لاتاری(2018) - یاری بەخت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-17:26:00 - کۆدی بابەت: 2802
لاتاری(2018) - یاری بەخت

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

ئەمیرعەلی(ساعد سهیلی) و نوشین (زیبا کرمعلی) دوو گەنجی بیست ساڵەن کە نیازی هاوسەرگیرییان هەیە پێکەوە و دەیانەوێ لە یاری بەختی گەشت بۆ ئەمریکا براوە ببن و کۆچ بکەن بۆ ئەوێ، بەڵام لە پڕ نوشین گەشت بۆ وڵاتی دوبەی دەکات بۆ ئەوەی بە کارکردن یارمەتی قەرزەکانی باوکی بدات.

ناوی فیلم : لاتاری

ماوە: ١١٤ خولەک

دەرھێنەر: محمد حسین مهدویان

نوسەر : ابراهیم امینی، محمد حسین مهدویان

بەرھەمھێن: سید محمود رضوی

ڕێکەوتی بڵاوبونەوە: ١٣ / ٣ / ٢٠١٨

داھات: ١٤ ملیار تمەن

تێچوو: $332,502

زمانی فیلم:فارسی

وڵات:ئێران

زانیاری زیاتر

فیلمی لاتاری(یاری بەخت) فیلمێکی درامی-ڕۆمانتیک-توندوتیژی ـیە.

فیلمەکە کاتێک دروستبوو کە کۆمپانیایەک ویستی کلیپێک بۆ گۆرانی (مسلخ)ی گۆرانیبێژی بەناوبانگ محسن چاوشی بکات، کە باس لە خەڵەتاندن و کاری لەشفرۆشی بە کچانی ئێرانی دەکات و دیاردەیەکی نوێیە لە وڵاتی ئێران، بەڵام بۆیان دەردەکەوێ تەنیا کلیپێک بەس نییە و ئەوەش یەکەمین بیرۆکەی دروستکردنی فیلمی لاتاری دروست دەکات بۆ محمد حسین مهدویان.

ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی وڵاتی ئێران بە بەژداری هەریەک لە (ساعد سهیلی، هادی حجازی فر، زیبا کرمعلی، حمید فرخ‌نژاد، جواد عزتی).

دوای بڵاوبونەوەی کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبوو و ساعد سهیلی گەشتکردنی بۆ وڵاتی ئیماڕات لێ قەدەغەکرا.

فیلمەکە خاوەنی سێ خەڵاتی فیستیڤاڵەکانی ئێرانە و کاندیدی چەندین خەڵاتی دیکەیە و پڕبینەرترین فیلمی فیستیڤاڵی فەجر بوو.

کاری مۆنتاژی لەلایەن (حسین جمشید گوهری) و کاری بڵاوکردنەوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنی (سیمای مهر) ـە و کاری موزیکی لەلایەن (حسین خزایی فر)ـەوە ئەنجامدراوە و (روزبە بمانی)ـیش بە گۆرانی (کجا باید برم) بەشداری کردووە.

 


سەرچاوەکان



1997 بینین