سوودەکانی هەنجیر

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-21:04:00 - کۆدی بابەت: 768
سوودەکانی هەنجیر

ناوه‌ڕۆك

هەنجیر

هەنجیر میوەیەکی شیرین و گۆشتن ، کە نێوەکەی پڕە لە دەنکەی زۆر ورد دوای گەیشتن ڕەنگی زەرد دەبێ ، داری هەنجیر لە زۆربەی شوێنەکانی دنیا و ئێران دەبێ و دەڕوێ ساڵی سێ جار (بەهار ، هاوین ، پایز) بەردێنێ ، بە عەرەبی پێی دەڵێن «تین» میوەی هەنجیر زیاتر بە ڕەنگەکانی زەرد و سوور دەبینرێ . گرنگی ئەو میوە بە ئەندازەیەک کە لە قورئانی کەریمدا ناوی هاتووە و سوێندی پێ خوراوە ، «سوێند بە هەنجیر و زەیتوون» کە ئێمە مرۆڤمان بە جوازترین شێوە دروست کردووە» و زانستی پزیشکی و ئەزموونی زانیاران ، تا ئەندازەیەک بایەخی ئەو میوەیە دەسەلمێنێ کە لە هەنجیر هیچ زەرەرێک نەبینراوە ئاوایان هەنجیر نێو بردووە داری هەنجیر لە هەلومەرجی لەباردا هەتا ١٠٠ساڵ عومر دەکات هەتا ١٥ گەزیش بەرز دەبێ . هەنجیر بە شێوەیەکی ئاسایی بە پەل دەبێ ، بەڵام دەتوانن بە دەنکیش و بە موتوربەش (پێوەند) بیکەن و زیادی کەن لە هێکتارێکدا باخی هەنجیر چاوەڕوان دەکرێ ١٤ تا ١٠ تۆن بەرهەمی تازە و تەڕی لێ هەڵگەڕێ یان ٤ هەتا ٥ تۆن بەرهەمی وشکی لێ هەڵگەڕێ.
لە ئێراندا ، هەنجیر تەقریبەن لە گشت شوێنێک دەگرێ لە :ساوە ، فارس و دیزفول لەو ڕووەوە گرنگیەکی زیاتریان هەیە . بە تەنیا لە پارێزگای فارس نزیک بە ١٧ جۆر هەنجیر هەیە ، کە لە هەمووان باشتر دەتوانی باشتر  دەتوانی ناوی ئەوانە بەری هەنجیر سەوزە (کە بە شێوەی وشک دەیخۆن) هەنجیری ڕەش (کە بە شێوەی تازە و تەڕ دەیخۆن). 

تایبەتمەندیەکانی

١. هەنجیر میزهێنەرە ئەو کەسانەی کە نیازیان بە میز کردنە دەبێ هەنجیر بخۆن.

 ٢. هەنجیر سینگ نەرم دەکات.

 ٣. گەڵاکانی داری هەنجیر هەور و هۆڵی چێشتخانە بە تەواوی خاوێن دەکاتەوە.

 ٤. کوڵێنراوی ٤٠ تا ١٢٠ گرام هەنجیر لە لیترێک ئاودا بۆ چارەی ئەستوور بوونی سیپەلاک کە کۆن و جێگرتوو بێ (بڕۆنشیت) و هەڵامەت ، دەنگ گیران بە کەڵکە.

 ٥. مرەبا یان کەمپووتی هەنجیر بۆ دەرمانی قەبزی شوێنەواری هەیە لەبەر ئەوە دەتوانن ٣ هەتا ٤ هەنجیری تازە قاش قاش کەن لە نیو لیتر ئاودا بیکوڵێنن هەتا بە تەواوی دەکوڵێ ئەوجار لەگەڵ ١٢ دەنک مێوژ بەیانی لە خورێنی بیخۆن.

 ٦. کوڵێنراوی ٢٥ هەتا ٣٠ گرام گەڵای هەنجیر لە لیترێک ئاودا بۆ چارەی کۆخە و تێکچوونی جووڵانەوەی خوێن بە کەڵکە و شوێنی هەیە.

