ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-17-15:47:00 - کۆدی بابەت: 2490
ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

ئایا دووگیانی هۆکارە بۆ ئازاری ددان؟

ماوەی دووگیانی ماوەیەکە کە کێشەی زۆری بە دواوەیە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ماوەی دووگیانی ئازاری ددانە، دووگیانی هۆکارێکە تاکوو خانمەکە دووچاری کێشەکانی ددان و پووک ببێتەوە، کێشەکانی ددان لەم ماوەیەدا بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان و پێویستی کۆرپەلەکە بە کالسیۆم ڕوودەدات

هەر بۆیە ئەگەر بە پێی پێویست کالسیۆم وەربگریت و پێش دووگیانی سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ددان بکەیت، ئەوا لە ماوەی دووگیانیدا ئەم کێشانەت کەمتر دەبێتەوە.

ئایا ئازاری ددان کاریگەری هەیە لەسەر منداڵەکە؟

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە نەخۆشییە قورسەکانی پووک کە لە ماوەی دووگیانیدا خانمان تووشی دەبن لەوانەیە ببێتە هۆی کەمئەندامی منداڵەکە یاخود لەدایکبوونی بە کێشێکی کەمەوە، توێژینەوە لەسەر ١٠٠ خانم ئەنجامدرا کە لە ماوەی دووگیانیدا ئازاری ددان و پووکیان هەبوو، ١٨ خانمیان حاڵەتی منداڵی کەمئەندام و منداڵبوونی پێش وەختەیان هەبووە.

هۆکاری ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

دڵتێکچوونی بەیانیان

دڵتێکچوونی بەیانیان دەکرێت یەکێک بێت لە هۆکارەکان، کاتێک کە ترشێتی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ دەم، زیان بە ددانەکە دەگەیەنێت و خانمەکە تووشی ئازاری ددان دەبێت.

گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان

لە ماوەی دووگیانیدا هەموو هۆڕمۆنەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت بۆیە ئەمەش هۆکارێکە تاکوو خانمەکە دووچاری ئازاری ددان ببێت لەم ماوەیەدا.

ژەمی خۆراک

ئەو خۆراکانەی کە لەو ماوەیەدا خانمەکە دەیخوات کاریگەری زۆری هەیە، خواردنی شیرینی هۆکارێکە تاکوو تووشی ئازاری ددان ببیت.

بەکارنەهێنانی تەواوکەری خۆراکی کالسیۆم

کاتێک دووگیان دەبیت جەستە بڕێکی زیاتر لە کالسیۆمی پێویستە، چونکە منداڵەکە هەموو ئەو کالسیۆمەی کە دەیەوێت لە جەستەی دایکەکەی دەبات، بۆیە گرنگە خانمەکە بڕێکی باش لە کالسیۆم بەکاربهێنێت.

کلسی زۆری دان

کاتێک ددان زۆر نەشۆردرێت و کلسی زۆری لەسەر بێت، دواتر لە ماوەی دووگیانیدا زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی ئازار.

باشترین کات بۆ چارەسەری ئازاری دان لە ماوەی دووگیانیدا

واباشترە ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت دووگیان ببن، پێش دووگیانی سەردانی پزیشکی ددان بکەن و تاکوو ڕێنماییان بکات لە ماوەی دووگیانیدا دووچاری کێشەی ددان و پووک نەبنەوە.

باشترین کات بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا، سێ مانگی دووەمی دووگیانییە، ئەگەر لە سێ مانگی یەکەم و سێ مانگی سێیەمیشدا دووچاری ئەد حاڵەتە بوویت هەر پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت.

چەند ڕێگایەکی چارەسەری ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

زۆرێک لە خانمان بە هۆی ئازاری زۆری ددانەوە لەوانەیە پزیشک ناچاربێت کە دەست بکات بە چارەسەر بۆیان.

تیشکی ئێکس

هەندێک کات لەوانەیە پزیشک بۆ ئەوەی ئاستی زیان گەیشتن بە دانەکە و دەستکەوتنی زانیاری تەواو لەسەر ددانەکە تیشکی ئێکس بگرێت بۆ ددانی دایکەکە، تیشکی ئێسک زیانی هەیە بۆ دایک و کۆرپەلەکە و پزیشک تاکوو ناچار نەبێت بە هیچ شێوەیەک ئەم ڕێگایە بەکارناهێنێت، ئەگەریش ناچاربوو ئەوا جلوبەرگی تایبەت دەکاتە بەری دایکەکە تاکوو منداڵەکە دووربێت لەو تیشکە.

