نەشتەرگەری ڕەگی ددان چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-22-20:11:00 - کۆدی بابەت: 2530
نەشتەرگەری ڕەگی ددان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

نەشتەرگەری ڕەگی ددان چییە؟

هەندێ جار لەوانەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە چارەسەری ڕیشەکێشکردنی ددان بە تەواوی کراوە بڵام ددانەکە تووشی ئازار دەبێتەوە کە ئەمەش بەهۆی هەوکردنی شانەکانی دەوروبەری ددانەکەوە دەبێت بە تایبەت شانەی دەوروبەری لوتکەی ڕەگی ددان، لەم کاتەشدا لەوانەیە پزیشکی ددان وا بە چاک بزانێت کە شانەکانی دەوروبەری ڕەگی ددان بداتە لاوە بە کاری نەشتەرگەری پاشان شآنە گەنیوە هەوکردووەکان لاببات، کۆتایی ڕەگی ددانەکە ببڕێت و لایبات، بەم کارەش دەوترێت بڕین و لابردنی لوتکەی ڕەگی ددان (APICECTOMY). لەوانەیە دوای بڕین و لابردنی لووتکەی ڕەگی ددان ماددەیەکی پڕکەرەوە لە کۆتایی بۆشایی ڕەگی ددان دانرێت تاوەکو بە شێوەیەکی تەواو بگیرێت، ئەم کرداری پڕکردنەوەیە پێی دەوترێت پڕ کردنەوەی هەڵگەڕاوە (RETRIGRADE FILLING)، ئەم کارەش ئازارێکی زۆر دروست ناکات و نەخۆش ڕۆژێک دوای نەشتەرگەرییەکە دەتوانێت کار و فرمانی ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات.


سەرچاوەکان



812 بینین