سوودەکانی زەیتون

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-06-21:54:00 - کۆدی بابەت: 611
سوودەکانی زەیتون

ناوه‌ڕۆك

زەیتوون

زەیتوون میوەی داریە گەڵاکانی درێژ و باریکن گوڵەکانی هێشووین میوەکەی هێلکەییە بەقەد گلارە ترێیەکی گەورە دەبێ گۆشتنە رەنگی سەوزە بە کاڵی دەیخۆن لە میوەکە رۆنی لێ دەگرن کە بۆ خواردن و دەرمان دەبێ، رۆنی زەیتوون شلە و رەنگی زەردێکی رووناکە بە لای سەوزدا نەک زەردێکی زێڕی کە حاڵەتێکی زوڵالی رۆشن و شیلەیی لکاوی هەیە، ئەو رۆنە لە بەرامبەر ژارگتووەکانی خۆراوجۆردا دژیانە بۆ چارەی پێوەدانی مار بەکاردێ زەیتوون و ترێ و هەنجیر و خورما زۆر قەدیمین زۆر لە کۆنەوە هەن ئەو میوە لە ئێراندا تایبەت بە روودبار و مەنجیل و لە دەوروبەری بەلوچستان زیاتر لە پارێزگاکانی باکوور دەخورێ. زەیتوون بە خۆش کردن وەک شتێک چێک بۆ ئیشتیاکرانەوە لەگەڵ پێش خۆراکی خۆراوجۆری کوڵاو بە تەنێش پێش أەم دەیخۆن دەبێ بزانن خیەتوون دەبێ خۆش کرێ چونکە ئەو کاتەی لە داری دەکەنوە تاڵ ئەو تاڵیەی بەهۆی گۆلۆکۆزیدی تاڵە، ئەو مادەی تێیدایە ئەوە بە خۆش کردن تاڵیەکەی دەڕوا بەهۆی ئاو و خوێ یانی لە ئاو و خوێدا خۆش دەکرێ داری زەیتوون دەتوانێ تا ٢٠٠٠ ساڵ عومر بکا ئەو بەەشانەەی لە داری زەیتوون بەکار دێن:
گەڵا، توێکڵ، میوە.

