ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کە منداڵێکی تازە لەدایک بوو دەخەوێت

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-04-26-14:32:00 - کۆدی بابەت: 12695
ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کە منداڵێکی تازە لەدایک بوو دەخەوێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کە منداڵێکی تازە لەدایک بوو دەخەوێت (بە عەرەبی: عدد ساعات نوم الطفل حديث الولادة، بە ئینگلیزی: The number of hours a newborn baby sleeps) بەزۆری منداڵی تازە لەدایک بوو ڕۆژانە نزیکەی ١٦-١٧ کاتژمێر دەخەوێت، بەڵام زۆربەیان لە هەرجارێکدا لە دوو بۆ چوار کاتژمێری بەردەوام زیاتر ناخەون، چی بە شەو بێت یان  بە ڕۆژ ئەمەش لە هەفتەکانی سەرەتای ژیانی کۆرپەکەدا ڕوودەدات زۆرجار خەوی منداڵ بە خەوێکی ناڕێک و ماندووکەر وەسف دەکرێت، بەتایبەتی لە شەواندا، لەوانەیە منداڵەکە زیاتر لە جارێک لە خەو هەڵسێت، چی بۆ گۆرینی دایبی بێت یان بۆ شیرخواردن.

ئەو هۆکارانەی وادەکەن منداڵێکی تەندروست زیاتر لە کاتی ئاسایی بخەوێت

کۆمەڵێک هۆکار هەن کە وا لە منداڵ دەکەن بۆ ماوەییەکی زیاتر لە کاتی ئاسایی بخەوێت، لەوانە:

  • منداڵەکە نەخۆشییەکی ئاسایی هەیە، وەک هەڵامەت.
  • کوتانی منداڵ
  • خێرا گەشەکردنی کۆرپەکە.
  •  بەدەست نەهێنانی خۆراکی پێویست.
  • تووشبوون بە زەردوویی، کە تێیدا ڕەنگی دەموچاو و سپێنەی چاوی مەیلەو زەرد دەبێت.

چەند ئامۆژگارییەکی بەسوود بۆ ڕێکخستنی خەوی منداڵ

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بەسوود کە کاردەکەن بۆ دانانی خشتەی خەوێکی ڕێکوپێک و ئاسوودە بۆ منداڵ و دایکەکە بریتین لە:

  • لە ڕۆژدا بۆ ماوەیەکی کەم منداڵەکە ببە دەرەوە و بیخەرە بەر تیشکی خۆر.  
  • ڕۆتینێکی ئێواران دابنێ بۆ ڕێکخستنی خەوی منداڵەکە، وەک شۆردن و مەساجکردن پاشان شیرپێدانی.
  • ئەو جلانەی کە کۆرپەکە لەبەریدایە کەمیان بکەرەوە بۆ ئەوەی گەرمای نەبێت و بەم شێوەیە منداڵەکە کاتێک لە خەو هەڵدەستێت کە کاتی شیرپێدانییەتی.
  • چاودێریکردنی چاوی منداڵەکە کە ناسراوە بە جوڵەی خێرای چاوی منداڵ، کە قۆناغی خەوی سووکە، لەم قۆناغەدا دایکەکە دەتوانێت بە ئاسانی منداڵەکە لە خەو هەڵسێنێت بە بەراورد بە خەوی قووڵ. 
  • زیادکردنی چالاکییەکانی منداڵ لە ڕۆژدا، وا دەکات لە ئێواراندا زیاتر ماندوو  ببێت و بە ئاسانی خەوی لێبکەوێت.


سەرچاوەکان



392 بینین