ترێ لە خەودا واتای چییە؟

ترێ لە خەودا واتای چییە؟

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-03-22:02:00 - کۆدی بابەت: 1936
ترێ لە خەودا واتای چییە؟

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ترێ لە خەودا کردووە . 

ترێ له‌ خه‌وندا

له‌ خه‌ودا خواردنی ترێ سه‌وزه‌ كه‌له‌وه‌رزی خۆی دا بێت به‌ڵگه‌ی سه‌روه‌تێكه‌ به‌ناڕه‌حه‌تی به‌ده‌ست دێت بینینی ترێی سور له‌ وه‌رزی خۆیدا به‌ڵگه‌ی قازانجێكی كه‌مه‌ وه‌ هه‌رترێ یه‌ك پێسته‌كه‌ی ئه‌ستوربێت به‌ڵگه‌ی سامانێكه‌ به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ترێ یه‌ك پێسته‌كه‌ی ناسك بێت به‌ڵگه‌ی سامانی حه‌ڵاڵه‌ ، ترێی سوربا و به‌ڵگه‌ی پله‌و پایه‌یه‌ و هه‌رترێ یه‌ك شیرین ترو تازه‌تر بێت به‌ڵگه‌ی پله‌و پایه‌ی زیاتره‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوی ترێ لێڵ و ته‌ڵخ بێت به‌ڵگه‌ی سه‌روه‌تی حه‌رامه‌ . 


سەرچاوەکان

7585 بینین