گواستنەوەی خوێن چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:40:00 - کۆدی بابەت: 3032
گواستنەوەی خوێن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوەی خوێن چییە؟

مرۆڤ لە زۆر کاتدا پێویستی بە خوێن دەبێت، سەربازێک لە جەنگدا بریندار دەبێت، یان کرێکارێک لە کارگەیەکدا توشی ڕوداوێک دەبێت، یان کەسێک بەهۆی خوێن بەربوونەوە ڕوبەڕووی مەترسی مردن دەبێتەوە، یان نەخۆشێکی لاواز لە کاتی نەشتەرگەریدا پێوستی بە خوێن دەبێت.

بۆیە خوێن دەکرێتە گیانی نەخۆشەوە تا قەرەبووی ئەو خوێنە بکاتەوە کە لە دەستی داوە یان بۆ زیاد کردنی توانای نەخۆشەکەیە بۆ ئەوەی پێش وەخت بەرەنگاری تیادا دروست بکرێت. لیترێک یان دوو لیتر خوێةی تازەی تێ دەکرێت لە ڕێگەی دەمارەوە، ئەمەش مانای پێبەخشینی ژیانێکی نوێیە بەو نەخۆشە!
بیرۆکەی گواستنەوەی خوێن شتێکی تازە نییە. لە ساڵی ١٦٨٤ دا پزیشکێکی ئیتاڵی بە ناوی (فرانسیسکۆ فوللی) هەوڵی گواستنەوەی خوێنی دا لە ئاژەڵێکی زیندووەوە بۆ ئاژەڵێکی تر. دوای ئەوەش هەوڵی گواستنەوەی خوێن درا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بەڵام ئەنجامەکانی ئەکتیڤ نەبوون.
ئێمە دەزانین خوێنی ئاژەڵان لە جۆرێکی دیاری کراو خوێنی گیانلەبەرانی تر لە جۆرێكی تر قبوڵ ناکات. ئەوە ڕاستییەکە و ئەگەر بکرێتە لاشەیەوە دەبێتە ژەهر و دەیکوژێت. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گواستنەوەی خوێن پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لەو کاتەدا زانراوە کە وەرگرتنی خوێن لە کەسانێکی ترەوە ناتوانرێت بکرێتە گیانی کەسانێکی تر. ئەوەش ڕابەرایەتی دیاری کردنی هەرچوار گروپە خوێنەکەی کرد بەهۆی تاقیکردنەوەی لە پێش بەکار‌هێنانی، هەروەها لە خەستەخانەکاندا بانکی خوێن هەیە کە خوێةی تیادا هەڵدەگیرێت لە پلەیەکی زۆر نزمدا. بۆ بەکارهێنانی لەکاتی پێویست دا.
ئەم بانکی خوێنانە وەکو بانکی دارایی ئیش دەکەن، بەڵام لە بری ئەوەی پارە بدەنە خەڵکی خوێنی دەدەنێ. ئەمڕۆ بانکەکان نەک تەنها خوێن بەڵکو (پلازما)ش (زینجکاوێکە لە خانەکانی خوێن جودا دەکرێتەوە) لە یەخچاڵی تایبەتیدا هەڵدەگرن. دوای وشک بوونەوەی دەکرێتە هاڕاوەیەک و لە توورەکەی زۆر مەحکەم و داخراودا هەڵدەگیرێت و لە کاتی پێویستدا لەگەڵ کیسەیەک ئاوی دڵۆپێنراودا دەدرێتە نەخۆش.
لە کاتی پێویستی بوون بە خوێندا ئاوەکە دەکرێتە ناو پلازما هاڕاوەکەوە و بەو جۆرە ئامادە دەبێت بۆ لێدان. لەبەر ئەوەی پلازما هیچ جۆرە خانەیەکی خوێنی تێدا نییە. بۆیە گروپی خوێن هیچ کێشەیەک دروست ناکات و دەتوانرێت پلازماکە بۆ هەرچی نەخۆشییەک بەکار بهێنرێت.


سەرچاوەکان



1448 بینین