کێکی ئیسفه‌نجی ڕۆله‌

کێکی ئیسفه‌نجی ڕۆله‌

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-23-19:32:00 - کۆدی بابەت: 538
کێکی ئیسفه‌نجی ڕۆله‌

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

چوار هێلكه‌ 

یه‌ك كه‌وچك پیكیمپاوده‌ر 

یه‌ك كه‌وچك ڤانێلا 

یه‌ك كوپ شه‌كر 

یه‌ك كوپ ئارد 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- هه‌ویره‌كه‌ بگره‌وه‌ بیكه‌سه‌ر سینیه‌كی لاكێشه ‌كاغه‌زی فڕن بخه‌ره‌ ژێری به‌ته‌نكی ڕێكی بكه‌

2- بۆماوه‌ی حه‌وت ده‌قیقه‌ ببرژێت نابێت ڕه‌ق بێت یان زۆر ببرژێ به‌س خۆی بگرێ 

3- كه ‌به‌ گه‌رمی ده‌رت هێنا به‌ كاغه‌زه‌كه‌وه‌ لولی بكه‌و په‌ڕۆیه‌كی پیابده‌ تاسارد ده‌بێته‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت 

4- كرێمی بۆ ده‌گێریته‌وه‌ به‌ته‌نكی ده‌یخه‌یته‌ سه‌ری كرێم شانتی ده‌توانی له‌گه‌ڵ شیر بكرێته‌وه‌ یان كه‌ره‌ی نه‌رم له‌گه‌ڵ بۆدره‌ و شه‌كر 

5- له‌سه‌ر ئاره‌زوه‌ میوه‌ بێت شۆكۆلاته‌ بێت ده‌توانی بیكه‌یته‌ سه‌ر كرێمه‌كه‌ یان مره‌با جارێكی تر لولی ده‌كه‌یت به‌ شۆكۆلاته‌ی سپی یان قاوه‌یی ده‌یڕازێنیته‌وه‌


سەرچاوەکان

391 بینین