ناوهڕۆك
چیرۆك و زانیاری زنجیرە
ویڵ گراهام کە لەگەڵ لێکۆڵەرێکی FBI کاردەکات ئەمەش بەهۆی توانای پێشبینیکردنی ڕووداوی تاوانەکان و زانینی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەکان. وەهەروەها هاورێی پزیشکێکی دەروونیە بەناوی هانیباڵ کە..
هانیباڵ زنجیرەیەکی ئەمریکیە و لە ژانەری دەروونی و ترسناک و هەستبزوێنە کە لەلایەن بڕایان فوولەر بەرهەمهێنراوە وە کارەکتەرەکان و چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانەکانی (Red Dragon) وەرگیراوە کە تۆماس هاریس نووسەری بووە.
مادس میکڵسن ڕۆڵی هانیباڵ دەبینێت وە هیو دانسی ڕۆڵی ویڵ گراهام دەبینێت.
وە زنجیرەی هانیباڵ لە سێ بەشی سیانزە ئەڵقەیی پێکهاتووە کە یەکەم ئەڵقەی بەشی یەکەمی زنجیرەکە لە بەرواری ٤\٤\٢٠١٣ لە تۆڕی NBC بڵاوکرایەوە و کۆتا ئەڵقەی بەشی سێیەمی لە بەرواری ٢٩\٨\٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.
وە زنجیرەکە لە ئێستادا مافی پەخشکردنی لەلایەن تۆڕی نێتفلیکس کڕدراوەتەوە وە دەنگۆی دەرچوونی بەشی چوارەمیش هەیە. وە زنجیرەکە براوەی ٢٣ خەڵات بووە و پاڵێوڕاوی ٤٨ خەڵاتی تریش بووە وە هەروەها لە ماڵپەڕی (IMDB) توانویەتی ڕەیتینگی ٨.٥ بهێنێت لەکۆی ٢٢٠ هەزار دەنگ و بەمەش پلەی ٢١٨ی گرتووە لە ڕیزبەندی باشترین ٢٥٠ زنجیرەی بەپێی ماڵپەڕی (IMDB).
وە ئەوەی جێی باسە ئەڵقەی ١٣ی بەشی دووەمی زنجیرەیەکەیە کە ڕەیتینگی ٩،٩ی هێناوە لەکۆی ١٥ هەزار دەنگ و بەمەش پلەی ١٤مین گرتووە لە باشترین ئەڵقەکانی مێژوو لە ماڵپەڕی (IMDB). وە لەماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) لە سەدا ٩٢ی هێناوە بەدەنگی ڕەخنەگرەکان و بەتەماتەیەکی فرێش دانراوە.
بەژداربووان
هیو دانسی لە ڕۆڵی ویڵ گراهام
سەرچاوەکان
30 بینین