هەست کردن بە بەرپرسیارێتی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:04:00 - کۆدی بابەت: 1603
هەست کردن بە بەرپرسیارێتی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

هەست کردن بە بەرپرسیارێتی مامۆستای سەرکەوتوو

هەر وەک چۆن دایک و باوک خەمی گەورە کردنی منداڵەکانیەتی، فەرمانبەر خەمی ڕاپەراندنی کارەکانیەتی، پۆلیس خەمی کەمکردنەوەی تاوان و سەرپێچییەکانە، مامۆستاش دەبێت خۆی بە بەرپرس بزانێت لە داهاتووی ئەو هەموو قوتابیەی کە لە ژێر دەستی دایە، هەست بەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیە بکات، دەبێت بزانێت لە قوتابخانەوە ژیان دروست دەبێت، لە ژێر دەستی ئەوەوە تاکەکان ئاراستەی ناو کۆمەڵگا دەکرێن، ئەگەر پیشەکانی تر لە تەنها لایەنێکی کۆمەڵگا بەرپرسیار بن، ئەوا مامۆستا بەرپرسیارێتی یەکەمی هەموو تاکیکی کۆمەلگایە، دەتوانێت بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆی، ژیانیکی ئارام و پر لە زانست و زانیاری دروست بکات، بە پێچەوانەشەوە کەمتەرخەمی کردن و لاواز بوونی هەستی بەرپرسیاری، کۆمەڵگا بەرەو نەزانی و نەفامی دەبات، بەمەش ڕێژەی تاوان و لادان لەناو کۆمەڵگا ڕوو لە زیادبوون دەبێت، لێکۆڵینەوە زانستیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بەو کۆمەڵگایانەی ڕێژەی تاوان و گەندەڵیان لە ئاستێکی بەرزدایە، هۆکاری یەکەمی دەگەرێتەوە بۆ بەرزی ڕێژەی نەخوێندەواری، باشترین ڕێگاش بۆ بەرگرتن لە دیاردەی نەخوێندەواری، دروست کردنی ئەو هەستە بەرپرسیاریەتەیە کە پێویستە مامۆستا بۆ خۆی دروستی بکات.


سەرچاوەکان



1415 بینین