غودەی سامی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-21:54:00 - کۆدی بابەت: 1559
غودەی سامی

ناوه‌ڕۆك

غودەی سامی

لە کاتی زۆر کارکردنی هۆڕمۆنی تایرۆید یاخود زۆر ڕژانی تایرۆییددا (غودەی سامی) دروست دەبێت. وە ئەم نیشانانەی بە دواوەیە: لەرزینی دەست، لێدانی دڵ، ئارەق کردنەوەی زۆر، توڕەیی، هەست کردنی زۆر بە گەرما، زۆربوونی حەز بە خواردن کردن بەڵام لاوازی، بێ خەوی، (زەعف)، دەرپەڕینی چاوەکان.

چارەسەر

بۆ دەرمان کردنی ئەم نەخۆشییە چەندین ڕێگە هەیە:

بەکارهێنانی دەرمان گەلێکی دژە تایرۆیید، نەشتەرگەری و هەڵگرتنی بەشێکی و بەکارهێنانی یۆد بە سوود وەرگرتن لە ڕادیۆ ئەکتیڤ، بەمانە دەتوانین کاری ڕژێنی تایرۆیید کەم بکەینەوە لە ڕژاندنی هۆرمۆنی تایرۆکسین، بەمەش کاری ڕژێنی تایرۆیید کەم دەکات و  بۆیە دەبێت ئەم نەخۆشانە تا کۆتایی تەمەنیان (حەبی) تایرۆیید بەکار بهێنن.


سەرچاوەکان



699 بینین