تایبەتمەندییەکانی

 ١. زیتون گەدە خاوێن دەکاتەوە باشتر لە گشتیان زەیتوونی سەوزی گەییوە کە لە ئاو و خوێدا خۆش کرابێ لەگەڵ خۆراک دەیخۆن.
 ٢. زیتوون ئیشتیها دەکاتەوە.
 ٣. زەیتوون گەرم و وشکە.
 ٤. خواردنی زەیتوون دەبێتە هۆی بێ خەوی و کزی بۆ چارەی ئەوە کاکڵە گوێز و بادامە ئەگەر زەیتوون زۆر بخۆن بۆ دەزهای هەناسە خراپە.
 ٥. تێهەڵسوونی زەیتوون لەسەر دەرمانی کڕێش و توێخ توێخ بوونی سەر باشە حەفتەی یەک یا دوو جار ڕۆنی زەیتوون لە پێستی سەر هەڵسوو و پێی داماڵە شوێنەواری باشی هەیە بۆ دەمرمانی کڕێژ و وەرینی موو.
 ٦. دەمکراوی گەڵای داری زەیتوون بە ئەندازەی یەک کەوچکی چێشت خوادن لە پەرداخێک ئاودا ئاوی  کوڵا رۆژی سێ جاری بخۆ هەر جاری فینجانێ،میزهێنەرە.
 ٧. رۆنی زەیتوون بۆ چارەی وشکی دەروون باشە بۆ ئەو مەبەستەی رۆنی زەیتوون بە تەنیا لەگەڵ ئاوی پرتەقاڵ یان لیمۆ بخۆنەوە چەند جار پاەتی کەنەوە هەتا وشکی و قەبزیەکەی تەواو دەبێ.
 ٨. تێکەڵاوی رۆنی زیەتوون و گلیسرین بۆ چارەیپێستی دەست و لاقی قەڵەشیو باشە.
 ٩. رۆنی زەیتوون لەگەڵ گزمولکەی چکۆلەی جەعفەر لێکدراو بۆ چارکردنی لووی بن پێست باشە بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ئەو تێکەڵککراوە وەک مەلحەم بەسەر لووەکان دانێن هەموو بەیانی و ئوارەیەک تازەی کەنەوە هەتا بە تەواوی چآک دەبن.
 ١٠ رۆنی زەیتوون نەرم کەرەوەیە زەرداو ناهێلێ لەبەر ئەوە رۆنی زیەتوون بۆ لابردنی وشکی دەروون، وشکی توند. قۆڵنجێ کە بەهۆی ئەستووربونی گورچیلە، لابردنی بەردەکانی سەفرایی،  دەرمانی ژارگرتنێک بەهۆی قوڕقوشم دەبن، بۆ وێنەک ئەو کرێکارانەی لە چاپخانەکان بە پیتی قورقوشم ئیش دەکەن دەتوانن رۆژی ١ تا ٢ کەوچک رۆنی زەیتوون لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەل کەن و بیخۆنەوە.
 ١١. خوارندی رۆنی زەیتوون لە لابردنی جموجۆڵی کە بە هۆی ئاوێتە بوونی ژارگەلی جۆراوجۆرەوەن شوێنی باشی هەیە و دەیاندەخا.
 ١٢. چەورکردنی تووکەسەر بە رۆنی زەیتوونی کۆن لە سپی بوون و وەرینی تووک پێشگریری دەکا.
 ١٣. رۆنی زیەتوون بۆ چارەی ژان و ئەستووربوونی گەی لەش (وەک ماسینی ئەژنۆ ) شوێنەواری حەتمی هەیە بۆ ئەو مەبەستە دەبێ رۆنی زیتوون بە گەرمی لەسەر گەیەکەکانی هەلسووی دەم و جێ بە پەرۆیەکی تووکن جێگەی ژانەکە داپۆشن ئەو کارە رۆژی یەک یا دووجار پاتە کەنەوە تا چاک دەبێ.
 ١٤. ئەگەر رۆنی زەیتوون لەو گەیانەی جوولە و هێزیان کەم بۆتەوە هەلسوون و درێژەی پێ بدەن وەکاردەکەونەوە.
 ١٥. رۆنی زیەتوون باشترین دەرمانە بۆ سووتاو، دەبێ لە سووتاوەکەی هەڵسوون و پاشان گەردی جۆشی شیرینی پێوە کەن بەو جۆرە سووتانەوەکەی تەواو دەبێ و ناهێڵێ بلۆق بکا.
 ١٦. رۆنی زەیتوون لە تووک هەلسوون لە سپی بوون پێشگیری دەکا رۆژی جارێک یا چند جار رۆنی زەیتوون لە تووکی سپی هەڵسوون هەتا  ئاکامی باشی دەبێ هەر پاتەی کەنەوە.
 ١٧. تێهەڵسوونی رۆنی زیتوون بە گەرم کراوی بۆ دەرمانی تاوەگاز، سەرمابردوو، ئەوەی مار پێوەی داوە،  یان دووپشک و چڕوجانەوەر، شوێنەواری باشی هەیە بەڵام ئەگەر مار یان دوپشک پێوەی دان بچنە لای پزیشک.
 ١٨. ئەگەر گەڵای داری زەیتوون بجوون ئاوەکەیلە زار دا راگرن بۆ دەرمانی  زیبکەی نێو زار باشە.
 ١٩. بۆ بەهێز کردنی پووک و ددانی لەق و چارەی زیپکەی نێو زار خوێنرێژی پووک ئەگەر رۆژی چەند جار رۆنی زەیتوون لە زارتاندا ماوەیەک رایگرن زۆر باشە.
