فشاری کار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-10-22:04:00 - کۆدی بابەت: 14580
فشاری کار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فشاری کار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا (بە ئینگلیزی:  work stress and how to deal with it، بە عەرەبی:  ضغوط العمل وكيفية التعامل معها) فشاری کار پەیوەستە بە نەبوونی یەکسانی و هاوسەنگی لە نێوان سروشتی ئەو کارەی کە دەبێ بە ئەنجام بگەیەنرێت و ئەو هەوڵە دەروونی و جەستەییەی کە خەرج دەکرێت،  هەوڵی دەروونی و جەستەیی زۆر گەورەیە و فشاری کاریش کاتێک دەست پێدەکات کە کۆمەڵێک هێز فشار بخەنە سەر کاری کەسێک کە نەتوانێت دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاسایی هەڵبمژێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە وزەی دەروونیدا، کە کاردانەوەی جەستەیی و نەرێنی هەیە و ئەم کاردانەوانە کەسەکە کۆنتڕۆڵ دەکات گەر بۆماوەیەکی زۆر بخایەنن.

زۆرن لەو کارمەندانەی خۆیان لەگەڵ گۆڕاندا دەگونجێنن. کارکردن سەرچاوەی سترێس و نەبوونی ئاسودەییە و ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە باری دەروونی، بەردەوام بیرکردنەوە لە داهاتوو، بیرکردنەوە لە کێشەکان و سەختییەکانی ژیان و بێتوانایی لە ڕووبەڕووبوونەوە و زاڵبوونیان و ئەو ڕۆتینەی کە دەبێتە هۆی بێزاری، کە ئەمەش  ئەدای کارکردنی  کارمەند تێکدەدات. لە ژینگەی کاردا مرۆڤ ناتوانێت خۆی بە تەواوی لە فشارەکانی  خۆی بەدوور بگرێت،  باشتر وایە خۆی لەگەڵ دەوروبەرەکەی بگونجێنێت بە ئارامگرتن بۆ گەیشتن بە حاڵەتێکی دەروونی هاوسەنگ تاوەکو بەردەوام بێت لە تەواوکردنی ئەو کارەی بۆی دیاری کراوە. 

جۆرەکانی فشاری کارکردن 

  • مەرجەکانی کار و سروشتی نەگونجاویان بۆ کارمەند. 
  • بێتوانایی لە تێگەیشتن لە بارودۆخی کارکردن. 
  • هەست نەکردن بە ئاسوودەیی لە شوێنی کاردا. 
  • وەرنەگرتنی پلەبەرزکردنەوە یان هاندان. 
  • کەشێکی گرژی لە ئەنجامی نەتوانینی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکار یان سەرۆک و لاوازی هاوکاری لە نێوانیاندا سەرهەڵدەدات. 
  • ڕێکنەخستنی کاتی کارکردن و درێژیی کاتژمێرەکان. 

چۆن ڕزگارمان بێت لە فشاری کار 

  • لەکاتی کارکردندا تەرکیز بکە و بیر لە ڕێگای گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن و پێشکەوتن و دەستکەوتەکان بکەرەوە. 
  • سود وەرگرتن لە هەموو کێشە و قەیرانەکان لە شوێنی کار و بە ئەزمونی کەڵەکەبوو لە قەڵەمدان کە دەتوانرێت لە داهاتوودا سوودی لێ وەربگیرێت. 
  • هەستکردن بە گەشبینی و ئەرێنی کە فشار  کەمدەکاتەوە و داهێنان و بەرهەمهێنان زیاد دەکات. 
  • پشوودان و بیرکردنەوە لە سەرچاوە و هۆکارەکانی فشار لە شوێنی کارەکەتدا، ئەمەش بەشدارە لە دۆزینەوەی هەڵەکان ئەگەر هەبن و بەشدارە لە ڕاستکردنەوەیان بە هێمنی، ئەمەش یارمەتی کارمەند دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی. 
  • مۆڵەت وەرگرتن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاتێک کارمەندەکە تێدەگات کە چیتر ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ فشارەکانی کاردا بکات. لەم مۆڵەتەدا دەتوانێت بچێتە گەشت کات بەسەرببات و بازاڕی بکات و سەردانی خێزانەکەی بکات، لەگەڵ هاوڕێکانی کۆببێتەوە.
  • ئاڵوگۆڕی گفتوگۆ سەبارەت بە فشارەکانی کار و هۆکارەکانیان لەگەڵ هاوکاران، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئاسوودەیی دەروونی و وا لە کارمەند دەکات زیاتر لێبوردە بێت بەرامبەر بە بارگرانی فشارەکان لە شوێنی کاردا. 
  • گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی هەندێک وەرزش بە بەردەوامی، چونکە ڕێگەیەکی نایاب و باشە بۆ زاڵبوون بەسەر هەر فشارێکدا.
  • بەدوای کارێکی تردا بگەڕێ ئەگەر بە تەواوی نەتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشارەکانی کار بکەیت لە کارەکەی ئێستاتدا.


سەرچاوەکان



24 بینین