سوودەکانی هەرمێ

سوودەکانی هەرمێ

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-20:52:00 - کۆدی بابەت: 767
سوودەکانی هەرمێ

ناوه‌ڕۆك

هەرمێ

‌هەرمێ میوەیەکە ڕەنگی سەوزە ، ئاودارە و کەلەقەندی . بەتام و بۆن خۆشە ڕووەکی هەرمێ ، شین بووی ڕۆژئاوای ئاسیایە و ئەوروپای ڕۆژهەڵات بە تایبەت لای باکووری ڕۆژئاوای ئێران و کیوەکانی قەفقاز. هەرمێ دوای سێو ، گرنگترین میوەی دەنکداری دنیا و ئێران حیساب دەکرێ ، لە نەژادی هەرمێ نزیکەی ٢٠ جۆری جیاجیا یان هەن کە بەشی زۆریان لە خۆراکی میوەیی بێ بەشن (واتە بایەخی خۆراکییان نییە) تەنیا وەک بناخەیەک بۆ هەرمێی ئاسایی بەکاردێن . داری هەرمێ لە بەرامبەر سەرمادا لە سێو حەساسترە گوڵەکانی هەرمێ لە بەهار دا لەسێو زووتر دەپشکوون هەر بەو هۆ یەوە  زیاتر دەکەونە بەسەرمای سەرەتای بەهاری. لە هاویندا ، هەرمێ خۆڕاگرترەلە سێو بە گەرما. گوڵ و میوەی هەرمێ لە کۆتایی لقەکانی بەنووکی چڵی دووساڵەوە دەبێ و بەدیدێ جا لەبەر ئەوە لە کاتی هەرسدا هی داری بەری دەبێ هەوڵ دەن چڵەکان بپارێزن ئەندازەی بەرهەم لە باغێکی ئاسایی دەگاتە ٤٥ تۆنلە هێکتارێکدا. ژمارەی جۆرەکانی هەرمێ لە ئێراندا نزیکەی ١٢٠ جۆرن گرنگترین جۆری  ناوەخۆیی ئەوانەن : شامیوەی کەرەج ، شامیوە خوراسان ، شامیوە ئەسفەهان ، هەرمێی نەتەنزی کاشان ، محەمەد عەلی مەشەد ، سێ فەسڵەی کەرەج ، سیبیری ، هەرمێی پێغەمبەری. لە هەرمێکانی خاریجیش کەم تا کورتێک دەکرێن لەوانەش دەتوانین ئەوانە نێو بەرین : ئانژۆ ، وینتێر نلیس ، بارتلێت ، دوشس ، ژاندارک ، باسە ، کوڵمار ، بوورە ، ژیغار و دوینە دوو کومێس ، بارتلێت کە لە ئەوروپای بە ناوی ویلیامز بەناوبانگە گرنگترین هەرمێی دونیا حیساب دەکرێ.

تایبەتمەندیەکانی

 ١. هەرمێی میوەیەکی بەرزە ، ڕەوانە ، پڕئاوە ، کە تایبەتی نەرمکەری هەیە.

 ٢. ئەو قەندەی لە هەرمێ دایە ، لە جۆری (لولووزە) کە ئەوە باشترین قەندە کە هەتا ئەو کەسانەی نەخۆشی قەندیان هەیە ، دەتوانن بیخۆن.

 ٣. هەرمێ میوەیەکە بە ئاسانی هەرس دەبێت و ئاوێتەی لەش دەبێت.

 ٤. ئەو گەردیلە وردانەی لە هەرمێ دان ، دەبنە هۆی خاوێن کردنەوەی ڕیخۆڵەکان.

 ٥. تێکوڵی هەرمێ ئەوەی تاو لێی دەدا ، لە ڕوانگەی ڤیتامینەکان و دیاستازەوە لە گۆشتەکەی دوڵەمەنترە ، لەبەر ئەوە نابێ تێکوڵەکەی لێوەکەن.

 ٦. گەڵای هەرمێ تایبەتی میزهێنەری هەیە.

 ٧. خواردنی هەرمێ هۆی سڕین و ڕووناک کردنەوەی دڵە و ژانەکانی دەروون دادەمرکێنێ.

 ٨. هەرمێ گەدە پاک دەکاتەوە و بەهێزی دەکات.

 ٩. هەرمێ ئەگەر بە تێری بیخۆی لە برسێتی قازانجی زیاترە ، ئەو کەسەی دڵی گیراوە و خەمناکە دەبێ هەرمێ بخوا دوای نان خواردن.

