DNA بۆ پارچەی بچووکتر زیندەزانان پرۆتینی بەکتریا بەکار دەھێنن کە ناو دەبرێن بە ئەنزیمە کەرتکەرەکان Restriction enzymes. ئەنزیمە کەرتکەرەکان ڕیزبەندی کورت و دیاریکراو لە تفتە نایترۆجینییەکانی گەردی DNA دەناسنەوە، لە بەر ئەوە DNA ناو ڕیزبەندیەکە کەرت دەکەن. ھەندێک لە ئنزیمە کەرتکەرەکان لە شوێنی کەرت کردنەکەدا نووکی پارچەی DNA بەجێدەھێڵێت کە وەکو «جەمسەری کەتیرەیی» Sticky ends کاردەکەن، بە جۆرێک پارچەکانی دیکەی DNA تەواو کەر دەتوانن پێیانەوە بەند بن.


سەرچاوەکان

29 بینین