تایەتمەندییەكانی زمان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-15:46:00 - کۆدی بابەت: 1433
تایەتمەندییەكانی زمان

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکانی زمان

زمان پەیڕەوە

ئەگەر زمان خاوەنی پێڕەوێکی تایبەتی نەبێت، ئەوا کەس ناتوانێت فێری ببێت، لە ڕاستیدا زمان لە دوو پێڕەوی سەرەکی پێک دێت، کە ئەوانیش: پێڕەوی دەنگ- پێڕەوی واتا.

پێڕەوی دەنگی زمان لەوەدا دەردەکەوێ کە لەو هەموو دەنگە جۆربەجۆرانی مرۆڤ دەتوانێ دەریان بهێنێ، هاوزمان تەنیا کەڵک لە ژمارەیەکی زۆر کەم لەمانە وەردەگرن بە واتای بەرکاریدێنن، لە ناو ئەمانەشدا تەنانەت ژمارەیەکی کەمتریان لە یەک دەدرێن بۆ ئەوەی واتە دەستبخەن، بۆ نموونە: لە لێو هەموو ئەو دەنگانەی کە لە سروشتا هەن، کوردی نزیکەی چل دەنگێکیان لێ هەڵدەبژێرێ و هەموو لێکدانێکی ئەو دەنگانەش، بۆ نموونە (راد/ ری/ لاک) واتا نابەخشن، پێڕەوی دەنگی زمان ڕێگەی ئەوەماد دەدات کە ژمارەیەکی کەمی دەنگ دووبارە و سێبارە بکەینەوە لە ڕۆنانی جیا جیادا تاوەکو دانەی واتایی دروست بێت، پێڕەوی واتایی زمانیش ڕێگەی ئەم دانە واتاییانە (واتە ئەم مۆرفیمانە) دەدات، کە لە ژمارەیەکی زۆر وشەدا دووبارە ببنەوە تاوەکو مرۆڤ بتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی زمانەکەیدا چەمکی سادە و ئاڵۆز دەربڕێ.

زمان ڕەمزە

کە دەڵێن دەنگەکان ڕەمزن مەبەستمان ئەوەیە، کە ئەم دەنگانە شتێک دەنوێنن کە خۆیان نین و پەیوەندی نێوان شتەکە و ئەو دەنگە کە دەینوێنێ پەیوەندییەکی لەخۆوەیە، بە شێوەیەکی گشتی ڕەمزەکانیش سێ جۆرن، کە ئەوانیش:

ڕەمزی وێنەیی

کە تیێدا پەیوەندی لێکچووهن هەیە لەنێوان دەنگ و واتادا، وەک: دەست بردن بۆ دەم و گەیاندنی برسێتێ، یان دەست ڕاوەشاندن بۆ گەیاندنی هەڕەشە.

ڕەمزی هۆیی (سەبەبی)

وەک زەردهەڵگەڕان لە نەخۆشی یان لە ترسدا، سووربوونەوە لە تووڕەیی یان هەور وەک نیشانەیەکی باران.

ڕەمزی لەخۆوە

کە تێیدا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەنگ و واتادا نییە، وەک بڵێسە یان مەشخەڵ بە واتای خوێندەوارە، یان خۆر بە واتای ئازادی و سەربەستی.


زمان دەنگە

مەبەست لەوەیە کە زمان پێویستی بە قەناتی دەم و گوی هەیە و بە لای کەمەوە دەبێت قسەکەرێک و گوێگرێکمان هەبێت (هەرچەندە هەردوو دەورەکە تاکە کەسێک دەتوانێ پێکەوە بیبینێ وەک کاتێک کەسێک لەبەرخۆیەوە قسە بکات) و دوو کەسەکەش دەتوانن دەورەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، بە واتای ئەوەی گوێگر ببێتە قسەکەر و بە پێچەوانەوە. لە لایەکی ترەوە کە دەلێین زمان دەنگە، چەنکە لە نووسین لە پێشترە هەروەک بەڵگەی مێژووی و ئەو بەلگانەش لە فێربوونی زماندا دەستمانکەوتوووە دەریدەخەن، کە ''نووسین'' زمان نییە بەڵکو بریتییە لەو هەوڵەی مرۆڤ داوێةی بۆ پاراستی ''قسە''.

زمان تایبەتە بە مرۆڤ

لە دێرترین ڕۆژگارەوە باوەڕ وا بووە کە زمان مرۆڤ لە هەموو گیاندارێکی تر جیادەکاتەوە، مرۆڤ بەهرە و توانای قسەکردنی تێدایە، بێگومان ئاژەڵ و پەرەوەر و گیانلەبەرانی تر بە گشتی پێڕەوێکیان هەیە، هەرچەندە زۆر سادەش بێت بۆ لە یەکتر گەیشتن، بەڵام ئەم ''زمانانە'' لە چالاکیدا زۆر لە زمان کەمترن و ڕێگەی گیانداران نادەن لە ڕابردوو یان پاشەڕۆیان بکۆڵنەوە، یان درۆ بکەن یان شت لە زمانی تر وەربگرن، لەبەر ئەم هۆیان پێڕەوەکانیان ناجیتە ڕیزی زمان و ئەو بەهایەی نادرێتێ، هەرچەندە ناوکۆ و لێکچوونیەن زۆریش بێت.

 


سەرچاوەکان

168 بینین