١٠. هەرمێ ئەو تایبەتمەندیەی هەیە کە بەهێ هەیەتی.

 ١١. هەرکەس هەرمێ بخوا جوان دەبێ ، دڵیشی ئارام و هێدی دەکات.

 ١٢. هەرس کەس بەیانی لە خورێنی هەرمێ بخوا تووەکەی خاوێن دەبێ و منداڵی جوان.

 ١٣. هەر کەس گیرۆدەی فشاری خوێنە (پلەی خوێنی لەسەرێیە) ئەگەر بە شێوەیەکی رێکوپێک هەرمێ بخوا (ماوەیەک) خوێنی خاوێن و ڕەوان دەبێ و بە ئاکامێکیبە بایەخ دەکات.

 ١٤. ئاوی هەرمێ ئیسحال کەرێکی باشە.

 ١٥. هەرمێ خاوەنی ئەندازەیەکی زۆر مەنگەنیزە و دیاستازەکانی مرۆڤ بەهێز دەکات.

 ١٦. هەرمێ بۆ لووەکانی ناوەوە زۆر بە کەڵکە و دەمار هێور دەکات.

 ١٧. هەرمێ بۆ چارەی نەخۆشیگەلی سینگ میوەیەکی زۆر بەرزە ، ئەو تایبەتمەندییە هی تانۆنەکەیەتی هەرمێ کە تۆزێک تفتە بۆ سینگ بە کەڵکترە.

 ١٨. هەرمێ چوونکە ئەرسێنیکی تێدایە ، لەرز چاک و دەرمان دەکات.

 ١٩. ئەو مادانەی لە هەرمێ دان بۆ ئەو نەخۆشیانەی مرۆڤ بێ هێز دەکەن وەک : سیل ، کەم خوێنی ، لاوازی توند بە کەڵکە.

 ٢٠. ئاوی هەرمێی گەییو بۆ منداڵی شیرەخۆر زۆر بە کەڵکە.

 ٢١. خواردنی هەرمێ توونیەتی ناهێڵێت.

 ٢٢. هەرمێ چونکە میزهێنەرە و نەرمکەرە ، لە ڕێگای می زو پیساییەوە ئەندازەیەک لە ژەهری لەش دەردەکات.

 ٢٣. هەرمێ تەڕی و شادی و هێورییەکی تایبەت دەداتە مرۆڤ.

 ٢٤. بۆ دەرمانی زیادی گوشاری خوێن دەبێ چەند ڕۆژ بە دوای یەکدا بە جێگای سێ ژەمەکەی خۆراک تەنیا تەنیا هەرمێ بخوا هەتا گوشاری خوێنەکە ئاسایی بێتەوە.

 ٢٥. هەرمێ بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی قەندن میوەیەکی باشە چونکە بەشی زۆری هەرمێ لە جۆری سلولزە و سۆربیتۆل ، ڕەنگ بێ هەر لەبەر ئەوە بووبێ کە حەکیمی بەڕێز ئەبووعەلی  سینا ، هەرمێ یان کەمپووتەکەی بۆ زۆربەی نەخۆشەکانی ڕەوا زانیوە ، و بە شای میوەکانی  ناو بردووە.

 ٢٦. کوڵێنراوی گەڵای داری هەرمێ ، ماسینی میزڵدان ، میکرۆبەکانی ناو میز ، بەردی ناو میزۆک ، چرکە میزە ، سووتانەوەی  میزۆک ، نەخۆشیگەلی دەزگای هەناسەکێشان بۆ گشت ئەمانە بە کەڵکە ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ١٠٠ گرام گەڵای گەنجی داری هەرمێ لە لیترێک ئاودایە ماوەی ٢٠ دەقیقە دەم کەن بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هەر جارەی ١ یان ٢ ئیسکانی لێ بخۆنەوە.

 ٢٧. خواردنی کوڵێنراوی گەڵای داری هەرمێ میز زیاد دەکات ، ڕەنگی میزەکە ڕوون دەکا ، بۆنی ناخۆشی میز ناهێڵێت.

 ٢٨. بۆ چارەی قەبزی دەتوانن بەیانی لە خورێنی کەمپووت یا مرەبای هەرمێ چەند ڕۆژ بخۆن و سێ ڕۆژ ئەو پارێزە ڕابگرن.

