ناوهڕۆك
دوای وەرزشكردن شكولاتە بە شیر بخۆرەوە
مرۆڤ بە گشتی دوای وەرزشكردن، ھەست بە شەكەتی و ھیلاك بوونی جەستەی دەكات ھەروەھا لە كاتی وەرزشكردندا بەشێكی زۆری وزە بەكاردێت، لێكۆڵینەوەكان كە لە زانكۆی (تەكساس) كراوە ئەوەی خستۆتە ڕوو باشترین دیاری كە پێشكەش بە جوانی و جەستەی بكەیت دوای وەرزش كردن (شكولاتە بە شیر ) ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە دەریان خستوە، ئەوانەی دوای وەرزش شكولاتە دەخۆن زیاتر ھەست بە ئارامی و گەڕانەوەی ھێز دەكەن، شۆكلاتەكەش وایان لێدەكات كە خواردن كەمبخۆن.
لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن: پرۆتینێكی زۆر لەگەڵ كاربۆھیدرات لەو خواردنانەدا ھەیە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو (پرۆتین و كاربۆھیدراتە) لەو كاتەدا قازانجێكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
سەرچاوەکان
1924 بینین