ڤۆیەجەر ١ و ٢

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-00:24:00 - کۆدی بابەت: 1523
ڤۆیەجەر ١ و ٢

ناوه‌ڕۆك

ڤۆیەجەر ١ و ٢ 

کەشتی ڤۆیەجەر-١ یەکەم دروستکراوی دەستی مرۆڤە ئەوەندە لە ئێمە دوورکەوتبێتەوە و ئێستا بەرەو قوڵایی بۆشایی ئاسمانی نێوان ئەستێرەکانی ڕێی کاکێشان دەڕوات.
ڤۆیجەر-١ تاکە داهێنانی مرۆڤە کە یا ئێستا گەیشتبێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر و لەوانەیە تا دەیەها و سەدەها ملیۆن ساڵی تر دوای لەناوچوونی مرۆڤیش هەر بمێنێت.
چل ساڵ لەمەوبەر و بە ووردی لە بەرواری ٥ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧٧ ئاژانسی ناسا کارەکانی بریتی بوو لە نزیک بوونەوە و وێنەگرتنی هەسارەی موشتەری و زوحەل و مانگەکانیان و پشکنینیان، کارە سەرەکیەکەی تری ئەوە بوو دوای ئەوە کۆمەڵەی خۆر بەجێ بهێڵێت و بەرەو قووڵایی بۆشایی گەردوون بڕوات و بۆ ماوەی دەیەها و سەدەها ملیۆن ساڵی تری داهاتوو بەرەو هەسارەکانی تری گالاکسیەکەمان بڕوات.

کەشتی ڤۆیجەر-٢ بەرواری ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٧٧ هەڵدرا و بەرەو هەسارەی ئۆرانۆس و نیپتۆن و بەلای ئەو دوو هەسارەدا چوو و گەلێک زانیاری لەسەریان کۆکردەوە و ناردەوە، دوای ئەوەیش وەکو ڤۆیجەر٢ بەرەو دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ڕۆیشت و ئێستا لە دووری ٢٧ ملیار کیلۆمەترە  لە خۆر (١٧ هەزار ملیۆن کیلۆمەتر). 

ڤۆیجەر-١ لە ساڵی ١٩٧٩ بەلای هەسارەی موشتەری و ١٩٠٨٠ گەیشتە نزیک هەسارەی زوحەل، دوای ئەوە بەرەو دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەڕێکەوت، لە ڕێکەوتی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ گەیشتە سنووری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، ئێستا نزیکەی ١٢ ملیار کیلۆمەتر لە زەوی دوورە ( ٢١هەزار ملیۆن کیلۆمەتر) هەر بۆ بەراورد کردن ئەم دووریە دەکاتە نزیکەی ٥٥ هەزار ئەوەندەی مانگ، ١٤٠ ئەوەندەی دووری خۆر، هەروەها دەکاتە پتر لە ٣.٥ ئەوەندەی قەزەمە هەسارەی (پلۆتۆ)ش دوورە، ئێستا دەزانین کەشتی ڤۆیجەر-١ چەندە دوورە لە مرۆڤایەتی و شوێنی لەدایک بوونی.
کەشتی ڤۆیجەر-١ ئێستا پەیوەندیەکی زۆر لاوازی ماوە لەگەل زەوی، ناسا لە ڕێگەی ئەو پەیوەندیە بێ هێزە تەنیا دەتوانێت بزانێت دووریەکەی چەندە لە زەوی و ئەو پەیوەندیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ دەمێنێت و ئەو کاتە تەمەنی پاتریەکانی تەواو دەبێت، ڤۆیجەر-١ بە بەردەوامی بە خێرای ٦٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێڕێکدا دووردەکەوێتەوە لە زەوی،چاوەڕوان دەکرێت ٤٠ هەزار ساڵی تر بەلای نزیکترین ئەستێڕەدا بڕوات لە ئێمە (ئەلفا سێنتۆرۆس) کە چوار ساڵ و نیوی تیشکی لە ئێمە دوورە، ئەو کاتە ڤۆیجەر-١ دووریەکەی لە زەوی ٣ ساڵی تیشکی دەبێت و ساڵ و نیوێکی تیشکیش لەو ئەستێرەیە دوور دەبێت.
ناسا لەسەر ئەو کەشتیە دیسکێکی زێڕی داناوە، لە ڕوویکی ئەو دیسکە دەنگ و ڤیدیۆی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی سار زەوی و با و بارانی لەسەر تۆمار کراوە و لەسەری نوسراوە دەنگەکانی زەوی، لە دیوەکەی تری نەخشەیەکی کۆمەڵەی خۆر و شووێنەکەی لە ناو گالاکسیەکەمان و هەندێک زانیاری تری لەسەرە، هەرواها ناسا بەو هیوایە ئەم کەشتیەی ناردووە بەرەو قوڵایی بۆشاییەکانی گەردوون تاوەکو لە داهاتووییەکی دوور (لەوانەیە بگاتە ملیۆنەها ساڵی تر) زەوی و مرۆڤ بناسێنێت بە بوونەوەرە زیرەکەکانی تری گەردوون ئەگەر دۆزرایەوە لە لایەن ئەوان، چونکە ئەگەری زۆری ئەوە هەیە لە داهاتووێکی نزیک یان دوور مرۆڤ لەسەر زەوی لەناو بچێت و نەمێنێت و ئەو کاتە ڤۆیجەر-١ دەبێتە میراتی مرۆڤایەتی بۆ بوونەوەرە زیرەکەکانی تری گەلە ئەستێرەکان.
ئەگەر چی مرۆڤ هەندێک جەر بە دیوێک بە دڕندەترین بوونەوەری سەر زەوی دادەنرێت، بەڵام بە دیوەکەی تری ئارەزووی فێربونی هەیە و داوای ئاشتی و پێشکەوتن دەکات، ئەگەر بەم دیوەی مرۆڤ زاڵ بێت ئەوا نەوەک کەشتی بەڵکو ڕۆژێک دێت خۆشی بەرەو قوڵایی بۆشایی ئاسمان دەچێت بۆ گەڕان و پشکنین بە دوای شارستانیەتی تر.


سەرچاوەکان

27 بینین