 ٧. خواردنی کوڵێنراوی گەڵای هەنجیر لە ڕێکوپێک کردنی عادەتی مانگانەی ژنان کە گیرۆدەی تێکچوونی عادەتی مانگانە کەیانن شوێنی باشی هەیە کە دەبێ ئەو کوڵێنراوە چەند ڕۆژ پێش مانگانە کە بیخۆنەوە.

 ٨. ئەو شیرە سپییەی کە لە قوونچکی گەڵایان میوەی هەنجیر دێتەدەرێ باشترین دەرمانی مێخەکە و بالووکەیە ، دەبێ ئەو شیرە بەیانی و نیوەڕۆ و شەوێ لەسەر مێخەکەی لاقی دانێن هەتا لە بەینی دەبات.

 ٩.  میوەی هەنجیر هێزبەخشە ، تامی خۆشە ، بەدیهێنەری وزەیە و قەڵەوت دەکا ماکی پێویستی بۆ سووتەمەنی لەش بۆ سووتان و سازان لە خویدا کۆکردۆتەوە.

 ١٠. هەنجیر بۆ نەرم کردنی سینگ و ڕیخۆڵەکان خاوەن تایبەتییەکی بەنێوبانگە.

 ١١. ئەگەر ٤٠ تا ١٢٠ گرام هەنجیری وشک لە لیترێک ئاودا بیکوڵێنن ، کوڵێنراوێک دەست دەکەوێ کە بۆ چارەی هەڵامەتی توند و ماسینی قوڕگ بە کەڵکە .

 ١٢. دەمکراوی گەڵاکانی داری هەنجیر بە ئەندازەی ٢٦ گرام هەتا ٣٠ گرام لە لیترێک ئاودا ، هێورکەرە بۆ چارەی کۆخە بە باشیان زانیوە.

 ١٣. کوڵێنراوی هەنجیری وشک بۆ داگیرسانی دەزگای  هەناسەکێشان بە باشی دەزانن.

 ١٤. غەرغەرە کردن بە کوڵێنراوی هەنجیری وشک بۆ دەرمانی ژانی گەروو و سەرمابوون شوێنەواری زۆر باشی هەیە.

 ١٥. ئەگەر ٥ تا ٧ هەنجیری وشک لە تۆزێک ئاو کەن بە ئاورێکی نەرم و هێدی بیکوڵێنن هەتا وەک شەربەتی لێدێ ، ئەو شەربەتە ژانی قوڕگ هێور دەکاتەوە و کۆخەش هێدی دەکاتەوە.

 ١٦. لە کوڵێنراوی هەنجیری وشک لە شیردا ، شەربەتێک دەست دەکەوێت کە بۆ داگیرساندنی گەروو و بەڵغەمی زار کەڵکی لێ وەردەگیرێت و دەیخۆن.

 ١٧. هەنجیری وشک دکوتن و دەیسوونەوە لە جیاتی قاوە دەیخۆنەوە و خواردنی گەردی هەنجیر لە جیاتی قاوە بۆ نەخۆشیگەلی ئەستووربوونی سیپەلاک ، ژانی لا پەراسوو و لاتەنیشت و کۆخە ڕەشە بە کەڵکە.

 ١٨. کوڵێنراوی لک و پۆپی باریک و ناسکی داری هەنجیر ، ئەو تاوانەی لە تار و پۆپی لەشدا کۆوە بوون دەکاتەدەرێ لەو بارەوە بۆ نەخۆشی ئاوبەندیش دەیخۆن و بە کەڵکە.

 ١٩. هەنجیر لە هەموو میوەیەک پتری قەندی سروشتی تێدایە بە ئەندازەیەکی بەرچاویش خاوەنی ڤیتامینەکانی A ,B یە.

 ٢٠. ئەگەر هەنحیر بکوڵێنن وەک کەمپووت یان مرەبای لێ بکەن ، بۆ ئەو کەسانەی کە هەرسیان باش نییە یان قەبزن زۆر بە کەڵکە.

