سوودەکانی هەڵوژە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-20:12:00 - کۆدی بابەت: 766
سوودەکانی هەڵوژە

ناوه‌ڕۆك

هەڵوژە

  هەڵوژە میوەیەکی بەتام و لەززەتە کە وێنە و ڕەنگ و ئەندازەی جۆراوجۆری هەیە لە ئێراندا نزیکەی ١٥ جۆر هەڵووچە دەچەقێنرێ کە گرنگترینی ناوخۆیی ، ئەوانەن :  ١. گەڵا ، ٢. هەڵووچەی ڕەش ، ٣. هەڵوچەی بوخارا ، ٤. هەڵووچە ڕەشەی کەرەج ، ٥. هەڵووچەی زەردی ئەراک ، ٦. هەڵووچەی بنەوەشی کەرەج ، ٧. هەڵووچەی کوردستان . ئەو بەشانەی لە داری هەڵووچە کەڵکیان لێ وەردەگیرێت ئەوانەن :  ١_ گەڵا ٢_ میوە ٣_ چەقالە ، ناوی هەڵووژە بە عەرەبی ئیجاسە هەڵووچەی نەگەییو بە ناوی هەڵووچەی کاڵ بە ناوبانگە و ترشە بە شێوەی کاڵ و کوڵیو کەڵکی لێ وەردەگرن.

تایبەتمەندییەکانی

 ١. هەڵووژە ڕەشە تینی دەروون هێور دەکا حاڵەتی هێڵنج هێدی دەکا ، لەو بارەوە ئەو کەسانەی کە حاڵەتی سەرە گێژە ، یان هێڵنجیان هەیە ، ڕۆژی چەند هەڵووچە ە شێوەی مژین بخۆن.

 ٢. هەڵووژە ڕەشە نەرمکەرە هۆی زگچوونی زەرداوە.

 ٣. هەڵووژە دژی تاوی زەرداوە دژی سەرئێشەی زەرداوە بە ئیستیلاح بۆ دەروونی گەرمە.

 ٤. هەڵووژە ڕەشە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی خوروون ، وەک خورووی پشت و بن هەنگڵ و مل و شان بە کورتی بۆ گشت خوروویەکی لەش بە کەڵکە .

 ٥. هەڵووژە بە کوڵاوی لەگەڵ شەکر باشترین شتە بۆ زگچوون.

 ٦. هەڵووژە میوەیەکە. بەهێزت دەکات و ڕێکخەری دەزگای هەرسە (هەزم) و حاڵەتێکی ساردی هەیە .

 ٧. خواردنی هەڵووچەی تازە کوڵێنراو یان کەمپووت بۆ دەرمانی ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی بادارین و ژانی گەی لەشن (جومگە) و تووندبوونی (ڕەگی) یا دەماری خوێن باشە ، خواردنی هەڵووچە بە کوڵاوی بۆ ئەوانەی بێ هێزن و پیرین باشترە چونکە بە کاڵی درەنگ هەزم دەبێت. 

 ٨. ئاسایی ترین و بێ مەترسی ترین ڕێگەچارە بۆ دەرمانی وشکی دەروون (قەبزی) و بێوەسیری کەڵک وەرگرتنە لە هەڵووچەکان ، هەڵووچەی وشک کە بە کوڵاوی یان بە خاوکراوەیی بیخۆن.

 ٩. دەنکی هەڵووچە چونکە ماکێکی ژار بە ناوی ئەسید سیاندریکی تێدایە ناخوری بەڵام ئەتوانن بە جێی ناوکی بادامی تاڵ کەڵکی لێ وەرگرن.

 ١٠. نەڵووچەی بوخارا زەرداو لادەبات و خوێن ڕوون دەکاتەوە.

 ١١. هەڵووچەی بوخارا خوروو ناهێڵێت.

 ١٢. هەڵووچەی بوخارا ژانەسەر لادەبا بۆ ئەو مەبەستە ئاوەکەی لەگەڵ گوڵی وەنەوشە تێکەڵ دەکەن لە نێو چاوانی هەڵدەسوون.

 ١٣. هەڵووچە بۆ دەرمانی کەم خوێنی و بێ هێزی ماندوویی لەش بە کەڵکە.

 ١٤. هەڵووچە پڕە لە ڤیتامینەکانی  وەک ڤیتامین A , B , C هیدرات ماکی نیشاستەی و ئاسن و کلسیۆم ، فۆسفۆڕ ، میتیزیۆم ، پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم ، مەنگەنیز.

 ١٥. گەڵای وشکی داری هەڵووچە میزهێنەرە ، نەرمت دەکاتەوە تاوتوێ ناهێڵێت.

 ١٦. هەڵووچەی تازە میوە دەرمانییەکی چاکە بۆ هەموو ئەندامی لەش باشە ، پارێزەری مێشک ، ئارام کەرەوەی بەشی سەرچاوەی دەمارخراپی هەرس چارە دەکات.