 ٢٠. بۆ تکەی لووت کاتی سەرمابوون رەوان کردنی گیر و گرفتی لووت رۆژی ٢ هەتا ٣ دڵۆپرۆنی زەیتوون لە لوتتان کەن هەتا شوێنەواری چاک بوون دەردەکەوێ.
 ٢١. بۆ چاککردنی خوروی چآو و بەهێزکردنی بینایی بۆ لابردنی و چارەکردنی خووروو و سوربوونی چاو و پێشگیری لە ئاوڵی هاتنی رۆژی، دوو دڵۆپ رۆنی زەیتوون رێگەن،  خاسی ئەکا.
 ٢٢. ئەگەر کوتراوی میوەی کاڵی زەیتوون لە خێی سوتاو دەی وەک مەلحەم شوێنەواری باشی هەیە.
 ٢٣. خواردنی کوڵێنراوی خەستی گەڵای داری زەیتوون بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی ژانی جمگەن پلەی خوێنیان لەسەرێیە. شوێنەواری باشی هەیە.
 ٢٤. ئەو کەسانەی لەشیان زیاد لە ئەندازە ئارەق دەکا بۆ پێشگیریی لە ئارەقی زۆر دەبێ دوای خۆشتن رۆنی زەیتوون لە خۆیان هەلسوون راوەستن  پاشان بیشۆنەوە چونەک حەزرەتی عەلی فەرموویەتی بە رۆنی زەیتوون خۆتان چەور کەن چونکە رۆنی زەیتوون رۆنی چاکانە و پێخۆری هەلبژێراوانیە و خاوێنی و پیرۆزی زۆرە، هەر چۆنێک بێ رۆنی شلی زەیتوون پیرۆزە.
 ٢٥. دەمگراوی گەلای تازەی زەیتوون بۆ دەرمانی نەخۆشی قەند باشە بۆ ئەو مەبەستە دە گرام گەڵای تازەی زەیتوون لەت لەت  کە لە نێو لیترێ ئاوی سارددا بیخوسێنە پاشان لەسەر ئاوی دانێ دوای روون بوونەوە شیرینی کەن لە شەو و رۆژێکردا ٤ تا ٥ ئیسکانی لێ بخۆنەوە.
 ٢٦. نەخۆشێک کە گیرۆدەی ژارگرتن بووە دوای ئەوەی رشاوە دەبێ یەک دینجان رۆنی زەیتوون بخوا چونکە رۆنی زیەتوون بڵغی گەدە و ریخۆڵە لە ژار پاک دەکاتەوە و ئاگاداریی دەکا.
 ٢٧. کوڵێنراوی گەڵا یان توێکڵی زەیتوون دەرمانێکی تەواو بۆ چارەی تا و نۆبەتی و هەڵامەت بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ١٥ هەتا ٦٠ گرام گەڵا یان توێکڵی لکی ساوای زەیتوون لە لیترێک ئاوی سارد کەن ماوەی ١٢ دەقیقە بیکوڵێنن کاتێک دوای ١٥ دەقیقە دێمی هێنا روونی کەنەوە بە هەنگوین یان شەکر شیرینی کەن غشت شەو و رۆژێک ٣ تا ٤ فینجانی لێ بخۆنەوە.
 ٢٨. خواردنی یەک کەوچکی سوپ خواردن رۆنی زەیتوون بە تەنێ یان لەگەڵ ئاوی پرتەقاڵ یان لیمۆی ترش پێش ناشتا خوارن نەخۆشی جەرگ و بەردی توورەکەی زراو چارە دەکا، شوێنەواری باشی هەیە.
 ٢٩. بۆ ساغ مانەوە و قایم بوونی پووک دەتوانی بەیانی و شوێ دوای شوشتنی دەم و ددان هەندێک رۆنی زیەتونیان تێهەڵسووی بە قامک.
 ٣٠. میوەی زەیتوون بۆ سازکردنی سووتەمەنی لەش بایەخی زۆر هەیە، چونکە سەد گرامی ئەو ٢٣٤ کالۆری تین بەدیدێنێ لەو بارەوە خۆراکێکێ هێزبەخشە.
 ٣١. مەڵحەمی گەڵای زەیتوون گەڵای زەیتوون خاڵ و پەڵەی نینۆک لادەبا.
 ٣٢. خواردنی رۆنی زەیتوون بۆ کردنەوەی رەنگی تاریک موعجیزە دەخوڵقێنێ.
 ٣٣. تکاندنی رۆنی زەیتوون لە چاو هێزی بینایی زیاد دەکا و شوێنەواری باشی هەیە ئەو لێ هاتنی چآویش چآ دەکا.
 ٣٤. رۆنی زەیتوون زەردا و شڵەژاوی ەش ئاسایی دەکاتەوە بەڵغەم ناهێڵێ دەمار بەهێز و تیندەکا مرۆڤ خۆش خدە و ۆاک سروشتدەکا، خەم و خەفەت ناهێڵێ، چواردە سەدە لەمەوبەر ئەو تایبەتمەندیانەی سەرەوە پێغەمبەری خوا(د.خ) بەیانی فەرمووە ئێستاش ئێوە بینیتا چحن پێشکەوتنی زانست لەو ساڵانەدا تایبەتمەندی رۆنی زەیتوونیان دەسکەوتووە. مرۆڤ بەشێکی لە شوێننەواری ئەو میوە بەهەشتییە کە خوا لە قورئاندا سوێندی پێ خواردوە پێ گەییوە.


 


سەرچاوەکان

323 بینین