گەورەترین وڵات لەڕووی ڕووبەرەوە كوێیە؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-08-18:27:00 - کۆدی بابەت: 2087
گەورەترین وڵات لەڕووی ڕووبەرەوە كوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

گەورەترین وڵات لەڕووی ڕووبەرەوە كوێیە؟

لەڕووی ڕووبەرەوە ڕووسیا بە گەورەترین وڵاتی جیهان دادەنرێت كە ڕووبەكەی 10.6 ملیۆن كیلۆمەتر دووجایە. لەدوای ئەوەوە كەنەدایە كە ڕووبەرەكەی 4.5 ملیۆن كیلۆمەتر دووجایە. لە ڕووسیا 9 كاتی جیاواز (time zone) بوونی هەیە و سنوری لەكەڵ 14 وڵاتی دراوسێدا هەیە.
بنەچەی ڕووسیەكان دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی دامەزراندنی ڤایكینگەكان لەسەر دەستی كیڤان ڕووس (Kievan Rus) لە سەدەی 9ی زاینی. پاشان ڕووسیا پەرەی سەند لەسەر دەستی پاشای ڤایكینگەكان بە ناوی پاشا ڕوڕیك (Rurik)، بەڵام دواتر لەلایەن مەنگۆلەكانەوە داگیركرا لە ساڵی 1237. سەرەتا بە شاری مۆسكۆ دەستیان پێكرد لەبەر دووری ناوچەكە و لاوازی بەرگرییەكانی. دواتر پاشماوەی ڕووسەكان یەكیانگرتەوە و دووبارە دەسەڵاتیان فراوانكردەوە، بەڵام زیادبوونی دەسەڵاتیان زیاتر لە سەردەمی ئیڤانی سامناك (Ivan the Terrible) بوو لە نێوان ساڵانی 1533 بۆ 1584. ئیڤان وەك ئیمپڕراتۆری فەرمی هەستا بە دامەزراندنی ویلایەتی ڕووسیای ناوەند و قەبارەكەی دووهێندە كرد بە داگیركردنی كازان، ئەستراخان و سیبیریا. لە ساڵی 1700 ڕووسیا بوو بە سێیەم گەورەترین وڵاتی جیهان، هەروەها دوای شۆڕش (کۆماری سۆسیالیستی فێدرالیستی سۆڤیەتی ڕووسی) گەورەترین بەشی یەكێتی سۆڤیەت بوو. لە كاتی هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەت، ڕووسیا كە بە (فیدراسیۆنی ڕووسیا) ناسرابوو لە 15ی كانونی یەكەمی 1991 بە فەرمی دامەزرا.

هەرچەندە ڕووسیا 17% ڕووبەری جیهان پێكدەهێنێت بەلام تەنها  2% دانیشتوانەكەی پێكدەهێنێت. وڵاتی چین گەورەتریت وڵاتی جیهانە لەڕووی دانیشتوانەوە، كە ژمارەكەی 1.3 ملیارە و لە 19% دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنێت. لە سەردەمی كین دینێستی (Qing Dynasty) كە لە سەدەی 17 بۆ سەرەتای سەدەی 20 خایاند، دانیشتوانەكەی لە 150 ملیۆنەوە زیادی كرد بۆ 450 ملیۆن بە بۆنەی زیادبوون و بەرەوپێشچوونی كشتوكاڵ و تەكنەلۆچیای كشتوكاڵی كە وای لە وڵاتەكە كرد بتوانێت دانیشتوانەكەی تێر بكات. زیادبوونێكی تری دانیشتوانی چین لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بوو كە ماۆ زێدۆنگ (Mao Zedong) لە دەسەڵاتدا بوو. چین لەم ماوەیەدا بەرەوپێشچوونێكی تەوای بەخۆیەوە بینی، بە تایبەتی لە كەرتی تەندروستی كە بووە هۆی درێژكردنەوەی ژیانی دانیشتوانەكەی، لەهەمان كاتتدا ماۆ داوای لە دانیشتوانەكەی دەكرد كە خێزانەكانیان گەورەتر بكەن چونكە ماۆ لای وابوو كە زۆری دانیشتوان دەبێتە هۆی بەهێزكردنی وڵاتەكەی. لە سەردەمی حوكمڕانی ماۆ دا كە لە 1949 بۆ 1976 بوو، دانیشتوانی چین لە 540 ملیۆنەوە بوو بە 940 ملیۆن. دواتر بۆ ڕێگری كردن لە گەشەسەندنی دانیشتوان، چین یاسای تاك منداڵی لە ساڵی 1979 پەیڕەو كرد كە بووە هێواشكردنەوەی گەشەسەندنەكەی. بەڵام دانیشتوانی چین گەشتە سەروو 1 ملیار، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی سێهەم دێت كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 313 ملیۆنە.
پێناچێت چین لە یەكەمیدا بمێنێتەوە، چوونكە ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشبینی دەكات لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی چین و هیندستان بگاتە 1.5 ملیار. لێرەدا ژمارەی دانیشتوانی چین بەرەو كەمبوونەوە دەچێت چونكە زۆربەی دانیشتوانەكەی بەتەمەنن و ڕێژەی لەدایكبوونی كەمە، بەمشێوەیە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە چین زیاتر دەبێت.


سەرچاوەکان

82 بینین