مەترسی جانتای قوتابخانە لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-00:56:00 - کۆدی بابەت: 1921
مەترسی جانتای قوتابخانە لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

مەترسی جانتای قوتابخانە لەسەر جەستەی منداڵان

لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دووپاتی دەکەنەوە .. مەترسی جانتای قوتابیانی قوتابخانەکان لەسەر جەستەیان، زۆر جار منداڵان لە نێوان سێ یەک بۆ نیوەی کێشیان کتێب و دەفتەر لە ناو جانتاکانی قوتابخانەیاندا هەڵدەگرن.
ئەوەش ڕەنگدانەوەی مەترسیداری دەبێت لەسەر جەستەی لاوازیان.
ئەو منداڵە بچووکانە سەرەڕای کەس و کاریان نازانن ئەم جانتای قوتابخانەیە چەندین مەترسی هەیە و ئەو هاوڕێیانەی کە منداڵەکانیان - مەبەست لە کتێبەکانە- چ ئازارێک دروست دەکەن.
کە هەردەم بچووکەکان ناڕەزایی دەردەبڕن و گەورەکانیش ناتوانن هیچ لێکدانەوەیەکیان بۆ بکەن.
هەندیک لە منداڵان سکاڵا لە ئێش وئازاری سەر و ژانەسەر دەکەن و زۆربەی جاریش کەس و کاریان نزانن کە هۆکارەکەی ئەم جانتا قورسەیە، زۆربەی جار منداڵ تێکڕای سێیەکی کێشی خۆی کتێب و دەفتەر لە ناو جانتاکەی هەڵدەگرێ، و هەندێ جاریش لەوانەیە بگاتە نیوە کێشەکەی، حەز و ئارەزووی بۆ قوتابخانە و کتێبە تازەکان وای لێدەکات زۆربەینا کە ئەگەر هەموویان نەبێ لە ناو جانتاکەی هەڵبگرێت، وە هەندێ جار بەردەوام دەبێت لە هەڵگرتنی جانتاکەی بە درێژایی ساتەکانی قوتابخانە.
و ئەم کێشە قورسە مەترسیەکی گەورە لەسەر بڕبڕەی پشت دروست دەکات. نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێ کە دانیشتی قوتابی بۆ ماوەیەکی دوور و دریژ دەبێتە هۆی نالەباری و لاوازی جەستەی.
ئەو لێکۆڵینەوانەی دوای یە بڵاوکرانەوە ئەو مەترسیانەیان وروژاند کە پەیوەستن بە هەڵگرتنی جانتای قورسی پڕ لە کتێب لە لایەن قوتابیانەوە، ئەم مەسەلەیە بۆتە سەرچاوەی دڵەڕاوکێ و گرنگی پێدان. هەروەها پزیشکان پێیان وایە هەڵگرتنی ئەم جۆرە جانتایە مەترسیدارە بە تایبەتیش بۆ منداڵانی بجووک، کە لێرەدا بە تایبەت بەوان دەدوێین (چونکە دووچاری ئازاری مل و هەردوو شان و چەمانەوەی بڕبڕەی پشت دەبن).

زانیارییە پزیشکییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەڵگرتنی جانتای قورسی قوتابخانە بە لاشانێک هەموو ڕۆژێک بەسە بۆ ئەوەی زیانی زۆر بە بڕبڕەی پشت بگەیەنێ و مرۆڤ خوار بێ.
وە لە دواڕۆژیش دەبێتە هۆی توشبوون بە لاوازی ئەرکیەکان لە ناوچەیەکی دیاری کراوی بڕبڕەی پشت و ئازاری بەردەوام. هەروەها هەڵگرتنی جانتای قوتابخانە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی خزینی بڕبڕەکان و دروست بوونی ئاو لە نێوانیان دا و پاشان دوور نییە ببێتە هۆی توشبوون بە ئێسکە نەرمە.

