لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا هەستی تامکردن دەگۆڕێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-07-18:22:00 - کۆدی بابەت: 2067
لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا هەستی تامکردن دەگۆڕێت

ناوه‌ڕۆك

لە‌گە‌ڵ تێپە‌ڕبوونی تە‌مە‌ندا ھە‌ستی تامكردن لە‌ مرۆڤدا دەگۆڕێت

لە‌گە‌ڵ تێپە‌ڕبوونی تە‌مە‌ندا ھە‌ستی تامكردن لە‌ مرۆڤدا گۆڕانكاری بە‌سە‌ردا دێت.
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك كە‌ لە‌لایە‌ن چە‌ند زانایە‌كی بە‌ریتانیە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌ دە‌ركە‌وتووە‌، كە‌ ھە‌ستی تامكردن لای مرۆڤ بە‌پێی تە‌مە‌ن گۆڕانكاری بە‌سە‌ردا دێت بە‌تایبە‌ت لە‌دوای تە‌مە‌نی ٢٢ ساڵيە‌وە‌. 
بە‌و پێیە‌ی لە‌ تە‌مە‌نی منداڵیدا زمانی مرۆڤ ٣٠ ھە‌زار خانە‌ی تامكردن تێدایە‌ بۆیە‌ ھە‌ستی تامكردن لە‌ تە‌مە‌نی منداڵیدا زۆر بە‌ھێزە‌، بە‌ڵام دواتر لە‌گە‌ڵ تێپە‌ڕبوونی تە‌مە‌ندا ژمارە‌ی ئە‌و خانانە‌ گۆڕانكاری بە‌سە‌ردا دێت و تە‌نھا ١٠ ھە‌زار خانە‌ی تایبە‌ت بە‌ تامكرن لە‌سە‌ر زمانی مرۆڤ دە‌مێنێتە‌وە‌، كە‌ ئە‌مە‌ش كاریگە‌ری تە‌واو لە‌سە‌ر تامی خواردنە‌كان لای مرۆڤ دروست دە‌كات.


سەرچاوەکان



477 بینین