ناوهڕۆك
غودە چییە
غودە بریتیە لە ڕژێنێک کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل کێشەکەی نزیکەی 20 گم دەبێت ، لەشێوەی پەپولەیەکدایە ، سێ جۆری هەیە .
نەخۆشی غودە بەگشتی لە ڕەگەزی مێ زیاترە وەک لە ڕەگەزی نێر ، وە هەندێک جار هۆکاری نەخۆشیەکە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بۆماوەیی.
نیشانەکانی توشبوون بە غودە
١- هەستکردن بە هیلاکی
٢- هەڵوەرینی قژ
٣- وشکبوونەوەی پێست
٤- زیادبوونی کێش
٥- ئاوسانی دەم و چاو و لێوەکان
٦- گۆڕانی دەنگ
٧- بیرچونەوە
٨- کەمبوونەوەی ئاستی بینین
٩- هەست کردن بەسەرما
١٠- هەستکردن بە ئازاری ماسولکەکان بە تایبەتی قاچەکان
١١- نەبوونی توانای چالاکی
١٢- توڕەبوون
چارەسەری سروشتی بۆ غودە
ڕژێنی تایرۆد (دەرەقی) لە شێوەی پەپولەدایە و كەوتوەتە ناو ملەوە. ئەم ڕژێنە بەشداری دەكات لە چەندین فەرمانی گرنگی مێتابۆلیكی جەستە.
ئەم ڕژێنە دەكرێت تووشی دوو جۆر نەخۆشی ببێت: زیادبوونی دەردانی ھۆرمۆنی تایرۆید (Hyperthyroidism) یان كەمدەردانی ھۆرمۆنی تایرۆید (hypothyroidism).
ئەمە خوارەوە چارەسەرێكی سرووشتیە بۆ ئەو كەسانەی كێشەین لەم ڕژێنەدا ھەیە بەھۆی كەم دەردانی ھۆرمۆنی تایرۆیدەوە.
پێکهاتەکان
١-چل پارچە گوێزی سەوز
٢- یەك كیلۆگرام ھەنگوینی سروشتی
٣- قاپێكی شوشە
چۆنیەتی بەكارھێنان
گوێزەكان جوان پاك و وشك بكەرەوە، بە دەرزیەك یان چەقۆیەك سەری گوێزەكان كون بكە و بیخەرە ناو قاپە شوشەكانەوە، پاشان ھەنگوینەكەبكە بەسەر گوێزەكەدا، دواتر سەری قاپەكە جوان داپۆشە و لەبەر تیشكی خۆر بۆماوەی ٤٠ ڕۆژ بەجێی بھێڵە.
كەداوی تەواو بوونی چل ڕۆژەكە، ئاوەكەی لێ دەربھێنە و ڕۆژانە ٢ كەوچكی لە بەیانیان و ئێواراندا لێ بخۆ.