ئاسمان و ڕێسمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-20-11:46:00 - کۆدی بابەت: 9089
ئاسمان و ڕێسمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاسمان و ڕێسمان (بە ئینگلیزی: Asman w Resman) کتێبێکی زانستیی فیزیاییی کوردییە، لەلایەن حسێن حسێنییەوە نووسراوە و ناوەندی غەزەلنووس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم چاپی بڵاوکردۆتەوە. کتێبەکە لە ١١٩ لاپەڕە پێکهاتووە، بە زمانێکی سادە باس لە گۆڕانکارییەکانی هێڵی سەرەکیی فیزیا دەکات، کە هەموو خەڵکی بتوانن لێی تێبگەن. کتێبەکە زنجیرەی یەکەمە لە زنجیرەکتێبی زانستیی غەزەلنووس، بە دوایەوە چەند کتێبێکی تری زانستی گشتی و فیزیایی بە تایبەتی چاپ کراون کە هەندێکیان حسێن حسێنی وەریگێڕاون.

ناونیشانی کتێب

ناونیشانی کتێبەکە، هەروەک بە قسەی نووسەر کە لە کتێبەکە باسی دەکات، لە دێڕە هۆنراوەیەکی شێخ ڕەزای تاڵەبانییەوە وەرگیراوە، کە دێڕەکە ئەمەیە:

تۆ هەتە تیغی دەبان و من هەمە تیغی زمان

فەرقی ئەم دوو تیرە هەروەک "ئاسمان و ڕێسمان"


سەرچاوەکان



353 بینین