جۆرەکانی شەکرە و هۆکارەکانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:27:00 - کۆدی بابەت: 1143
جۆرەکانی شەکرە و هۆکارەکانی

ناوه‌ڕۆك

جۆرەكانی شەكرە و هۆكارەكانی

ئە‌مانە‌ش بە‌ كورتی جۆرە‌كانی شە‌كرە‌ و ھۆكارە‌كانیانن:

١-شە‌كرەی جۆری یە‌ك:
كاتێك ڕوودە‌دات كە‌ پە‌نكریاس نە‌توانێت ئە‌نسۆلین درووستبكات. بە‌بێ ئە‌نسۆلینیش شە‌كر لە‌ خوێندا كە‌ڵە‌كە‌ دە‌بێت. شە‌كرە‌ی جۆری یە‌ك بە‌زۆری لە‌ تە‌مە‌نی گە‌نجێتی و منداڵییە‌وە‌ دە‌ست پێدە‌كات.

٢- شە‌كرە‌ی جۆری دوو:
لە‌م بارە‌دا ئە‌نسۆلین لە‌لایە‌ن پە‌نكریاسە‌وە‌ دروست دە‌بێت، بە‌ڵام یان بڕی ئە‌نسۆلینە‌كە‌ كە‌مە‌، یان ئە‌نسۆلینە‌كە‌ وە‌ك پێویست كارناكات، یان ھە‌ردووكیانە‌.
قە‌ڵە‌وی ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌م جۆرە‌ شە‌كرە‌یە‌ زیاتر دە‌كات.

٣- شە‌كرە‌ی سكپڕی:
لە‌كاتی سكپڕیدا لە‌ ھە‌ندێك ئافرە‌تدا ڕوودە‌دات. لە‌و ژنانە‌دا، ئە‌و گۆڕانە‌ ھۆرمۆنیانە‌ی لە‌كاتی سكپڕیدا ڕوودە‌دە‌ن، كاری ھۆرمۆنی ئە‌نسۆلین تێكدە‌دە‌ن. 
دوای منداڵ بوون، بە‌شێك لە‌ تووشبووان چاك دە‌بنە‌وە‌. بە‌ڵام ھە‌ندێكیان بە‌ یە‌كجاری تووشدە‌بن.


سەرچاوەکان



5309 بینین