چۆن دەبینین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:49:00 - کۆدی بابەت: 2977
چۆن دەبینین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەبینین؟

چاو شێوەیەکی خڕی هەیە وەکو ئامێرێکی وێنەگرتن ئیش دەکات. ڕەشێنەی چاو پێی دەوترێت ''گلێنە''، لە ناو ئەم گلێنەیەدا کونێکی بازنەیی زۆر بچوک هەیە کە تیشک لێیەوە دەچێتە ژوورەوە، پێی دەوترێت ''بیلبیلە''.
لە پشتی گلێنەوە، ڕەشێنەی چاو تەحەکوم بە ڕێژەی ئەو تیشکەوە دەکات کە دەچێتە ناو چاوەوە. لە پێشیشیەوە عەدەسەی قۆقزی هەیە. لە بەشی دواوەی چاویشدا تۆڕێک هەیە پێی دەوترێت ''تۆڕ''، وێنەی ئەو شتانەی تیا دروست دەبێت کە چاو دەیبینێت. ئەم تۆڕە پەیوەستە بە مێشکەوە و لە ژمارەیەکی زۆر وردە دەماری هەستیار بە تیشک پێکهاتووە.
لە نێوان عەدەسە و تۆڕدا جۆرێک لە شلەمەنی هەیە پێی دەوترێت ''شێی ئاوی''، بەشی سپێنەی چاو، کە پەردەیەکی دەرەوەییە پێی دەوترێت ''الصلبە''.

لێرەدا دەپرسین چاوەکان چۆن دەبینن؟

کە تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر گلێنەی چاو، بە ناو عەدەسەکەدا تێدەپەڕێت و وێنەیەکی سەرەوخواری شتەکە دروست دەکات لەسەر تۆڕی چاو.
ئەم وێنەیە لەسەر شێوەی کارەبایی دەگاتە چاو و لە ڕێگەی دەمارە بینیەکانەوە، مێشک وێنەکان پێچەوانە دەکاتەوە و دەچێتە شێوەی تەواوی خۆی. بەم جۆرە شتەکان دەبینین.
ئەم کردارە زۆر خێرایە و وێنەی شتەکە لەسەر تۆڕی چاو بۆ ماوەی یەک شازدەی چرکەیەک دەمێنێتەوە و ئەوە لە پێش چاو ون دەبێت. ئەگەر دوو شت لە ماوەی ئەو ماوەیەدا ڕووبدات وا دەردەکەون کە بەردەوام بن. کاتێک فیلمێک دەبینین لە یەک چرکەدا شانزە وێنە پیشان دەدات، وا دەزانین مەشهەدەکە بەردەوامە.
ئەگەر تیشکەکە بەهێز بێت ڕەشێنەی چاو دەچێتە یەک، ئەگەریش کز بوو ڕەشێنەکە گەورە دەبێتەوە. قوچکەکانی تۆڕ یارمەتی جیاکردنەوەی ڕەنگەکان دەدەن، لەگەڵ یارمەتی دانی دەمارەکان بۆ بینین لە ڕوناکیەکی کزدا.


سەرچاوەکان



1084 بینین