چارەسەری ئازاری شان چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-04-15:01:00 - کۆدی بابەت: 10145
چارەسەری ئازاری شان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چارەسەری ئازاری شان چییە؟ (بە عەرەبی: ما هو علاج آلام الكتف؟، بە ئینگلیزی: ?What is the treatment for shoulder pain)، هیچ جومگەیەکی جەستە هێندەی شان مەودایەکی فراوانی جووڵەی نییە، ئەمەش لەسەر هێزی پتەویی جومگەکەیە، چونکە بۆ ئەوەی شان و قۆڵ بە سەربەستی بجووڵێن بە هەموو لایەکدا، کەمترین سنووری ئێسکی هەیە و زیاتر بە ژێ و بەستەر و ماسولکە توندکراوە، بۆیە ئەگەری ماندووبوون و نەخۆشکەوتنی زۆرە، بەهۆی زۆری جووڵەشی، ناتوانین وەکوو پێویست پشووی پێبدەین و بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.

هۆکارەکانی

  1. هەوکردن و هەڵاوسانی بەستەر و ژێیەکانی شان.
  2. گرژبوون و توندبوونی کەپسولی چواردەوری جومگەکە.
  3. زبربوونی ئێسکی ناو جومگەکە و تەسککردنەوەی ڕێڕەوی بەستەرەکانی ناو جومگەکە.
  4. هەوکردنی کیسە سابوونییەکەی سەرووی جومگەکە.
  5. سەوەفان لە شوێنی پێکگەیشتنی کەلـلەی ئێسکی قۆڵ و دەفەی شان.
  6. سەوەفان لە شوێنی پێکگەیشتنی ئێسکی چەڵەمە و دەفەی شان.
  7. هەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکە.
  8. هەندێکجار گرفتەکە فەقەراتی ملە و لە شان و قۆڵدا هەستی پێدەکرێت.
  9. هەندێکجاریش جەڵتەی دڵە و لە شاندا هەستی پێدەکرێت.
  10. پووکانەوەی کەلـلەی ئێسکی قۆڵ بەهۆی نەڕۆشتنی خوێن.
  11. لەجێچوون و درز و شکاویی دوای زەبر.

پشکینین

پزیشک بە گوێگرتن لە نەخۆشەکە، پاشان پشکنینی دەستی و ڕووبەڕوو تاوتوێی هۆکارەکە دەکات، دواتر بڕیار دەدات ئایا پشکنینی تری پێویستە وەکوو:

چارەسەر

هەتا هۆکارەکەی نەدۆزرێتەوە، ئاسان نییە چارەسەرێکی سەرکەوتووانەی بۆ بکرێت، بۆیە دەبێت پزیشکی ئێسک و جومگە دەستنیشانی بکات و چارەسەری بکات. چارەسەرەکانیش بەپێی جۆرەکەیە:

  1. ڕێنمایی و ڕاهێنان و چارەسەری سروشتی و فیزیایی.
  2. دەرمانی کۆنتڕۆڵکردنی ئازار و هەوکردن.
  3. دەرزیی ڕاستەوخۆ بۆ ناو جومگەکە، نزیک بەستەرە هەوکردووەکە یان کیسە سابوونییە هەوکردووەکە.
  4.  نەشتەرگەری.


سەرچاوەکان



931 بینین