پزیشک هۆشیاری دەدات

جانتای قوتابخانە هۆکاری گۆڕانکاری تێگەیشتنی جەستەیی یە و توشبوون بە چەمانەوەی پشتی مندا لە ئەنجامی کەم و کووڕی لە بڕبڕەی پشت یان وا لێ کردنی ماسولکەکان بە شێوەیەکی توندوتیژ کار بکەن ئەوەش دەبێتە هۆی توشبوون بە دڵەڕاوکێ و شڵەژاوی و ماندوبوون. گرفتی ((جانتای قورسی قوتابخانە) بە گرفتێکی جیهانی دەژمێردرێت کە وڵاتانی بیانی وەکو وڵاتانی بیانی عەرەبی پێیەوە گیرۆدە بوون، و لەم چوارچێوەدا لیژنەی سەلامەتی بەرهەم بۆ بەکاربەری ئەمریکی ئاشکرای کرد کە زیاتر لە ٣٣ لە سەدی قوتابیان کە تەمەنیان لە نێوان ٥بۆ١٤ ساڵیدایە چارەسەر کراون لە ژوورەکانی فریاکەوتن لە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی توشبوونیان بە گرفتێک کە پەیوەستە بە هەڵگرتن.
لیژنەکە لە توێژینەوەیەکدا کە ئەنجامی دابوو تێبینی کردووە کە بڕبڕەی پشتی قوتابیە توشبووەکان ئاسایی نەبووە، هەروەها ئاماژەی کردووە کە ٧٢٧٧ ژووری فریاکەوتن لە ویلایەتی یەکگرتووەکان لە ساڵی پار پێشوازیان لە ژمارەیەکی زۆری قوتابیان کردووە کە زۆربەیان دووچاری گرفتی توشبوون یان ئازاری پشتیان هەبووە و هەمووشیان پەیوەست بوون بە هەڵگرتنی جانتای قوتابخانەوە. یەکێک لە پزیشکەکان پێی وابوو (مەسەلەکە بۆتە قەبارەی پەتا، و سەرچاوەیەکی نەخۆشی کە ڕەنگە ببێتە هۆی خراپ بوون کە تاکۆتایی ژیان بەردەوام بێت).

شادمانی قوتابیان

ڕەنگە قوتابیان شادمانییەکەیان لەبیر بچێتەوە بە گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە بە هۆی قورسی جانتاکانی قوتابخانەیانەوە و لە ڕۆژانی یەکەمی خوێندن بەڵام هەر زوو هەست دەکەن کە باریکی قورسە لە سەر شانیان لەسەریان پێویستە بەردەوام بن لە هەڵگرتنی.
وێنەی منداڵەکانی ڕۆشتوو بۆ قوتابخانە لە یەک دەچن کە گرژ و مۆنن و ماندوون بەهۆی کێشی جانتای قوتابخانە کە هەندێ جار لە کێشی خۆیان زیاترە- بەڵام لە هاتن و چوون دا هەڵی دەگرن- بۆ قوتابخانە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە بە درێژایی نۆ مانگ، قوتابیان لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یان کۆتایی یان ڕۆژانی پشوو گەشتی قوتابخانە چەند شادمان و بەختەوەرن کاتێک داوایان لێ ناکرێت جانتاکانیان هەڵبگرن بەرەو قوتابخانە ئەوساکە تاقی کردنەوەیان لە بیر دەچێتەوە و دڵخۆش دەبن بە بیرۆکەی جەستەی بچووکیان بەرەو ئازادی.

هەندێ لایەنی تەندروستی نەزانراو

لەگەڵ دەسپێکی هەر ساڵێک کەس و کاری قوتابیان ڕوودەکەنە بازاڕەکان بۆ کڕینی پێداویستیەکای قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان و ئامادەکردنیان بۆ خوێندن، و هێنانی باشترین شت کە لەگەڵ حەز و چێژی منداڵەکانیان بگونجێت، دەبینی ئاگایان لەوە نییە ئەگەر لایەنی تەندروستی لەبەر چاو نەگرن لە هەڵبژاردنی جانتای قوتابخانە کە بگونجێ لەگەڵ جەستەی منداڵەکە و درێژی و کێشەکەی، هەر ئەوەیە کە پزیشک و پسپۆڕەکان هۆشیاری لەسەر دەدەن لە بارەیەوە چونکە ئەوە وا لە منداڵان دەکات دووچاری پست ئێشە بن و ماسوولکەکانیان بە شێوەیەکی زیاتر ماندوو بێت.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەنجام دراوە دەربارەی هەڵگرتنی جانتای قوتابخانە لە لایەن قوتابیانەوە لەسەر پشت کە پشگیری لەم هۆشیاری دانە داکت، دەری خستووە کە گۆڕانکارییە تەندروستییەکان لە شوێنی جەستە گەورەتر دەبێ ئەگەر کێشی جانتاکە لە ١٠٪ تا ١٥٪ لە کێشی لەشی قوتابیەکە زیاتر بێت.
توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەمریکی بە ناونیشانی (پەیوەندی جانتاکانی قوتابخانە بە ئازاری پش لە لاری هەرزەکاران) دەڵێت: ئێش و ئازاری پشت چەند قات دەبێ لە ماوەی هەرزەکاری بە ڕێژەی ٥٠٪ بەهۆی هەڵگرتنی جانتای قوتابخانەی پڕ لە کتێکی قور لە لایەن هەرزەکارانەوە.