 ٢٩. بۆ دەرمانی  ئیسحالی دەتوانن ١١٠ گرام گەڵای وشککراوی داری هەرمێ لە لیترێک ئاوی کوڵیو کەن و ماوەی ٢٠ دەقیقە لێی گەڕێن دەم بێنێ دوای ڕوون بوونەوە هەرمێیەک کە تێکوڵەکەی هەر پێوە بێ قاش قاشی چکۆلەی بکەن و لە دەمکراوەکەی کەن هەتا بۆن خۆشی کا و رۆژی یەک فنجانی لێ بخۆنەوە.

 ٣٠. پارێزی هەرمێ یان خواردنی ٢٠٠ گرام هەرمێ لە هەر ڕۆژێک دا ، ئەو گەدانەی لاوازن بەهێزیان دەکا ، دەمکراوی گەڵای داری هەرمێ بەو شێوەی کە باسکرا ئەو تایبەتمەندییەی هەیە.

 ٣١. دەمکراوی گەڵای داری هەرمێ ، دەرمانێکی شیفادەرە بۆ بێ خەوی جۆری سازکردنی دەمکراوی گەڵای هەرمێ لە سەرەوە کە باسمان کرد ، کاتی خەو یەک فینجانی لێ بخۆنەوە هەتا خەوێکی قووڵ و نێدیت لێ بکەوێ.

 ٣٢. دەمکراوی گەڵای داری هەرمێ بەو شێوەی باسکرا ، ژانی لاجەسەر هێدی دەکا و کاتێک ژانەکە دەستی پێکرد یەک فنجانی لێ بخۆنەوە هەتا ژانەسەری ئێوە هێدی دەکا.

 ٣٣. دەمکراوی گەڵای داری هەرمێ بەو جۆرەی باسکرا بۆ هێور کردنەوەی دەمار شوێنەواری باشی هەیە کە دەبێ ڕۆژی فنجانێکی لێ بخۆنەوە.

 ٣٤. دەمکراوی گەڵای هەرمێ میزهێنەرە و کاری گورچیلە ڕێکوپێک دەکا ، ژانی میزەڵدان لەگەڵ میزگیران دەرمان دەکا ، لە پێش دا باسمان کرد چۆن ساز دەکرێت.

 ٣٥. لەبارەی بەردی گورچیلە و میزەڵدانەوە ، دەبێ ١٠٠ گرام گەڵای داری هەرمێ و تێکوڵی سێوی وشککراو بە قەد یەک تێکەڵ کەن و دەمی کەن و بیخۆنەوە.

 ٣٦. بۆ دەرمانی ماسینی میزەڵدان دەتوانن ١٠٠ گرام گەڵای تازە و گەنجی داری هەرمێ بە ماوەی ٢٠ دەقیقە بە ئاوی کوڵاتوودا دەم کەن و بیخۆنەوە.

 ٣٧. تانۆن و خوێنی پۆتاسیۆم کە لە هەرمێ دایە ، ئەسید ئۆرێک هەر ئەندازە بێ دەتوێنێتەوە بەو هۆیە کەسانێک کە گیرۆدەی ڕۆماتیزم یان جمگەن ، هەرمێ بۆ ئەوانەی بێ ئەندازە باش و بە کەڵکە. 

 ٣٨. دەمکراوی گەڵای تازەی داری هەرمێ بە ئەندازەی ١٠ گرام لە لیترێک ئاودا کە بە ئەندازەیەکی کەم گەردی وشککراوی تێکوڵی سێوی تێکرابێ . چونکە ئەو دەم کراوە بۆ دەرمانی ژانگەلی قۆلنج و تووندبوونی دەماری خوێن بە کەڵکە و شوێنەواری باشی هەیە.

 ٣٩. خواردنی هەرمێ تەڕەشوع و تفتی زار زیاد دەکات ، لە ئاکامدا دەبێتە هۆی کار ئاسانی دەزگای هەرس .

 ٤٠. هەرمێ لێوڕێژە لە ڤیتامینەکانی  A , B , C  ی خاوەنی خوێی کان و ئاسن ، کلسیۆم و فۆسفۆڕ و مینیزیۆم و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز.

 ٤١.  یەک کەوچکی قاوەخۆری تێکوڵی هەرمێی وشک کراو لە یەک فنجان ئاوی کوڵیودا دەم کەن و بیخۆن هەتا  خۆراکەکەتان حەل و هەزم کا.


سەرچاوەکان

443 بینین