پیترۆل

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-11:26:00 - کۆدی بابەت: 3114
پیترۆل

ناوه‌ڕۆك

پیترۆل

پترۆل یەکێکە لەو مەوادانەی کە زۆرترین خزمەتی مرۆڤی کردووە. چونکە گەرمی و تیشکمان دەداتێ و وزەیە بۆ کەشتی و ئۆتۆمبێل و فڕۆکەکان و زۆر لە ئامێرەکانیتریش. ئەمڕۆ ئەگەر پیترۆل نەبێت زۆربەی ئامێرەکان لەکار دەوەستن. لە پیترۆل بەنزین و گاز و گازۆیل و غاز و گریس و ڕۆن و قیر و زۆر لەبەرهەمەکانی تریش درەوست دەکرێت. 

کەواتە با بزانین پیترۆل چییە؟ 

پیترۆل وشەیەکی لاتینییە بەمانای " ڕۆنی بەرد "ین دێت. زانایان باوەڕیان وایە پیترۆل لەپاشماوەی ئەو ڕوەک و ئاژەڵانە دروست بووە کە پێش ملیۆنەها ساڵە لە دەروروبەری ئاوە گەرماکان ژییاون و ڕوبەرێکی زۆریان لە پانتای زەوی داگیر کردووە. کاتێک ئەو ڕوەک و گیانلەبەرانە مردوون  لە بنی دەریاکاندا کۆبوونەتەوە و بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار ملیۆنەها تەن لم و قوڕ دایپۆشیون و لە ئەنجامی پاڵەپەستۆدا ئەو قوڕ و لیتەیە گۆڕیویەتی بۆ بەرد. ڕووەک و گیانلەبەرانیش گۆڕاون بۆ شلەیەکی ڕەش و لە درزی بەردەکاندا کۆبوونەتەوە و شۆڕشی توێکڵی زەوی بنی دەریا کۆنەکانی گۆڕیوە بۆ زەوی وشک دوای ئەوە هەندێک لەو شلەیە دەڵاندویەتی  بۆ سەر زەوی و سەرنجی مرۆڤی ڕاکێشاوە. پیترۆل یان نەوتی خاو لەکۆندا وەکو دەرمان بەکار هێنراوە. لەسەردەمی مەسیحیەتیشدا لە هینددا وەکو سوتەمەنی بەکاریان هێناوە. هەروەها لەکۆندا بۆ سوتانی چرا وەکو زفت و قیریش بۆ مەبەستی قایم کردنی خشت و گرتنی درزی سەبەتە و ڕۆچونی ئاو و بەستنی درزی کەشتییەکان بەکاریان هێناوە. کاتێک سپی پێستەکان چوونە ئەمریکاوە چاویان لە هندییە سورەکان کرد و بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاریان هێنا.
پیترۆلی خاو لەکاتی دەرهێنانی لەچاڵ سودی کەمە و دەبێت پاڵەفتە بکرێت. کرداری پاڵفتە کردنیش لە بنەڕەتدا لەسەر "دڵپاندن" دەوەستێت لەبەر ئەوەی پیترۆڵ تێکەڵەیەکە لە زۆربەی شلەمەنیەکان و غازات و مادە ڕەقەکان.
بەهۆی گەرمییەوە دڵۆپاندنەکە شتە جیاوازەکان لەیەکتری جودا دەکاتەوە کە سروشت لە نەوتی خاودا دروستی کردووە. ئەوەش شتێکی مومکینە  لەبەر ئەوەی هەموو بەشێک لە تێکەڵەکە دەکوڵێت یان دەگۆڕێت بۆ غاز لە پلەیەکی گەرمای جیاوازدا.
یەکەم شت بەرز دەبێتەوە بانزینەکەیە ئەمجا گاز ئەمجا نەوت ئەمجا گازۆلین و گریس.


سەرچاوەکان

77 بینین