دەرمان

هەرکاتێک بۆ ئازاری ددان سەردانی پزیشکت کرد دەبێت پێی بڵێیت کە دووگیانیت، چونکە زۆرینەی دەرمانەکان لە ماوەی دووگیانیدا بەکارناهێنرێن و زیانبەخشن و دەبنە مەترسی بۆ داهاتووی منداڵەکە و تووشی چەندین کێشەی دەکات، زۆرێک لە خانمانی دووگیان پێش ڕۆشتنە لای پزیشک دەرزی سڕکردن بەکاردەهێنن بۆ ددانیان، کە ئەمە زۆر هەڵەیە و پێویست دەکات بە بێ پرسی پزیشک هیچ شتێک بەکارنەهێنیت، دەرزی سڕکردن پێکهاتووە لە لیدۆکاین کە هەندێک ئەدریناڵینیشی تێدایە و ئەم دەرزییە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن.

پزیشک خۆی دەزانێت کە چ جۆرە سڕکەرێک بنووسێت و ماددەی ئەدریناڵینی تێدا نەبێت، بۆیە واباشترە بە بێ پرسی پزیشک هیچ جۆرە دەرمانێک و سڕکەرێک بەکارنەهێنیت.

چەند دەرمانێکی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

مێخەک

مێخەک یەکێکە لە ڕێگا سروشتییەکان کە بە خێرایی ئازاری ددان کەم دەکاتەوە، دەتوانیت مێخەکەکە بجویت یاخود زەیتی مێخەکەکە بخەیتە سەر دانت.

گەڵای سڵق

جوینی گەڵای سڵق لە دەمدا ئازاری ددان ناهێڵێت.

پەڕۆیەکی گەرم

پەڕۆیەک گەرم بکە و بیخەرە سەر ئەو لایەی ڕووخسارت کە ددانەکەت تێیدا ئازاری هەیە.

سیر

سیر زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان، ئالیسین ماددەیەکە لە نێو سیردا، ئەو بەکتریایانە لەناو دەبات کە بوونەتە هۆکاری ئازاری ددان، دەتوانیت سیرەکە بخەیتە سەر دانت یاخود بیجویت.

ئەلۆڤێرا

ئەم گیایە لەبەربوونی چەند ماددەیەکی دژە بەکتریایی تێیدا دەتوانێت یارمەتیدەربێت هەوکردنی ددان و پووک کەم بکاتەوە.

شیر

کالسیۆم و ڤیتامین K ناو شیر، زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ددان و پووک، ڕۆژانە دووجار شیری گەرم بخۆرەوە تاکوو هەوکردن و ئازاری کەم ببێتەوە، بەڵام ئاگاداربە دوای شیر خواردنەوە بیرت نەچێت کە دانت بشۆیت.

هەنار

هەناریش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە تاکوو دژی بەکتریا کار بکات، هەوڵبدە ئاوی هەنار بخۆیەوە بەڵام شەکری تێنەکەیت.

چۆن ڕێژەی کالیسیۆم و ڤیتامین D زیاد بکەیت؟

کالسیۆم نەک تەنها گرنگە بۆ بەهێزی ئێسک و ددان لە ماوەی دووگیانیدا، بەڵکوو یارمەتی دروستبوونی ئێسکی کۆرپەلەکەش دەدات، بۆیە گرنگە کە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم.

چەند خۆراکێک کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم

  • پەنیر
  • کەشک
  • گۆشتە وشکە (سۆیا)

کالیسیۆم گرنگە بۆ جەستە بەڵام ئەگەر ڤیتامین D کەم بێت، جەستە ناتوانێت بە تەواوەتی کالیسیۆم هەڵبمژێت، هەر بۆیە ڤیتامین Dـیش گرنگە لەگەڵ کالیسیۆمدا.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D

چەند ڕێنماییەک بۆ کاتی ددان شۆردن تاکوو دووربیت لە ئازاری ددان لە ماوەی دووگیانیدا

  • ددان شۆردنی بەردەوام، دوو جار لە ڕۆژێکدا
  • ئەگەر تامی هەویری ددانەکەت پێ خۆش نییە بیگۆڕە
  • کاتی فڵچە لێدان لە ددانت، بە توندی و خێرای فڵچەی لێمەدە
  • فڵچەی بچووک بەکارمەهێنە وەک فڵچەی منداڵ
  • ئەگەر کاتێک ددانت دەشۆیت دەڕشێیتەوە، هەوڵبدە بیری لێنەکەیتەوە و چاوت ببەستیت و گوێ لە مۆسیقا بگرە.
  • فڵچەی نەرم بەکاربهێنە
  • خۆراکی باش بخۆ کە بۆ ددانیش بەسوودە وەک سەوزە و میوەکان، دووربکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی و چەوری زۆر.

چەند ڕێنماییەک بۆ ددان پێش دووگیان بوون

  • ئەگەر دەتەوێت دووگیان بیت گرنگە پێش ئەوە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت تاکوو کاتی دووگیانی دووربیت لە ئازاری ددان.
  • هەموو ڕۆژێک دوو جاردانت بشۆیت
  • ڕۆژی جارێک پەتی ددان پاککردنەوە بەکاربهێنت
  • بەردەوام سەردانی پزیشکی ددان بکە


سەرچاوەکان



3973 بینین