بەرنامەی قوتابخانە - خشتەی وانەکان

ئەگەر ڕوو بکەینە خشتەی وانەکانی هەفتانە، کە بە یەکێک لە ڕێگە چارەکانی کێشەی جانتای قورسی قوتابخانە دادەنرێت، و ڕێژەی ئەو کتێبانە ڕێک دەخات کە پێویستە لەسەر قوتابی هەڵیان بگرێ بۆ ئەو ڕۆژەی خوێندن، دەبینین ئەم شێوازە کاری پێ دەکرێت یان گرنگی پێ دەدرێ لە پۆلە پێشکەوتووەکان بەڵام لە پۆلەکانی پێنجەم و شەشەمی قۆناغی بنەڕەتی کارکردن بەم شێوازە پشتگوێ خراوە، کە بە گرنگترین پۆل دەژمێردرێن لەو لایەنەوە، و ئەوان دووچاری مەترسیەکانی باری قورسی جانتاکان دەبنەوە، بە بەراورد لەگەڵ تەمەن و جەستەی بچووکیان کە توانای هەڵگرتنی ئەم بارەیان نییە، و لەم بابەتە هەوڵمان داوە تیشکیان بخەینە سەر.

بەرپرسیاریەتی هاوبەش

چەرمەسەریەکانی جانتای قورس لەسەر تەندروستی قوتابی ڕەنگ دەداتەوە بە شێوەیەکی گشتی کەس و کاری قوتابی ناڕەزایی دەردەبڕن، وە ڕەنگە مەسەلەکە زۆر جیاواز نەبێ لە پۆلەکانی سەرەوە، بە تایبەتیش کە کێش و قەبارەی کتێبەکان ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبن. ڕۆڵی کەس و کار تەنها ئەوەیە کە دەبێ منداڵەکانیان فێر بکەن چۆن جانتاکانیان هەڵبگرن و ڕێگەیان پێ نەدەن بۆ ماوەیەکی درێژ لە شانی بکەن و هەروەها پێی وایە هەڵگرتنی جانتای قوتابخانە لەسەر هەردوو شان کارێکی بنەڕەتییە.
جانتەی گونجاو هەڵبژێرن و چاودێری ناوەڕۆکەکەی بکەن بە بەردەوامی
هاوڕێک لەگەڵ ڕۆڵی کەس و کار ڕۆڵی قوتابخانەش دەردەکەوێ لە ئاڕاستە کردنی قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی ئەو کتێبانەی پێویستە هەڵیان بگرن و دیاری کردنی بەرنامە و کتێبی داواکراو بۆ ڕۆژی دواتر، هەروەها پێویستە لەسەر بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان ڕووبەرێکی تەواو دابین بکەن بۆ بنیات نانی گەنجینەی پلەدار کە بوار بە قوتابیان دەدات کتێبەکانیان لەوێ دابنێن.

دووربینییە بنەڕەتییەکان

دکتۆر احمد ناصر پزیشکی چارەسەری فیزیایی دەڵێت: (پێویستە لەسەر قوتابخانەکان شوێنکەوتەی چەند ڕێنماییەکی دیاری کراو بن لە پێناو یارمەتی دانی قوتابیان بۆ خۆ بەدوورگرتن لە هەر ئازارێکی پشت) گرنگترین ئەو ڕێنماییانە بریتییە لەوە کە نابێ بۆ ئەوەی کێشەکە بەئاسایی بەسەر لەش دابەش بێت چونکە هەڵگرتنی بە تەنها بە یەک شان دەبێتە هۆی چەمانەوە پشت. و هەڵگرتنی جانتایەکی قورس کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ماسولکەکانی پشت و گەردن دەبێت ئەوەش ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان بەدوایدا دێت. بۆیە ڕێنمایی کەس و کارەکان دەکات کە جانتای وەها بۆ منداڵەکانیان بکڕن لاسکی بەهێزی پیوە بێ تاکو جانتاکە فشار نەخاتە سەر دەمارەکانی شان و نەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکان.
هەروەها بەڕێوبەرانی قوتابخانە ڕۆڵی چاودێری دەگێڕن سەبارەت بەم بابەتە:
(وەکو ئەوەی جانتاکەی بکەینەوە و بزانین ئاخۆ قوتابییەکە پابەندی بەرنامەی خوێندنە، هەروەها بەڕێوبەرایەتی چاودێری كێشی جانتاکان دەکات و ڕێنمایی منداڵەکان دکەات بۆ خراپییەکانی هەڵگرتنی جانتای قوتابخانەی قورس لەسەر تەندرووستی جەستەیان).


سەرچاوەکان



1930 بینین