 ٢١. لە وتە  زێڕینەکانی ڕەسووڵی بەڕێزی ئیسلام دا تایبەتیگەلی خوارەوە بۆ هەنجیر بەیان کراوە و موسوڵمانانی بۆ خواردنی هان داوە ، ئەلف) هەنجیر میوەیەکی بەهەشتییە کە بێوەسیری چا دەکات) هەنجیر ژانی جومگە چارە دەکات) هەنجیر هێزی ئارەزووی ژن و مێردی زیاد دەکات و سروشتی سارد کە هۆی لاوازی ئارەزووی ژن و مێردی ناهێڵێت.

 ٢٢. هەنجیر بەربەندەکان(ئەوەی لە ڕیخۆڵەکاندا گیر بکا) نەرم دەکا و بای قۆڵنج بە کەڵکە ڕۆژی زۆری بخۆن بەڵام شەوانە کەمی بخۆنەوە.

 ٢٣. لە حەدیسێکدا کە ئیمام محەمەدی باقر فەرموویە : لە جەرگی «خزڤیل» پێغەمبەر برینێک پێغەمبەر برینێک پیدا بوو کە ئازاری دەدا ، خوا بە وەحی فەرمووی کە شیری هەنجیر بگرە و لە سینگتی هەڵسوو ، پێغەمبەریش وای کرد پێی چابۆوە.

 ٢٤. لە حەدیسێکی ئیمام  ڕەزادا ئاوا هاتووە : دەڵێ هەنجیر بۆنی ناخۆشی زار ناهێڵێت ، ئێسک بەهێز دەکا ، موو دەڕوێنێ ، ژان ناهێڵێت کە هەنجیرت بوو نیازت بە هەتوان نابێ.

 ٢٥.هەنجیر خۆراکێکی زۆر باشە کە ئاسان هەزم دەبێ خواردنی بۆ منداڵانی و ئەو کەسانەی تازە لە نەخۆشی هەستانەوە و بێ هێزن و زۆر بە کەڵکە.

 ٢٦. هەنجیر لەش بەهێز دەکا و بزوێنەری هێزی ئارەزووی ژن و مێردییە.

 ٢٧. هەنجیر بەهۆی ئەوەی ئەو دەنکە  وردانەی تێدایە ، هەر ئەو دەنکە  وردانە هۆی بەهێز کردنی گەدە و ڕیخۆڵەکان بەڵام بۆ جەرگی لاواز خراپە و زیانی هەیە.

 ٢٨. هەنجیر بۆ لابردنی بێوەسیری و فێداری و شێتی و وازی وازی ، شوێنەواری باشی هەیە.

 ٢٩. خواردنی هەنجیر تازە و وشک ، دەبێتە هۆی نەرمی سروشت ، لەوبارەوە قەبزی کۆن و بەربەرەکانی گەر دەرمان دەکات.

 ٣٠. خواردنی کوڵێنراوی هەنجیری وشک لە گشت داگیرسانی دەزگای هەناسەکێشان وەک : ژان و ماسینی سیپەلاک ، برک ، بەرهەنگ (هەناسە سواری)  ، سەرمابوونی یەک لە دوای یەک بۆ هەم ئەوانەبە کەڵکە.

 ٣١. غەرغەرە کردن و شوتنەوەی زار بە کوڵێنراوی هەنجیری وشک ، ماسینی پووک ماسینی زار و ماسینی گەروو و دەرمان.

 ٣٢. ئەگەر خەمیری هەنجیر لەگەڵ ئاردی جۆ و گەنم وەک مەڵحەم ڕۆژی٢ جار لە جێگای ئەستووربوونی گوێ و کوان دانێن ، شوێنەواری شیفادانی دەبێ.

 ٣٣. ئەگەر خەمیری هەنجیر لەگەڵ ئاردی جۆ وەکوو مەڵحەم لە جێگای سووتاو و لووی تاوداری دەن شوێنەواری باشی هەیە.

 ٣٤. میسواک کردن بە سووتێنراوی هەنجیر بۆ بەڵغ لێوە کردنی ددان و سپی کردنەوەی و بەهێزکردنی پووک ، بێ ئەندازە  بە کەڵکە.

 ٣٥. گەڵای تازەی هەنجیر بۆ چاککردنەوەی برینگەل و ساڕێژ کردنەوەی بە تاڵووکەی برینەکانی ڕووکار شوێنی باشی هەیە ، دەتوانن گەڵای تازەی هەنجیر ماوەیەکی کەم لەسەر برینەکانی ڕووکار دانێن.

