کوندەپەپوو

کوندەپەپوو

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - به‌روار: 2020-12-17-18:01:00 - کۆدی بابەت: 743
کوندەپەپوو

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن 

كونه‌په‌پوو زۆر جۆری هه‌یه‌ ، له‌ڕاستی دا ته‌یرێكی جوانه‌ ، حه‌ز به‌وێرانه‌ ئه‌كات ، به‌ڕۆژ ده‌رناكه‌وێ به‌شه‌و زۆر سه‌ربه‌رزه‌ ، به‌شه‌و ڕێ كه‌وته‌ هێلانه‌ی هه‌ر مه‌ڵێك مه‌له‌كه‌ ده‌ر ئه‌كات و به‌چكه‌كانی ئه‌خوات و هێلكه‌كانی ئه‌شكێنێت ، جا له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌رچی ته‌یر و تویره‌ ڕقیان له‌ كونه‌په‌پووه‌ به‌ ڕۆژ ده‌ستیان بكه‌وێت چاوی ده‌ردێنن و هیچ په‌ڕی پێوه‌ نایه‌ڵن ، چاوی كونه‌په‌پوو زۆر جوان هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ ده‌رناكه‌وێ مه‌له‌كانی تر هه‌موو ڕقیان لێ له‌به‌ر چاو جوانیه‌كه‌ی دێن چاوی هه‌ڵئه‌كۆڵن ، به‌سه‌ر هه‌رشوێنێكه‌وه‌ خوێندی وێران ئه‌بێ مار و ئه‌ژده‌ها له‌ده‌نگی هه‌ڵدێن 


سەرچاوەکان

365 بینین