کەڵەشێر

کەڵەشێر

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - - به‌روار: 2020-12-16-23:05:00 - کۆدی بابەت: 742
کەڵەشێر

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن 

كه‌له‌شێر له‌ هه‌موو باڵنده‌یه‌ك به‌سامتره‌ ، زۆر به‌خۆی ئه‌نازێت و شانازی به‌خۆی ئه‌كات ، شه‌و كورت بێت یان درێژ قه‌ت كاتی لێتێك ناچێت و خه‌به‌ر ئه‌دا به‌به‌یان ، ئه‌گه‌ر یه‌كێ به‌ده‌گی كه‌ڵه‌شێر خه‌به‌ری بێته‌وه‌ له‌شگرانی نوستنی نامێنێت ، شێر له‌ ده‌نگی كه‌ڵه‌شێری سپی هه‌ڵدێت ، كه‌ڵه‌شێر مریشكی له‌خۆی خۆشتر ئه‌وێت ، دانه‌كه‌ به‌ده‌نوكی هه‌ڵده‌گرێت و مریشكه‌كه‌ بانگ ده‌كات و ده‌یداتێت ، كه‌ڵه‌شێر به‌یه‌ك چاو سه‌یری مریشكه‌كانی ئه‌كات ، به‌ڵام كه‌پیر بوو كۆششی ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر خۆی و خۆی ئه‌یخوات ، كه‌ دوژمنێك ڕوی كرده‌ مریشكه‌كانی یه‌كه‌م جار ئه‌و په‌لامار ئه‌دات ، شه‌و له‌ ناو كولانه‌دا كۆیان ئه‌كاته‌وه‌و خۆی له‌پێش كولانه‌كه‌ پاسه‌وانی ئه‌كات ، به‌قسه‌ ئه‌ڵێن كه‌ڵه‌شێر له‌عومری خۆی هێلكه‌یه‌كی بچوك ئه‌كات ، كه‌ڵه‌شێری چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پۆپه‌كه‌ی زۆر سور بێت و گه‌ردنی ئه‌ستوربێت و چاوی ته‌نك و ڕه‌ش بێت و ده‌نگی به‌رز بێت و چنگی تیژ بێت ئه‌م كه‌ڵه‌شێره‌ شه‌ڕانیه‌ . 


سەرچاوەکان

744 بینین