چۆن دەتوانین تیشکی خۆر بگۆڕین بۆ وزەی کارەبا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-22:01:00 - کۆدی بابەت: 3285
چۆن دەتوانین تیشکی خۆر بگۆڕین بۆ وزەی کارەبا؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەتوانین تیشکی خۆر بگۆڕین بۆ وزەی کارەبا؟

خۆر گەورەترین سەرچاوەیە بۆ تیشک و گەرمایی و هۆی سەرەکیشە بۆ بوونی ژیان لە سەر زەویدا، زانایان ئەمڕۆ لە هەوڵی ئەوەدان کارێک بکەن زیاتر سوود لە وزەی خۆر وەربگرن بۆ بەرژەوەندی مرۆڤ. تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە کاتێک تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر کانزاکانی وەکو سلیکۆن. ئەلکترۆناتەکان لە سەر ڕووی ڕاو دەنێت، ئەو ئەلکترۆناتانەش بە ئەلکترۆناتی تیشکی دەناسرێن و دیاردەکەش بە دیاردەی (کارە تیشکی) دەناسرێت دەتوانین ئەو ئەلکترۆنە تیشکییە ڕاونراوانە بەکاربهێنین بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا. دیاردەی (کارۆ تیشکی) بۆ دروستکردنی خانەی خۆری بەکارهێنراوە. خانەی خۆری لە ڕاستیدا ئالەتێکە بۆ گۆڕینی وزەی خۆر ڕاستەوخۆ بۆ وزەی کارەبا. بۆ دروستکردنی خانەی خۆری پارچە پلێت لە توخمی سلیکۆن بەکاردەهێنرێت. بە شێوەیەکی گشتی پارچە پلێتێک بەکار دەهێنرێت کە درێژیەکەی ( ٤ ) سم و پانیەکەی ( ٢ ) سم بێت و ئەستوریەکەی ( ١،٤ ) سم بێت بۆ هەر خانەیەکی خۆری. کاتێ تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر ئەو پلێتانە دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی. هەر خانەیەکی خۆری دەتوانێت نزیکەی ١/٢ ڤۆڵت لە کارەبا بەرهەم بێنێت. بۆ بەرهەم هێنانی ڕێژەیەکی سوود بەخش لە کارەبا پێویستە ژمارەیەکی زۆر لە خانە خۆریەکان بەیەک ببەستین بەهۆی پلێتی گەورەوە خانەکان پێکەوە پەیوەست دەکرێن و لە ژێر تیشکی خۆریدا دادەنرێن. دەتوانین پلێتی وا دانێن ( ٢٠ ) هەزار خانەی تێدا بێ تا ( ٥٠٠ ) وات لە کارەبامان دەست بکەوێت. دەتوانین کارەبای بەرهەمهاتوو ڕاستەوخۆ بەکاری بهێنین یان دوای ئەوە لە چارجکردنی باترییە کارەباییەکاندا بەکاری بێنین. هەروەها لە دروست کردنی خانە خۆریەکاندا مەوادەکانی تری وەکو گۆگردیتدی کادمیۆم و زەرنیخیدی جالیۆم بەکاردێت. خانە خۆریەکان بەکارهێنانی جۆراوجۆریان هەیە.
لە شوێنە خۆریەکاندا پلێتە خۆریەکان بۆ بەهێزکردنی هێماکانی تەلفۆن بەکار دەهێنرێت. لە فەزادا لەبەرئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر و سوودبەخش لە تیشکی ڕۆژ هەیە بە شێوەیەکی تایبەت، بۆیە کەشتیە ئاسمانیەکان و تاقیگەکانی فەزا و مانگە دەستکردە بچووکەکان ژمارەیەکی زۆر لە خانەی تیشکیان هەیە، بۆ ئەوەی ئامێرەکانی بڵاوکردنەوە و ئامێرە زانستیەکانی تری پێ پڕ ووزە بکەن. ئیستا زانایان لە هەوڵی ئەوەدا خانەی خۆری باشتر دروست بکەن. 


سەرچاوەکان



1499 بینین