زانیاری دەربارەی ددان ڕاستکردنەوەی Orthodontic

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-22-18:55:00 - کۆدی بابەت: 2526
زانیاری دەربارەی ددان ڕاستکردنەوەی Orthodontic

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ددان ڕاستکردنەوەی Orthodontic

لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئاسایی وا باوە کە ئۆرسۆدۆنتیک بە مانای ڕاستکردنەوەی ددان بە مەبەستی جوانییە بەڵام لە ڕاستیدا ئەم زانستە زۆر فراوانترە لەو پێناسەیە و کۆمەڵێ کاری تر دەگرێتەوە. ئۆرسۆدۆنتیک بەشێکە لە زانستی پزیشکی ددان کە مەبەستی ئەم زانستی دروست کردنی پەیوەندی دروست و بێ هەڵەیە لە نێوان پێکهاتەی دەم و چاودا، یان ڕێک کردنەوەی پەیوەندی ناڕێکی نێوانیانە. کاری سەرەکی زانستی ڕێک کردنەوەی  بریتییە لە ڕێگری کردن لە دروست بوونی گۆڕانی هەمیشەیی ناڕێک لە پێکهاتەی دەم و چاودا، کە بەهۆی دیاریکردن و پێشگیری و چارەسەری هەموو جۆرە پەیوەندییەکی هەڵە لە نێوان ددانەکان و پێکهاتەی چواردەوریان دەکرێت. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە ناڕێکی دەم و ددان و ڕوخسار جگە لەوەی جوانی تێک دەدات لەوانەیە کێشەش بۆ هەناسەدان و ئاخاوتن، یان خواردنیش دروست بکات.


سەرچاوەکان



1634 بینین