 ١٧. هەڵووچەی وشک میوەیەکە پڕە لە ڤیتامین A و ئاسن ، خواردنێکە هێزدەرە کە دەبێ وەرزشکاران بە تایبەت بیخۆن وەک بنێشت بیجوون و بیمژن.

 ١٨. کەمپووتی هەڵووچەی وشک دەرماێکی زۆر باشە بۆ لابردنی قەبزی یا وشکی دەروون.

 ١٩. گەڵا و مێشکی هەڵووچە کرمکوژە.

 ٢٠. لە میوەی هەڵووچە بۆ دەرمانی  زگچوونی خوێنی و ئاسایی دەکرێ بەو جۆرەی خوارەوە کەڵک وەرگرن ٢٥ گرام هەڵووچە لە لیترێک ئاودا بە ماوەی ١٠ دەقیقە بکوڵێنن و هەموو ڕۆژێ ٢ ئیسکانی لێ بخۆنەوە.

 ٢١. هەموو هەڵووچە تازەکان بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی ئەسیدەکانی ئالین هێز زیاد دەکات.

 ٢٢. هەڵووچەی تازە بۆ ئەو کەسانەی  کەم خوێنن زۆر بە کەڵکە.

 ٢٣. هەڵووچەی تازە کاری گورچیلە ئاسان دەکات.

 ٢٤. هەڵووچەی تازە دەرمانی ئەوانەیە خۆراکیان بۆ هەرس (هەزم) نابێت.

 ٢٥. هەڵووچە ڤیتامینی زۆرە خاوەنی خوێی قەندی زۆرە تەنیا میوەیەکە شوێنەواری ئەسیدکردنی هەیە.

 ٢٦. باشترین هەڵووچە ، هەڵووچەی ڕەشە و هەڵووچەی بەرقانییە کە خاوەنی ڤیتامینی زۆری B و قەندن.

 ٢٧. هەڵووچە وشک بە چاکی زەرداو ناهێڵێ.

 ٢٨. هەڵووچەی وشک بۆ ئەوانەی گیرۆدەن ، خۆراکیان باش بۆ هەزم نابێ زۆر بە کەڵکە.

 ٢٩. هەڵووچەی وشک خوێنڕێژی وشک دەکات.

 ٣٠. هەڵووچەکە وشک کرا قەند و ڤیتامین  Bی تێدا زیاد دەبێ بەڵام ڤیتامینی  A , C تێدا کەم دەبێ 

 ٣١. گیراوە و شەربەتی هەڵووچە تووشی زگچوونت دەکا و زیانت پێناگەیێنێ ، هێدی کەرەوە سینگە بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٤٠٠ گرام هەڵووچە لەگەڵ چوار بەرامبەری خۆی ئاو و هەندێک شەکر لێکدەی ، ماوەیەک لێی دەگەڕێی تا بسرەوەێتەوە کە نیازت بوو بیخۆرەوە.

 ٣٢. بۆ نەهێشتنی وشکی زگ و دەرمانی ڕشانەوە یان ئێڵنج دام کە بەهۆی گەرمی دەروونە دەتوانن هەندێک هەڵووچەی کوڵاو وەک مەڵحەم لەسەر زگیان دانێن.

 ٣٣. گەڵا و لاسیکی هەڵووچە بیکوڵێنە بۆ دەرمانی ئاوسانی قوڕگ و هەڵامەتی مێشکی و ئەستووربوونی لەوزەکان و بەهێزکردنی پووکەکان بە کەڵکە.

 ٣٤. ئاوی هەڵووچە کرمەکان مێعدە لادەبا.

 ٣٥. هەڵووچەی چاوی پێ بڕێژی باشە چاو بەهێز  دەکات.

 ٣٦. ئەو مەڵحەمەی لە تێکەڵ کراوی هەڵووچە و سرکە دروست دەبێ بۆ دەرمانی زیپکە بە کەڵکە ، بە تایبەت زیپکەی لەشی منداڵ کە ئاودار بەسوودە.

 ٣٧. تایبەتمەندی هەڵووچە وەک قۆخ وایە.

 ٣٨. هەڵووچە بۆ ئەوانەی دەروونی ساردیان هەیە و ئەوانەی زگیان بادەکات ، خراپە.

 ٣٩. ئەو منداڵانەی زاریان بۆقژەی گرتووە دەبێ دەنکێک هەڵووچەی خووسێندراو لە تۆزێ قوماشی خاوێن بپێچنەوە (پارچەی تەنک) لە نێو زار و دەوروبەری زاری هەڵسوون.

 ٤٠. لەتکەی هەڵووچە باشترین دژی ژەهرە.

 ٤١. لەتکەی هەڵووچە دەزگای هەرسی خواردن لە لەشدا ڕێکوپێک دەکات.


سەرچاوەکان



1639 بینین