ئازاری دەماری پێنجەم چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-02-21:29:00 - کۆدی بابەت: 14799
ئازاری دەماری پێنجەم چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئازاری دەماری پێنجەم (بە ئینگلیزی: trigeminal neuralgia) بریتییە لە دروست بوونی ئازارێکی لەناکاوی بەهێزی دەم و چاو.
وەسفی ئازەراکە تیژە وەک و لێدانی تەزووی کارەبا بۆ ناوچەی شەویلگە و پووک وایە. ئازارەکە ناوبەناوە لەپڕ دروست دەبێت و نامێنێت ماوەکەی کورتە دەکرێت چەند چرکەیەک یان چەند خولەکێک بەرداوەم بێت. بەزۆری ئەم حاڵەتە یەک لای دەم و چاو دەگرێتەوە لەهەندێک حاڵەتی دەگمەن هه ردوو لای دەم و چاو دەگرێتەوە، بەڵام ئازارەکە لەیەک کات نایدات لە هەردوولای دەم و چاو.

لێکەوتەکانی

یەکێک لە لێکەوتە خراپەکانی حاڵەتەکە ئەوەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر شێوازی ژیان و کار و چالاکی ڕۆژانە، ئەکرێت کەسەکە بەهۆی ئەمەوە تووشی چەندەها گرفت بێت وەک خەمۆکی و دابەزینی کێش. لە هەندێ کاتی سەختدا حاڵەتەکە دەکرێت کەسەکە لەڕۆژێکدا زیاتر لە سەد جار ئازەرەکەی بۆ بێتەوە ئەم حاڵەتە زیاتر لە ژنان باوە بەتایبەتی تەمەنی پەنجا بۆ شەست ساڵ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیان پێگەیشتن و فشارکەوتنە سەر دەمارەکە هەندێک جار لەشوێنی ڕەگی دەمارەکەوە کاسەی سەر لەلایەن بۆڕییە خوێنەکانی فشار دەکەوێتە سەری یان بەهۆی دەوری دەمارەکەوە بوونی وەرەم هەندێک جار دەمارەکە زیانی پێدەگات بەهۆی هەندێک نەخۆشی وەک multiple sclerosis.


سەرچاوەکان



34 بینین