دەرزی تێکەڵە چیە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-14-14:08:00 - کۆدی بابەت: 14069
دەرزی تێکەڵە چیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەرزی تێکەڵە بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو ماددە یان زیاتر و بەکارهێنانی بۆ نەخۆش بەبێ بوونی هیچ سەرچاوەیەکی زانستی. زۆرن ئەوانەی دەرزی تێکەڵە بەکاردەهێنن و وەک چارەسەرێکی گرنگی دەزانن، ئەم کارە لەلای پزیشک و کەسە شارەزاکانی بواری پزیشکیدا ناکرێت، بەڵکوو لە نۆرینگە نافەرمییەکان و لەلایەن کەسی ناشارەزاوە ئەنجام دەدرێت. لێرەدا دوو دەرمان تێکەڵ دەکرێت و بەشێوەی دەرزی دەدرێت له نەخۆشەکە. تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرمانە زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لە داهاتوودا کاریگەرییە خراپەکانی دەردەکەون.

ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ تێکەڵکردن

  • فولتارین  امپول + دێکزا امپول
  • پرۆکاین ڤیاڵ + دێکزا امپول
  • دێکزا امپول + پیرۆکسیم امپول
  • امۆکسیل ڤیال + دێکزا امپول
  • هایدرۆکۆرتیزۆن ڤیاڵ + امۆکسیل  ڤیاڵ
  • تراماڵ امپول + پلاسیل  امپول
  • دێکزا امپول + نیورۆبین امپول
  • پارۆڵ بطل + دێکزا امپول+ امۆکسیل ڤیاڵ 
  • الرمین+دیکاردۆن

کاریگەری خراپی دەرزی تێکەڵە

  • ئازاری گورچیلەکان.
  • ئازاری گەدە.
  • کەمبوونەوەی بەرگری جەستە.
  • بوونی ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان کە وائەکات نەخۆش توانای جووڵەی نەبێت.
  • دروست بونی گرێ لە شوێنی دەرزی بەهۆی تێکەڵ نەبوونی دەرمانەکان.
  • تووش بوون بە گەشکە.
  • ژەهراوی بوونی جگەر.
  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە.
  • لەهەمووی خراپ تر ئالودەبوونە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.
  • قەڵەو بوون بەهۆی زۆر بەکارهێنان.
  • بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

تێبینی  

ئێستا بەهەموو شیوازێک دەرزی تێکەڵە قەدەغەکراوە.


سەرچاوەکان



81 بینین