 ٣٦. ئەگەر گەڵای وشک کراوی داری هەنجیر  بکوتن و لە سرکەدا بیخووسێنن لە پێستی لەش کە توێخ توێخ بۆوە هەڵسوون شوێنەواری باشی دەبێ.

 ٣٧.   ئەگەر گەڵای وشککراوی هەنجیر بکوتن و لە ئاودا تەڕی کەن لەسەریان بڕۆی هەڵسوون ناهێڵێ تووکیان هەڵوەرێ.

 ٣٨. ئەگەر دڵۆپێک لەو شیراوە سپییەی هەنجیر لەنێو کونی ئەوددانانە کەن کە خوراوە و ڕزیوە و تێهەڵسوون ، ژانی ددانەکە هێدی دەکا.

 ٣٩. ئەو ئەندازە زۆرە فۆسفۆڕەی لە هەنجیر دایە ئەو حەقیقەتە نیشان دەدات کە هەنجیر بۆ پەروەردەکردنی بیر و زەین زۆر باشە.

 ٤٠. لێوڕێژبوونی هەنجیر لە پۆتاسیۆم دابینکەری سڵامەتی زارۆکی لاواز و کەم خوێن و بێ ئیشتیایە.

 ٤١. ئەگەر هەنجیر و هەنگوین بە قەد یەک تێکەڵ کەن بۆ برینی گەدە زۆر باشە.

 ٤٢. هەنجیر چوونکە پۆتاسیۆمی تێدایە ، ڕێژەی شلی لەش دەباتەسەر بۆ لابردنی جەوهەر و چەوری خوێن باشە.

 ٤٣. هەنجیر دەتوانی لەو نەخۆشانەدا کە گیرۆدەی کەم کاری جەرگن یان باداری کۆن و جێگرتوون شوێنی باشی هەیە.

 ٤٤. هەنجیر هەر ئەندازە تازە تر بێ هێزی فێنک کردنەوە و پاک کردنەوە و تایبەتی خۆراکی هەیە.

 ٤٥. هەنجیری کوڵاو و مەڵحەمێکی باشە بۆ سووتاو گەل و برینگەلی  گەرم و کوان و بە تایبەت کیسی ددان.

 ٤٦. هەنجیر باشترین دەرمانە بۆ نەخۆشیگەلی دەماری.

 ٤٧. شەربەتی هەنجیر هێورکەرەوەی ژانەکانی گەروو و کۆخەیە.
 
٤٨. هەنجیری خووسێنراو لە ڕۆنی زەیتووندا بۆ چارەی قەبزی زۆر بە کەڵکە دەبێ بەیانان بیخۆن.

 ٤٩. هەنجیری خووسێنراو  لە شیردا زۆر خۆشە و بۆ دەرمانی قەبزی توند زۆر بە کەڵکە.

 ٥٠. شیرەی سپی هەنجیر تایبەتمەندی هەوێنی پەنیری هەیە ، لەبەر ئەوە دەتوانن بۆ هەوێنی پەنیر کەڵکی لێوەرگرن.

 ٥١. بۆ چارەی کیس کردنی ددان و ناڕەحەتی دووشاخە(لەوزە) و گەروو ، هەنجیری کوڵاو زۆر بە کەڵکە.

 ٥٢. مەڵحەمی هەنجیری کوڵاو لە سرکەدا بۆ دەرمانی سووتانەوە  و وسکی برژانەوەی برینەکان زۆر شوێنی باشی هەیە.

 ٥٣. کوڵێنراوی هەنجیر لەداگیرساندنی دەزگای هەناسە بە باش زانراوە.

 ٥٤. کوڵێنراوی لقوپۆپی تازە و گەنجی داری هەنجیر لە ئاوبەند شوێنی باشی هەیە.

 ٥٥. کوڵێنراوی تێکوڵی تازەی هەنجیر لە پێچ پێداهاتنی زگدا و ئیسحالی خوێنی ڕاسپێردراوە.


سەرچاوەکان

270 بینین