بۆچی ڕوومەت چرچ و لۆچ دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:27:00 - کۆدی بابەت: 2761
بۆچی ڕوومەت چرچ و لۆچ دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ڕومەت چرچ و لۆچ دەبێت؟

ڕوومەت گەورەترین ئەندامی لەشی مرۆڤە. کە گەورەترین ئەرک هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە دەبێت لە بەرامبەر نەهامەتەییەکانی ڕۆژگاردا خۆڕاگری بکات.
بە تێپەڕ بوونی کات وردە وردە لاوازی ڕووی تێدەکات و جوانی خۆی لەدەست دەدات. لە ئەنجامی ئەوەشدا ڕومەت دەست بە چرچ و لۆچ بوون دەکات. نیشانەکانی لەسەر دەموچاو و مل و هەردوو دەست بەدەر دەکەوێت.
چەند هۆیەک هەیە دەبێتە هۆی چرچ و لۆچ بوون. منداڵێک کە لەدایک دەبێت ڕوومەتی لە لاشەی گەورەترە. بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا ڕوومەت و دەموچاوی، بە شێوەیەکی گونجاو وەک یەکیان لێدێت. ئەو کەسانەی تەندروستییەکی ئاساییان هەیە. تا تەمەنی چل پەنجا ساڵی چرچی لە دەموچاویاندا دەر ناکەوێت. بەڵام ڕوومەتی مرۆڤێکی سەرووی پەنجا ساڵ خاو دەبێتەوە و چرچولۆچی تیایدا بەدەردەکەوێت.
لە تەمەنی لاوێتیدا کچان (مێیەکان) هۆرمۆنێک دەڕژێنن بە ناوی (ئاسترۆجین) کە جوانی ڕوومەتیان دەپارێزێت. هەروەها لەم تەمەنەدا پڕۆتینی (مەرنین) بە ڕێژەیەکی تەواو لە لەشیاندا هەیە کە نەرمی ڕوومەت دەپارێزێت.
بەڵام مرۆڤ کە گەیشتە پەنجا ساڵ ئەم هۆڕمۆنانەی کەم دەبێتەوە و، ڕوومەتیش دەست بە خاو بوونەوە دەکات. کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی نەرمی ڕوومەت. لە تەمەنی حەفتاشدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو چالاکییەکانی ڕژێنی عارەق دادەبەزێت لە لەشدا و چرچولۆچەکان زیاتر بەدەر دەکەون.
تیشکی سەرووی وەنەوشەیی خۆریش زیانی زرۆی لەم بارەیەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی وشک کردنەوەی ئەو چەوریانەی لە ڕومەتدا هەیە، کە چرچولۆچی لێ دەکەوێتەوە. لەبەر ئەوە چرچولۆچی لای ئەو کەسانە زیاتر دەبێت کە ماوەیەکی زۆرتر لە ژێر تیشکی خۆردا دەبن.


سەرچاوەکان



1358 بینین