شیکاری زینک (Zn)

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-19-16:04:00 - کۆدی بابەت: 14703
شیکاری زینک (Zn)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زینک یەکێکە لە توخمە بنەڕەتییەکانی جەستەی مرۆڤ، بەو پێیەی ڕۆڵی وەک هاوکارێکی گرنگ دەگێڕێت بۆ بەرهەمهێنانی زۆرێک لە پرۆتینی پێویست لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە، هەروەها زینک توخمێکی سەرەکی پێویستە بۆ چاکبوونەوەی چالاکانەی برین.
شیکاری زینک بە ئامانجی دیاریکردنی ئاستی ئەم توخمە لە جەستەی مرۆڤدا ئەنجام دەدرێت
 چی لە سیرۆمی خوێن، پلازما، یان میزدا بێت.

ئاماژەکان بۆ شیکاری زینک

شیکاری زینک لەو حاڵەتانەدا ئەنجام دەدرێت کە کەسێک بەدەست نیشانە کلینیکیەکانی پەیوەست بە کەمی زینکەکەیەوە دەناڵێنێت، چونکە ئەمە بە پێویست دادەنرێت بۆ دیاریکردنی ڕادەی پێویستی بە تەواوکەری خۆراک بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمییەکەی.
هەندێک جار ڕەنگە شیکاری زینک پێویست بێت بۆ زانین و دڵنیابوون لە ئاستی ئاسایی لە خوێندا.

نیشانەکانی کەمی زینک

ـ درەنگ گەشەکردن.
ـ تێکچوونی چاکبوونەوەی برین.
ـ دروستبوونی برینەکانی پێست و وشکبوونەوەی پێست یان توێکڵ بوونی پێست.
ـ هەستەکانی بینین و بۆنکردن و تامکردن دەگۆڕدرێن.
ـ لاوازی سیستمی بەرگری لەش.
ـ هەڵوەرینی قژ یان سەرڕووتاوی.
ـ سکچوون.
ـ لاوازی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن.
ـ گرژبوونی ماسولکە.  

ژەهراویبوونی زینک یان زیادبوونی ئاستی لە خوێندا

ـ ئازاری سنگ 
ـ هێڵنجدان و ڕشانەوە
ـ ئازارێکی توندی سک و گرژبوونی سک 
ـ سەرگێژخواردن
ـ کۆکە
ـ ماندوێتی و بێهێزی
ـ ئازاری ماسولکە  
ـ تا
ـ سەرئێشە

لێکدانەوەی ئەنجامی شیکاری زینک 

ـ ڕێژی ئاسایی زینک بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵەوەیە:
لە نێوان 0.6-1.20 میکرۆگرام/میلی لیتر،
ـ سەبارەت بەوانەی تەمەنیان 11 ساڵ یان زیاترە، ڕێژەی ئاسایی بۆ زینک لە نێوان 0.66-1.1 مایکرۆگرام/ملیلیتردایە.

تێکچوونی ئاستی زینک

بەرزبوونەوە یان نزمبوونی ئاستی زینک لە ئاستی ئاسایی خۆیەوە بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە + هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی زینک:
ـ پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی ناتەندروست کە خاڵی بێت لە ماددەی زینک.
ـ خراپی هەڵمژینی ماددەی لە کۆئەندامی هەرس.
ـ ئالوودەبوون بە مەی.
ـ بوونی بارودۆخی تەندروستی درێژخایەن؛  وەک شێرپەنجە، نەخۆشی سیلیاک ناسراو بە هەستیاری گەنم، سکچوونی درێژخایەن، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە، نەخۆشی درێژخایەنی جگەر، نەخۆشی کرۆن، شەکرە، نەخۆشییەکانی پەنکریاس، کەمخوێنی خانەی داسکی، یان برین و هەوکردنی قۆڵۆن.
+ هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی زینک: زۆر خواردنی تەواوکەری زینک هۆکاری سەرەکی توشبوونە بەم حاڵەتە.


سەرچاوەکان



25 بینین