چۆن خوێن دەمەیێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:31:00 - کۆدی بابەت: 3054
چۆن خوێن دەمەیێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن خوێن دەمەیێت؟

کاتێک شوێنێکی لاشەمان بریندار دەبێت، خوێن لێی دێتە دەرەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم خوێنەکە دەوەستێتەوە. ئایا دەزانن خوێن چۆن دەمەێت؟ دەتوانین بەم شێوەیە لە چۆنیەتی مەینی خوێن تێبگەین:
سەرەڕای ئەو شلەیەی کە پێی دەوترێت پلازما، خوێن سێ جۆر خانەی تێدایە، خڕۆکە سپییەکان و خڕۆکە سوورەکان، ئەو خانانەی بەرپرسن لە مەینی خوێن. ئەم خانانەی دواییە لە دەوری برینەکە کۆدەبنەوە و ماددەیەک بەرهەم دەهێنن پێی دەوترێت (هەوێنی مەیین) یان (ترومپوپلاستین).
هەوێنی مەیین لەگەڵ کالسیۆم و پرۆتۆمبین ی ناو خوێندا یەک دەگرن و لەگەڵ فیبر ینجین (پڕۆتینێکە لە خوێندا) یان بەرهەم هێنەری لیفین دا کارلێک دەکەن و بۆ پێکهاتنی لیفیەکە دەتەنێن بۆ ئەوەی جۆرێک لە بەربەست لەبەردەم ڕۆیشتنی خوێنەکەد دروست بکەن.
ئەو تۆڕەش کە لە ئەنجامی ئەو تەنینەدا دروست بووە ڕەق دەبێت و لە کۆتاییدا چینی سەرەوەی ئەو خانانە دەمرن و توێژاڵێک دروست دەکەن. کاتێ خانەی تازە دروست دەبێتەوە جێگەی خانە مردووەکان دەگرێتەوە، توێژاڵەکە لەگەڵ خانەکانی خانەی مەیین هۆڕمۆنێک بەرهەم دەهێنن کە پێی دەوترێت (سیرۆتۆنین)، کاری ئەم هۆرمۆنە تەسک کردنەوەی مولولەکان و وەستانی خوێنە.

چۆن خانەکانی مەین نابنە هۆی مەینی ئەو خوێنەی بە لاشەماندا ڕێدەکات؟

چونکە خانە خوێنییەکانی لاشەمان ترشییەکی تێدایە پێی دەوترێت (کیبدین) کە نایەڵێت خوێن بمەێت. خێرایی خەست بوونەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت. ئەوانەی خوێنیان درەنگ دەمەێت، یان هەر نامەیەت نەخۆشییەکی زۆر مەترسیداریان لەگەڵدایە بە ناوی (هیمۆفیلیا) (کە نەخۆشییەکی پشتاوپشتە و دایکان دەیگوێزنەوە بۆ منداڵەکانیان). ئەگەر کەسێکی توشبوو بەم نەخۆشییە بریندار بوو دەشێت نەوەستانی خوێنەکە ببێتە هۆی مردنی.


سەرچاوەکان



1502 بینین