کۆکە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-03-00:04:00 - کۆدی بابەت: 13428
کۆکە

ناوه‌ڕۆك

کۆکە

کۆکە یان کۆخە (بە عەرەبی: السعال، بە ئینگلیزی: Cough) میکانیزمێکی بەرگری لەشە دروست دەبێت لە ئەنجامی گرژبوونی ماسولکەی ناوپەنچک و دەرەوەی سییەکان.

جۆرەکانی کۆکە

بە گشتی دوو جۆری هەیە:

  • کۆکەی وشک dry cough ئەو جۆریە بەڵخەمی نییە و وشکە و زۆر بێزارکەرە.
  • کۆکەی تەڕ Productive cough ئەم جۆرە بەڵخەمی هەیە و وشک نییە.

چارەسەر

چارەسەری کۆکەی وشک

دەرمانێک ئەدرێت کە ڕاستەوخۆ کۆکە نەهێڵێت، بۆ نموونە:

  • Dextromethophan
  • Dexthamethasone
  • Ketotifen
  • Predniosolone
  • فینادۆن
  • اپیدۆن
  • دێکزافین

چارەسەری کۆکەی تەڕ

ئەگەر هەوکردن بوونی هەبێت بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەنتی بایۆتیک بدرێت پێش هەر شتێک چونکە کۆکەی ناوەستێت. ئەگەر نەخۆش بە باشی نەیتوانی بەڵغەم دەرکات ئەوا پێویستە Mucolytic بەکاربهێنێ Bromhexin یان Ambroxol.

ئەگەر نەخۆش سینگی Wheezing هەبوو واتا سینگی نەخۆش دەنگی نائاسایی هەبوو (خیزەی سینگ)، ئەوا لەم کاتە پێویستە نەخۆش دەرمانێک وەرگرێت کە هەناسەی بکاتەوە و ڕێڕەوی هەناسەی فراوان بکات وەک Bronchodilationـەکان وەک salbutamol.

لە کاتی چارەسەری کۆکەی تەڕ بەهیچ شێوەیەک دەرمانێک نادرێت بە نەخۆش کە یەکسەر کۆکەکە نەهێڵێت، بەڵکو بە پێی باری کۆکە دەرمان ئەدرێت و هەندێک جار کاتێک نەخۆش سینگی هەوکردنی هەیە یەک دوو ڕۆژ لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دەکرێ کۆکەکەی زیاتر بێت بۆیە زۆر ئاساییە، بە تایبەت کاتێک هەوکردنی سینگ بەکتریاییە و دەرمانی ستیرۆید لەگەڵ ئەنتی بایۆتیک دەدرێت، لەم کاتە بە ئەگەری زۆر کۆکەی نەخۆش زیاتر دەبێت و باشتر هەوکردنی سینگی نەخۆش دێتە دەرەوە، پاشان وردە وردە کۆکە کەم دەبێتەوە و نامێنێت. کۆمەڵێک دەرمانی تر بۆ کۆکەی تەڕ بەکاردێن نمونەی ناوی بازرگانی:

  • Islin 
  • Calmex
  • Awanelin
  • Bronkovent
  • Prospan
  • Zecuf
  • Ribosan
  • Exdile
  • Guaefenesin

تێبینی گرنگ

لەکاتی پێدانی دەرمانەکان پێوستە ڕەچاوی نەخۆش بکرێت ئەگەر  شەکرەی هەبێت و دەرمان لەژێر چاودێری تەندروستی وەردەگیرێت، پێویستە پزیشک یان چاودێری تەندروستی دەرمانەکانت بۆ بنووسێت.


سەرچاوەکان



43 بینین