شەکلەمەی قاوەیی و سپی بە تێکەڵ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-12-01-11:35:00 - کۆدی بابەت: 561
شەکلەمەی قاوەیی و سپی بە تێکەڵ

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

250 گرام كه‌ره‌ 

یه‌ك كوپ و نیو شه‌كر 

دوو كوپ زه‌یت 

یه‌ك كیسه‌ ڤانێلا 

حه‌وت گرام پیكینپاوده‌ر 

پروشێ خوێ 

یه‌ك كه‌وچك كاكاوی خام 

ئارد به‌پێی پێویست ته‌قریبه‌ن 500 گرام 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- كه‌ره‌و شه‌كر و زه‌یت و ڤانێلا و خوێ جوان تێكه‌ڵی بكه‌ به‌خه‌ڵاته‌ هه‌تا یه‌ك ده‌گرێت وه‌ك كرێم 

2- ئارد و پیكینپاوده‌ر ورده‌ ورده‌ تێی بكه‌و بیشێله‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی جوان ده‌بێت هه‌ویره‌كه‌ تۆزێ به‌ده‌سته‌وه‌ بنوسێت و زۆر توند نه‌بێت 

3- هه‌ویره‌كه‌ بكه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێكی كاكاوه‌كه‌ی تێبكه‌و بیشێله‌ 

4- بیكه‌ره‌ كیسه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 35 خوله‌ك بیكه‌ره‌ سه‌لاجه‌ 

5- بیكه‌ گونكی بچوك بچوكو دوانی سپی و دوانی قاوه‌ی بیه‌كه‌وه‌  به‌ده‌ستت بنوسێنه‌ به‌یه‌كه‌وه‌و تێكه‌ڵی بكه‌ وه‌ك شه‌پۆلی لێدێت 

6- فڕنه‌كه‌ت پێشتر گه‌رم كردبێت له‌سه‌ر پله‌ی 180 بیبرژێنه‌


سەرچاوەکان



1233 بینین