هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:43:00 - کۆدی بابەت: 14769
هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زۆر میزکردن بریتییە لە پێویستی کەسەکە بۆ چوونە سەرئاو لە پێناو میزکردندا زیاتر لە کاتی ئاسایی، بەبێ ڕەچاوکردنی بڕی میزەکە کە زۆر بێت یان کەم، دەکرێت لە شەو یان ڕۆژدا زۆر میزکردن ڕوو بدات، یان لە چەند کاتژمێکێ شەودا، هۆکاری زۆر میزکردن زۆرن وەکوو ئەو نەخۆشییانەی توشی کۆئەندامی میزەڕۆ دەبن یان هەر بەشێک لە بەشەکانی کە هەریەکە لە دوو گورچیلەکە و میزەڕۆ و میزڵدان دەگرێتەوە. 

هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟

هەوکردن لە بۆری میزدا

زۆر میزکردن لەوانەیە لە ئەنجامی هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزڵدان بێت، ئەم حاڵەتە بەزۆری لەگەڵ هەستکردن بە سووتانی میز و هەستکردن بە بەپەلەیی میزکردن و ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا دەبێت، تێبینی ئەوە دەکەین کە ڕۆیشتنی میز لەم حاڵەتەدا لاوازە.

نەخۆشی شەکرە

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان کە دەبێتە هۆی زۆر و زوو میزکردن، بە زانینی ئەوەی کە ئەم حاڵەتە ڕەنگە یەکێک بێت لە یەکەم نیشانەکانی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییە.

کێشەی پرۆستات لە پیاوان

تێکچوونەکانی پرۆستات کە گرنگترینیان گەورەبوونی پرۆستاتە، کە زۆرێک لە پیاوان لە دوای تەمەنی چل ساڵییەوە بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە هۆکارەکانی میزکردنی زۆرن، هەروەها گیرانی پرۆستات یان هەوکردنی درێژخایەنیش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەمەش.

خواردنی هەندێک دەرمان

ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان یەکێک بێت لە هۆکارەکانی زۆر میزکردن بەتایبەتی دەرمانی میزپێکەر و دەرمانەکانی پەستانی خوێن.

هەستکردن بە دڵەڕاوکێ

ڕەنگە فشاری دەروونی و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی مرۆڤ هان بدات بەردەوام میز بکات و دووبارە و سێبارە میز بکات، بە زانینی ئەوەی کە میزکردن لەم حاڵەتەدا دەستبەجێ و بێ ئیرادەیە، بەتایبەتی لە کاتی ترسێکێ زۆردا.

بەردی ناو میزڵدان

کاتێک خوێ و کانزاکان لە میزڵدان بە شێوەی کۆمەڵە بچووک کۆدەبنەوە، بەردی میزڵدان دروست دەکەن کە دەبێتە هۆی هاندانی زۆر بۆ میزکردن.

خواردنی بەهارات یان ترش یان خواردنەوەی کافایین

میزڵدان لە هەندێک کەسدا لە ئەنجامی خواردنی خۆراکی ترش یان بەهاراتدا هاندەدرێت، هەروەها کحول و شیرینی دەستکرد و شوکولاتە و چا و قاوە لەم خۆراکانەدان کە دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر.


سەرچاوەکان



73 بینین