سڕاوە - (Erased(2016

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-22:05:00 - کۆدی بابەت: 1248
سڕاوە - (Erased(2016

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

 
چیڕۆک: باس لە کوڕێک دەکات بەناوی (ساتۆرو فوجینوما)  تەمەنی ٢٩ ساڵە کە توانای ئەوەی هەیە پێش ڕودانی کارەساتێک بگەڕێتەوە دواوە بۆ ماوەی نزیکەی خولەکێک. پاش ئەوەی دایکی لەلایەن بکوژێکەوە دەکوژرێت بەهۆی تواناکەیەوە بۆ ماوەی ١٨ ساڵ دەگەڕێتەوە دواوە بۆ سەردەمی قوتابخانەی سەرەتایی و دەبێت کچێک (کایۆ هینازوکی) ڕزگار بکات کە پەیوەندی هەیە بە بکوژی دایکیەوە و دەبێت بکوژەکە بدۆزێتەوە پێش مردنی کچەکە. 
 
Earsed (بە کوردی: سڕاوە) (بە یابانی: 僕だけがいない街 ئەو شارەی تەنها من لێی ون دەبم) ئەنیمیەکە بۆ تەمەنی سەرووی ١٧ ساڵییە بەهۆی دیمەنی نەشیاو و تاوانکاری، ئەنیمیەکە هەر ئەلقەی ٢٣ ئەلقەیە و کۆی گشتی دوازدە ئەلقەیە. لەلایەن کۆمپانیای A-1 Pictures کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لەساڵی ٢٠١٦ پەخش کرا. لەجۆری (نهێنی، درامی، خەیاڵی، سەروو سروشت)ـە.
 
هەنێک زانیاری و تێبینی ئەنیمیەکە وەک زۆربەی ئەنیمی تر لە مانگا وەرگیراوە کە لەلایەن (کێی سانبێ) کاری نوسین و وێنەکێشانی بۆ کراوە.
لەساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ بەردەوام بوو توانرا ٤٩ چاپتەر بڵاوبکاتەوە. ئەنیمیەکە لە سایتی My Anime List توانی ڕەیتینگی ٨.٤١ بەدەست بهێنێت بچێتە ڕیزبەندی ١٣٧ ەمین باشترین ئەنیمی لە سایتەکە وە ١٠٠ ەمین باشترین زنجیرەی ئەنیمی بەکۆی زیاتر لە ٧٣٠ هەزار دەنگ.
 
لە سایتی IMDB توانی بچێتە ڕیزبەندی ٢٥٠ باشترین زنجیرەکانی مێژوو لە ڕیزبەندی ٢٢٥ ەمینە بە ڕەیتینگی ٨.٥ و کۆی زیاتر لە ٢٤ هەزار دەنگ.
ئەنیمیەکە خاوەنی خەڵاتێکە و پاڵێوراوی سێی ترە. ئەو مانگای لێ وەرگیراوە لە سایتی My Anime List توانی ڕەیتینگی ٨.٤٣ بەدەست بیهێنێت لەکۆی زیاتر لە ٢٨ هەزار دەنگ و بچێتە ڕیزبەندی ١٤٩ ەمین باشترین مانگا لە سایتەکە.
 
مانگاکە جیا لە ئەنیمی بەلکو خراوەتە سەر ڕۆمان، هەروەها کراوەتە سەر فیلمێکی Live Acton لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکراوە.
هەروەها لەلایەن نێتفلێکس کراوەتە سەر زنجیرەیەکی live action لەساڵی ٢٠١٧ پەخش کرا و توانی ٧.٩ بەدەست بهێنێت لە سایتی IMDB.
 

بەژداربووان

شینۆسوکێ میتسوشیما لە ڕۆڵی ساتۆرو فوجینوما (٢٩ ساڵ)
 
تاو تسوچیا لە ڕۆڵی ساتۆرو فوجینوما (١٠ ساڵ)
 
مینامی تاکایاما لە ڕۆڵی ساچیکۆ فوجینوما
 
چیناتسو ئاکاساکی لە ڕۆڵی ئایری کاتاگیری
 
ئۆی یوکی لە ڕۆڵی کایۆ هینازوکی
 
یو تایچی لە ڕۆڵی کێنایا کۆبایاشی
 
ئایاکا ناناسێ لە ڕۆڵی ئۆسامو
 
یوکیتۆشی کیکوچی لە ڕۆڵی کازو
 
تاکاهیرۆ میزوشیما لە ڕۆڵی یوکی
 
میتسورو میامۆتۆ لە ڕۆڵی گاکو یاشیرۆ
 


سەرچاوەکان

39 بینین