بیبەری شیرین چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:53:00 - کۆدی بابەت: 2944
بیبەری شیرین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بیبەری شیرین چییە؟

بیبەر کە لە بەهاراندا بەکار دەهێنرێت، لە ڕووەکی بیبەر دروست دەکرێت. ناوە زانستییەکەشی (Popernigrum)ـە. بەڵام چەند جۆری تری بیبەرمان لە گروپە جۆراوجۆرەکانی تری ڕوەکدا دەست دەکەوێت.
بۆ نموونە بیبەری سور (گەرم) مان هەیە کە سەر بە گروپێکە لە جنسی capsicum. جۆرێکی ترمان هەیە پێی دەوترێت (طبسک) کە بیبەرێکی پایزەیە جۆرێکی تر لە بیبەری سور هەیە لە شێوەی (جام) دایە. کاتێک تۆو دەگرێت. لەبەر ئەو هۆیەیە دەشێت ئەو جۆرە بیبەرە، لە جۆرەکانی تری بیبەر ئاسانتر بەکار بهێنرێت.
بیبەر گرنگترین بەهاراتە لە جیهاندا، زۆرترین بەکارهێنانیشی هەیە لە خۆراکدا. لە سەدەمە کۆنەکاندا تەنها دەوڵەمەندەکان توانیویانە بیبەر بەکار بێنن. لەبەر ئەوەی گواستنەوەی بیبەر بەهۆی کاروانییەوە بووە لە ڕۆژهەڵاتی دەرەوە. بۆیە ئەوە وای کردووە نرخەکەی زۆر گران بێت بە جۆرێک لە بۆنەکاندا بیبەریان بۆ پادشایان ناردووە!
لە هەندێک ڕووەوە بیبەر وەکو زێڕ وابووە. تەنانەت دەوڵەت لە جیاتی باج لە خەڵکی وەرگرتووە. هەروەها خەڵکی وەکو سەرانە داویانەتە فەرمان ڕەواکانیان. 
کاتێک سوپایەک هێرشی بردۆتە سەر دوژمن و داگیری کردووە. بیبەر گرنگترین دەسکەوت بووە. کە بەسەر سەربازاندا دابەش کراوە.
پورتوگالییەکان زۆر حەزیان دەکرد، ڕێگەیەکیان دەست کەوێت بە هۆیەوە بیبەریان بە پارەیەکی کەمتر دەست بکەوتایە. ئەوەش وای لێکردن ڕێگەی دەریایی بەرەو هند بگرنە بەر. کاتێک لە ڕێگەی (رأس الرجاء الصالح) یان دۆزیەوە نرخی بیبەر بەرەو ئەوروپا زۆر دابەزی، ئەمڕۆ بیبەر خواردنێکی زۆر هەرزانە و هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی دەستی بکەوێت و بیکڕێت.
بیبەر لەبەری یان تۆوی دارە هەڵزناوەکانە. بیبەری ڕەش لەبەری داری نەگەیو دەکرێتەوە و، وشک دەکرێتەوە تا ڕەش دەبێتەوە، بیبەری سپیش بە لاربردنی توێکڵەکەی دەرەوەی و هاڕینی دەستمان دەکەوێت.


سەرچاوەکان



1628 بینین