11.22.63

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-23:27:00 - کۆدی بابەت: 1323
11.22.63

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

زنجیرەکە باسی مامۆستایەک دەکات کە لەڕێگەیەکەوە دەتوانێت گەشت بەکات بکات و بگەرێتەوە ساڵی ١٩٦٠ و بۆیە دەیەوێت ڕێگە لە کوژرانی سەرۆکی ئەمریکا جۆن کەنەدی بگرێت کە پێی وایە مانەوەی جۆن کەنەدی دەبێتە هۆی باشتربوونی ژیان خەڵک لە داهاتوودا.
 
11.22.63 کورتە زنجیرەیەکی ئەمریکی خەیاڵی زانستی و نهێنیە کە لە ڕۆمانێکی ستیڤن کینگ وەرگیراوە کە ڕۆمانەکەی ناوی(11/22/63). زنجیرەکە ۱٥ی مانگی ۲ی ساڵی ۲۰۱٦ یەکەم ئەڵقەی لە تۆڕی Hulu پەخشکرا و کۆتا ئەڵقەی لە ٤ی مانگی ٤ی هەمان ساڵ پەخشکرا و کاردانەوەی بینەرانیش ئەرێنی بوو بەرامبەر کورتە زنجیرەکە و لە ڕووی ڕەیتینگەوە لە ماڵپەڕی (IMDB) ٨.٢ی هێناوە لە ۱۰ کە ئەمەش باشە، وە لە ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) ‌لە ٪٨٣ی هێناوە کە دەتوانین بڵێین ئەمەش باشە.
 
کورتە زنجیرەکە پێکهاتووە ٨ ئەڵقە ماوەی هەر ئەڵقەیەک لەنێوان ‌٤٤ خولەک بۆ ٨١ خولەکە. وە کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن جەی جەی ئەبراهام، کینگ، بردجێت کارپنتەر، برایان بۆرک و جە‌یمس فڕانکۆ کراوە, کە جەیمس فڕانکۆ ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە زنجیرەکەش دەبینێت، وە هەردوو کۆمپانیای Bad Robot و Warner Brosیش ڕۆڵیان هەبووە لە بەرهەم هێنانی کورتە زنجیرەکە.وە چیرۆکی کورتە زنجیرەکە لەلایەن بردجێت کارپنتەر و ستیڤن کینگ و برگیتی هاڵێس و کوینتۆن پیپلێس نووسراوەتەوە.وە هەرچی کاری سینەماتۆگرافیە لەلایەن دەیڤد کاتزنیلسۆن و ئادەم سوشیزتـکی ئەنجام دراوە. وە جەی جەی ئەبراهام و ئەلێکس هیفێس ئاوازی زنجیرەکەیان داڕشتووە، وە دۆریان هارێس و سوو بلەینی و مایکڵ فۆکس و پلەمی تەکەر کاری دەستکاری(Edit)کردنی کورتە ‌زنجیرەکەیان گرتۆتە ئەستۆ.‌زنجیرەکە خاوەنی خەڵاتێکی ‌ASCAPە وەک باشترین ئاواز لە زنجیرە پەخشکراوەکان وە پاڵێوڕاوی‌ ۱۱ خەڵاتی تر بووە.

بەژداربووان

جەیمس فرانسیسکۆ لە ڕۆڵی جەیک ئیپینگ
 
سارا گەیدن لە ڕۆڵی سەیدی دونهیڵ
 
کریس کوپەر لە ڕۆڵی ئاڵ تێمپلیتۆن
 
دانیەڵ وێبەر لە ڕۆڵی لی هارڤێی
 
لوسی فڕای لە ڕۆڵی مارینا ئۆسواڵد
 
جۆرج مەیکەی لە ڕۆڵی بیڵ تێرکات


سەرچاوەکان



670 بینین