مێروولە چی دەخوات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:11:00 - کۆدی بابەت: 2777
مێروولە چی دەخوات؟

ناوه‌ڕۆك

مێروولە چی دەخوات؟

سەر لوتکەی چیا بەرزەکان تەنیا شوێنێکە، کە مێروولەی لێ نییە. لەم ڕاستیەوە دەتوانین بیهێننە پێش چاوی خۆتان، بوونی هەزاران جۆری جیاواز لە مێروولە، چۆن دەژین و هەر جۆرێکیان چی دەخۆن.
جۆرێکیان نموونەی مێروولەی دروێنەرە، کە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی بەری هەندێک ڕووەک لە ناوچەیەکی دیاری کراودا، و دەیگوێزێتەوە بۆ شارەکەی و لەوێدا جیای دەکاتەوە و وەکو خواردن هەڵی دەگرێت.
جۆرێکی تریان ئەسپێی ڕووەکەکان بەخێو دەکەن، ئەم جۆرە مێروولانە شیلەی ڕووەک دەمژن و لە ڕێگەی لێکدانی باڵەکانیانەوە ئەم شیلەیە کە وەکو هەنگوین شیرینە، دەیڕژێنێتە سەر مێروولەکانی تردا و ئەوانیش دەیخۆن.
جۆرێکی تر لە مێروولە هەن کەڕوو بەخێو دەکەن و لەسەر کەڕوو نەبێت هیچی تر ناژین، ئەم جۆرە مێروولەیە هەویرێک دروست دەکات بۆ ئەوەی کە ڕووەکی تیا بەخێو بکات.
هەندێک مێروولە هەن پێیان دەوترێت (هاڕەڕ) بە تایبەت ئیش کەرەکانیان، سەرێکی گەورەیان پێوەیە کە ماسولکەکانی زۆر بەهێزن و بۆ بزواندنی کەلاکانی تا بتوانێت کرداری هاڕین ئەنجام بدات. ئەم جۆرە مێروولەیە هەڵدەستێت بە هاڕینی ئەو گەنمانەی مێرولە ئیش کەرەکان دەیهێننەوە. دوای تەواو بوونی وەرزی دروێنە مێروولەی هاڕەڕ دەکوژن و لەت و پەتی دەکەن. لەبەر ئەوەی مێروولەکانی تر نایانەوێت لە دەمێک زیاترەوە بخۆن.
جۆرێکی تر لە مێروولە هەن کە بریتین لە کۆگایەکی زیندووی خۆراک، کاتێک مێروولەیەکی کارەکەر شیلەی گوڵێک دەهێنێتەوە، مێروولەی تایبەت هەن لە دەمی وەری دەگرن و قوتی دەدەن، کاتێک وەرزی زستان دێت مێروولەکانی تر دەچن بۆ لای ئەو مێروولەیە و لە دەمی دەخۆن. هێندەیان لە دەمدایە بەسە بۆ خۆراکی شارەکە تا وەرزی داهاتوو.


سەرچاوەکان



702 بینین